فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دابه‌زینی فریشته‌كان بۆلای قورئان خوێنان دابه‌زینی فریشته‌كان بۆلای قورئان خوێنان
خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز هۆكاری دابه‌زینی فریشته‌كان و ره‌حم و به‌زه‌یی خوا و هێمنی و ئارامییه به‌سه‌ر قورئان خوێنان . وه هۆكاری پاراستنیانه له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه به پاراستنی پارێزگاری و چاودێری و ڕێنموویی كردن . وه ئه‌وماڵه‌ی قوڕئانی پیرۆزی تیادا ده‌خوێندرێته‌وه چه‌ندین خێر و به‌ره‌كه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت . وه خوای په‌ره‌وه‌ردگار ئه‌هلی ئه‌م ماڵه ده‌پارێزێت له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك . ئه‌بو هوره‌یره‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وماڵه‌ی قورئانی پیرۆزی تیادا ده‌خوێندرێت خۆشی ڕووی تێده‌كات ؛ وه فریشته‌كان تیایدا ئاماده ده‌بن ؛ وه شه‌یاتینه‌كان لێی ڕاده‌كه‌ن ؛ وه خێر و به‌ره‌كه‌تی زۆر ڕووی تێ ده‌كات ؛ وه ئه‌و ماڵه‌ی قورئانی پیرۆزی تیادا ناخوێندرێت ده‌بێت به شوێنێكی ناخۆش بۆ ئه‌هله‌كه‌ی ؛ وه فریشته‌كان ناچنه ناویه‌وه ؛ وه ده‌بێت به‌شوێنی شه‌یاتینه‌كان ؛ وه خێر و به‌ره‌كه‌تی تیادا كه‌م ده‌بێت .
وه ئه‌بو مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : هه‌ركه‌سێك دوو ئایه‌تی كۆتایی سوره‌تی به‌قه‌ره بخوێنێت به‌سیه‌تی بۆ پارێزگاری .
وه ئه‌بو سه‌عیدی خودری – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئوسه‌یدی كوڕی حوضه‌یر – ره‌زای خوای لێبێت – شه‌وێكیان قورئانی پیرۆزی ده‌خوێنده‌وه له‌ناكاو ئه‌سپه به‌ستراوه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به‌جووله‌ی زۆر ؛ ئه‌ویش ترسا‌و وه‌ستا له قورئان خوێندنه‌وه ؛ ئه‌سپه‌كه‌ش له‌جووله‌كردن وه‌ستا ؛ ئینجا كه ده‌ستی كرده‌وه به قورئان خوێندن دووباره ئه‌سپه‌كه ده‌ستی كرده‌وه به‌جووله‌ی زۆر ؛ كاتێك ده‌وه‌ستا له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ئه‌سپه‌كه‌شی له‌جووله كردن ده‌وه‌ستا ؛ ئوسه‌ید ترسی هه‌بوو ئه‌سپه‌كه زیان به كوره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت كه ناوی یه‌حیابوو ؛ له‌شوێنی خۆی هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆلای ئه‌سپه‌كه‌ی بزانێت بۆچی وا ده‌كات ؛ بینی له‌سه‌ر سه‌ریه‌وه چه‌ند پارچه نوورێك هه‌یه وه‌ك چرا ده‌دره‌وشێنه‌وه ؛ پاشان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بوونه‌وه و وون بوون ؛ ئوسه‌ید به‌یانی چوو بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م ڕووداوه‌ی بۆ گێڕایه‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئه‌وه چه‌ند فریشته‌یه‌ك بوونه گوێیان له‌تۆ گرتووه كاتێك قورئانی پیرۆزت خوێندۆته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوویتایه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌یانبینین كه ئێستا لێیان دیارنین . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 14 / 1 / 2024 |