شۆفێری كردن و خێرایی زۆر !!

شۆفێری كردن و خێرایی زۆر !!

 

برای شۆفێر ...

ته‌قوای خوابكه‌ له‌كاتی شۆفێری كردنت ...

شۆفێری كردنه‌كه‌ت له‌وجۆره‌ ماڵ و سامانه‌یه‌ كه‌ له‌ڕۆژی دواییدا لێپرسینه‌وه‌ت ده‌رباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵت ده‌كرێت .

وه‌ بزانه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار لیپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی به‌هۆی خێرایی تۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ؛ وه‌ له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی نه‌فسی خۆشت لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .

خێرایی زۆر و هه‌ڵه‌شه‌یی له‌كاتی شۆفێری كردندا به‌ڵگه‌ نیه‌ له‌سه‌ر پیاوه‌تی و ئازایه‌تی .

ئایه‌ ده‌زانی كه‌ سی له‌سه‌دی نه‌خۆشه‌كانی  نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وانه‌ن تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه‌ ؟!

وه‌ ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی رۆژانه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ ده‌مرن نزیكه‌ی 17 كه‌س یان زیاتر ده‌بێت !

وه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی 68000 شه‌ست و هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار ده‌بێت !

وه‌ زیانی مادی ساڵانه‌ به‌هۆی ڕوداوی هاتووچۆوه‌ نزیكه‌ی 13 ملیار ده‌بێت .

برای شۆفێر پێش ئه‌وه‌ی خێرا برۆی ئه‌وا بیربكه‌ره‌وه‌ له‌خه‌فه‌تباركردن و ‌دڵشكاندنی دایك و باوك و خوشك و برا و خێزان و منداڵ و هاوڕێكانت .

مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

10 / 1 / 2024