به‌ده‌ستهێنانی شیفا و چاره‌سه‌ر به‌ قورئانی پیرۆز

به‌ده‌ستهێنانی شیفا و چاره‌سه‌ر به‌ قورئانی پیرۆز

 

قوڕئانی پیرۆز شیفا و چاره‌سه‌ بۆ دڵه‌كان ؛ وه‌ بۆ لاشه‌كان وه‌ بۆ هه‌موو كێشه‌ و ناخۆشیه‌كان .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ) . الإسراء : 82 .

واته :‌ له‌م قورئانه‌دا ده‌نێرینه‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هۆی شیفاو میهره‌بانی یه‌ بۆ بڕواداران به‌ڵام (هاتنی ئه‌م قورئانه‌) بۆ سته‌مکاران هیچ زیاد ناکات بێجگه‌ له‌ خه‌ساره‌ت مه‌ندی.

 

قورئانی پیرۆز ته‌نها بۆ یه‌ك شت شیفا و چاره‌سه‌رنیه‌ ؛  وشه‌ی ( شفاء ) له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا به‌ نه‌كیره‌ییی هاتووه‌ و شیفایه‌ بۆ هه‌موو شتێك .

قورئانی پیرۆز چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ڕوونی و نه‌خۆشیه‌كانی لاشه‌ ده‌كات .

بۆیه‌ پشت كردن له‌ قورئان پشت كردنه‌ له‌شیفا و چاره‌سه‌ری .

وه‌ روقیه‌ خوێندن به‌ قورئان باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌هیشتنی كاریگه‌ری خراپی چاو و نه‌فه‌س و سیحر و جنۆكه‌ و شه‌یاتینه‌كان و هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی لاشه‌ .

وه‌ شیفا و چاره‌سه‌ره‌ به‌هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌كرێت به‌تایبه‌تی سوره‌تی فاتیحه‌ و ئایه‌ت كورسی و سوره‌تی ئیخلاص و سوه‌رتی فه‌له‌ق و سوره‌تی الناس .

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتووه‌ هاوه‌ڵی به‌رێز ئه‌بو سه‌عیدی خودری – ره‌زای خوای لێبیت – ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌لای قه‌ومێك داده‌بزن له سه‌فه‌رێكدا ؛ گه‌وره‌ی ئه‌م قه‌ومه‌ دوپشك پێی وه‌ده‌دات ؛ یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كان سوره‌تی فاتیحه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنیت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌ریان پێ ببه‌خشن چونكه ئه‌و قه‌ومه‌ میوانداریان نه‌كردبوون ؛ ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ ڕازی بوون ؛ له‌دوای خوێندنی سوه‌رتی فاتیحه‌ ڕاسته‌وخۆ گه‌وره‌كه‌یان چاك بوه‌وه‌ ؛ كاتێك هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان گه‌رانه‌وه‌ بۆ شاری مه‌دینه‌ ئه‌و رووداوه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)  گێڕایه‌وه‌ ؛ ئه‌ویش پێكه‌نی و فه‌رمووی : چۆنت زانی سوه‌رتی فاتیحه‌ روقیه‌ و شیفا و چاره‌سه‌ره‌ ؛ له‌م كاره‌تان ڕاستان پێكاوه‌ و له‌م مه‌ڕانه‌ به‌شی منیش دابنێن .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

14 / 1 / 2024 م