ئاماژه كردن به هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌كاران واجبه و پێویسته ... بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌كرێته‌وه و خوێن و ماڵی موسڵمانان پارێزراوبێت .
ئاماژه كردن به هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌كاران واجبه و پێویسته ...
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌كرێته‌وه و خوێن و ماڵی موسڵمانان پارێزراوبێت .
به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له (11) یازده هه‌زار موسلمانی بێتاوانی غه‌ززه كوژراوه ! خوای په‌روه‌ردگار به‌شه‌هید قه‌بولیان بكات !!
وه وڵاتیان وێران كرا‌و -- داگیركراو -- ده‌ربه‌ده‌ركران !!
بێگومان ئه‌م ده‌ست پێشخهریهی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر جووله‌كه زۆر هه‌ڵه بوو چونكه منداڵێكیش ده‌زانێت ئه‌و چه‌ك و ده‌سه‌ڵاته‌ی جووله‌كه هه‌یه‌تی به‌هاوكاری ئه‌مریكا و ئه‌وروپا موسڵمانانی غه‌ززه نیانه ...
وه ئێوه ئه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس جگه له ئێران كێ به‌ڵێنی یارمه‌تی پێدابوون ؟!
وه ئایه موسلمانی سوننی بۆ نمونه كه‌سانی فكره ئیخوانی چۆن هه‌تا ئێستا حاڵی نه‌بوونه و په‌ندیان له‌مێژووی ڕافیزه وه‌رنه‌گرتووه كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك به ئاشكرا یان ژێر به‌ژێر یارمه‌تیده‌ری جووله‌كه و گاور بوونه بۆ له‌ناو بردنی موسڵمانی سوننه ! هه‌روه‌ك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : شیعه‌ی رافیزه دۆستی دوژمنانی موسلمانانن له جووله‌كه و گاور و موشریكه‌كان ... مجموع الفتاوی : 4 / 472 .
یه‌كێك له بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌تی ئیخوان موسلیمین بریتیه له‌وه‌ی : ئێمه له‌سه‌ر شته هاوبه‌شه‌كان یارمه‌تی یهكتردهدهیت ؛ وه له‌سه‌ر شته جیاوازه‌كان عوزر بۆ یه‌كتر دێنینه‌وه.....
بۆیه ده‌بینین ئیخوانیه‌كان له هه‌موو جیهان وه حیزبه ئیسلامیه‌كانی وڵاتی خۆشمان دژایه‌تی شرك و بیدعه و خورافیات ناكه‌ن و عوزر بۆ یه‌كتر دێننه‌وه و به شرك ناڵێن شرك و به بیدعه و خورافیاتیش نا‌لێن بیدعه و خورافیات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان لێ زویر نه‌بێت !!
كه بێگومان ئه‌م مه‌نهه‌جه پێچه‌وانه‌ی مه‌نهه‌جی هه‌موو پێغهمهبهرانه - سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان له‌سه‌ر بێت – بۆیه‌شه مه‌نهه‌ج ئیخوانیه‌كان له جیهان به‌رده‌وام به‌ره‌و دواوه‌ن و سه‌ركه‌وتوونین !!
وه هۆكارن بۆ زیان گه‌یاندن به موسلمانان و ماڵ وێران كردنیان ...
وه‌ك چۆن ساڵانی ڕابردوو بانگخوازه‌كانی ئیخوان موسلیمین هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی كه ئه‌م شۆرشه له ماڵوێرانی خه‌ڵك و بهكوشتدانیان زیاتر هیچ سوودی نه‌بوو ؟!!
وه له كوردستانی خۆشمان حزبه ئیسلامیه‌كان و ئۆپۆزسیۆنه‌كان جگه له به‌كوشتدانی خۆپیشانده‌ران چیان بۆ ئه‌م خه‌ڵكه كرد ؟!
وه خۆیان و منداڵه‌كانیان سه‌لامه‌تن ؛ وه له‌ولاتانی ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و ژیانێكی خۆشیان هه‌یه !!
هه‌روه‌ها ئیخوانیهكیان له‌وانه ئه‌حزابی ئیسلامی وڵاتی خۆشمان زۆر نه‌یاری زانا و بانگخوازانی سه‌له‌فین و بوهتانیان پێ ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن ئێوه به‌كرێگیراوی دهسهلاتهكانن !! وه پیاوی جووله‌كه و فلان و فلانن !!!
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو ئه‌وان به‌بێ عیلمی و به‌بێ حیكمه‌تی خه‌ڵك به‌ناوی جیهاد به كوشتن ناده‌ن و خاك و ولاتیان به وێرانكردن ناده‌ن !!
هه‌روه‌ها مه‌نهه‌جیان بریتیه له به مورته‌د دانانی سه‌ركرده موسلمانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستانی خۆشمان به‌ڵام ده‌بینین له‌سه‌رۆكی توركیا بێ ده‌نگن چونكه له‌رووی مه‌نهه‌جه‌وه ئیخوان موسلیمینه یان له ئیخوان موسلیمین نزیكه وه‌كو خۆیان !!!
نووسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
12 / 11 / 2023 م