فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌یامێك بۆ جگه‌ره فرۆشه‌كان . په‌یامێك بۆ جگه‌ره فرۆشه‌كان .
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی جگه‌ره ده‌فرۆشی به‌ڕاستی تۆ له به‌ڵا و كهراساتێكی زۆر گه‌وره‌دای ! چونكه تۆ ماڵ به‌شتێكی حه‌رام ده‌خۆی ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : هه‌ر لاشه‌یه‌ك به‌حه‌رام گه‌شه‌ی كردبێت ئیللا له‌رۆژی دواییدا به ئاگر ده‌سووتێت ! وه فه‌رموویه‌تی : ( ليأتيَنَّ على الناسِ زمانٌ، لا يُبالي المرءُ بما أخذَ المالَ، أمِن حلالٍ أمْ من حرامٍ ) . أخرجه البخاري . واته : سه‌رده‌مێك به‌سه‌ر خه‌ڵكی دادێت ؛ ئینسان گوێ به‌وه نادات ماڵی به‌چی وه‌رگرتووه ؛ ئایه به‌كارێكی حه‌لال وه‌ری گرتووه یان به‌كارێكی حه‌رام .
بێگومان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان حه‌رامه و دروست نیه چونكه شتێكی زیان به‌خشه و له‌خواردنه پاكهكان نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) . الأعراف : 157 واته : هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و خراپه لێیان حه‌رام ده‌کات . وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) . البقرة : 195 . واته : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) . صحيح . واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده ؛ وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده . به كۆده‌نگی پزیشكان و كه‌سانی ژیر جگه‌ره‌كێشان و نێرگله كێشان و زیاتی بۆخۆت و بۆ غه‌یری خۆتیش هه‌یه . زيانه‌كانی جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان بريتيه له : له تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ . . تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر . . گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن . . . شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و په‌نكریاس ؛ وه زۆر زیانی تر .
وه تۆ به جگه‌ره فرۆشتن یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌مكاره خراپ و حه‌رامه ! له‌كاتێكدا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) . المائدة : 2 واته : هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 17 / 1 / 2024 م |