فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
منداڵه بێ باوكه‌كان منداڵه بێ باوكه‌كان
قال رسول اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم : ( أَنَا وَكَافِلُ الْيَتِيمِ فِى الْجَنَّةِ هَكَذَا - وَأَشَارَ بِالسَّبَّابَةِ وَالْوُسْطَي، وَفَرَّجَ بَيْنَهُمَا شَيْئًا) . رِواهُ البُخَارى . واته: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : من و به‌خێوكارى هه‌تيوو ئاواين له به‌هه‌شتدا ، ئاماژه‌ی به‌په‌نجه‌ى شايه‌تومان و په‌نجه‌ى ناوه‌ڕاستى كرد، توزێك لێكيانى جياكرده‌وه‌و بڵاوى كرده‌نه‌وه .
منداڵی یه‌تیم ئه‌و منداڵه‌یه كه باوكی مردووه و هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه و بالغ نه‌بووه ؛ جا وه‌ك یه‌كه منداڵه كور بێت یان كچ .
وه مافیلی یه‌تیم ئه‌وكه‌سه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به‌سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م منداڵانه له‌رووی مه‌سه‌ره‌ف كردنیان و پۆشاك پێ به‌خشینان و په‌روه‌رده‌كردنیان وه جگه له‌مانه‌ش .
سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵی بێ باوك له‌وكارانه‌یه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلامی هانی موسڵمانانی له‌سه‌ر داوه و پاداشتی زۆری ده‌رباره‌وه باس كردووه .
وه خواردن پێدان به هه‌ژاران و منداڵانی بێ باوك هۆكارێكه بۆ چوونه به‌هه‌شت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا . إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ) . الإنسان : 8- 9 . واته : هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن ، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان ، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان .
وه واجبه له‌سه‌ر دایك و ئه‌وانه‌ش كه سه‌رپه‌رشتیاری منداڵی بێ باوك ده‌كه‌ن باش بن له‌گه‌لیان به په‌روه‌رده‌یان و فێركردنی زانست و به‌زه‌یی بوون له‌گه‌ڵیان وه فێری خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزیان بكه‌ن ؛ وه فێری سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایان بكه‌ن (صلی الله علیه وسلم) ؛ وه فێری تێگه‌ییشتن له‌دینیان بكه‌ن ؛ وه به‌دووریان بخه‌ن له هاوڕێی خراپ ؛ وه تێكه‌ڵ بن له‌گه‌ڵ هاوڕێی چاك ؛ وه فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز و جوانیان بكه‌ن .
وه‌كه‌سی سه‌رپه‌رشتیار پێویسته بزانێت كه مه‌سه‌ره‌ف كردنیان و فێركردن و په‌روه‌رده كردنیان ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌یه له ده‌رگاكانی رزق و ڕۆزی به‌ره‌كه‌ته له‌دونیا و دوارۆژدا ؛ فه‌رمووده و چیرۆك له‌م باره‌یه‌وه گه‌لێك زۆره .
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ( ئەگەر دەتەوێت كە دڵت نەرمبێت نان بدە بە هەژاران وە دەست بێنە بەسەر یەتیمدا ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 14 / 12 / 2023 |