فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌یامێك بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌یامێك بۆ فه‌رمانبه‌ران
فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێز به‌ڕاستی تۆ له‌خێرێكی زۆردای ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌تدا یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌یت و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕێك و پێك كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌ی . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( المسلمُ أَخو المسلم لا يَظلِمُه ولا يُسْلِمُهُ. ومَنْ كَانَ فِي حاجةِ أَخِيهِ كانَ اللَّهُ فِي حاجتِهِ، ومنْ فَرَّجَ عنْ مُسلمٍ كُرْبةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ بها كُرْبةً مِنْ كُرَبِ يومَ القيامةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلماً سَتَرَهُ اللَّهُ يَومَ الْقِيامَةِ ) . مُتَّفَقٌ عَلَيهِ . واته : موسڵمان برای موسڵمانه سته‌می لێناكات وه پشتی تێناكات و واز له‌سه‌ر خستنی ناهێنێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك پێداویستی براكه‌ی جێ به‌جێ بكات خوا پێداویستیه‌كانی جێ به‌جێ ده‌كات ؛ وه هه‌ركه‌سێك ناخۆشیه‌ك له‌سه‌ر موسڵمان لابه‌رێت ئه‌وا خوا ناخۆشیه‌كانی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر لاده‌بات ؛ وه هه‌ركه‌سێك كه‌م و كوڕی موسڵمانێك دابپۆشێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار كه‌م و كوڕیه‌كانی داده‌پۆشێت له‌ڕۆژی دواییدا .
تۆ ناخۆشیه‌كان و كاره قورسه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك لاده‌ده‌ی و پێداویسته‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ی بۆیه ان شا‌ء الله په‌روه‌ردگار له‌رۆژی دواییدا ناخۆشیه‌كانت له‌سه‌ر لاده‌دات و به‌خته‌وه‌رت ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌بی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا باسی كردووه .
وه پێویسته خۆت له‌ریشوه و به‌رتیل وه‌رگرتن بپارێزی چونكه دورست نیه و به‌هۆیه‌وه تووشی نه‌فره‌ت و تاوان ده‌بی ؛ عبدالله ی کوری عومەر ( رەزای خوایان لێ بێت ) فەرموویه‌تی : ( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسلم الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ ) . رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ وَابْنُ مَاجَهْ ؛ (صَحِيح). واتە : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەعنەتی لەوکەسە کردووە کە بەرتیل دەدات وە لەوکەسەش کە وەری دەگرێت .
له‌خوای په‌وه‌ردگار بترسه و كار و بار له‌سه‌ر خه‌لك قورس مه‌كه چونكه هه‌ركه‌سێك كار و باری خه‌لك قورس بكات ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار كار و باری قورس ده‌كات و تووشی ناخۆشی ده‌كات . دايكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوابوو (ﷺ) له‌م ماڵه‌ی من ده‌یفه‌رموو : خودایه هه‌ركه‌سێك كار و باری ئوممه‌ته‌كه‌م بگرێته ده‌ست ؛ پاشان باریان گران بكات و ئه‌زیه‌تیان بدات خودایه كار و باری ئه‌و كاربه‌ده‌سته قورس و گران بكه و سزای بده ؛ وه هه‌ركه‌سێك كار و باری ئوممه‌ته‌كه‌م بگرێته ده‌ست و له‌گه‌ڵیان نه‌رم نیان و باش بێت ؛ خودایه تۆش نه‌رم و نیان و باشبه له‌گه‌ڵی .
وه ته‌قوای خوابكه و كه‌سێكی ده‌ست پاكبه و هیچ شتێك به‌ناحه‌ق له‌پاره و سامانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مه‌دزه و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گره چونكه ئه‌وه ماڵی گشتیه به‌شی هه‌موو خه‌ڵكی تێدایه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ر گۆشێك به‌حه‌رام گه‌شه بكات ئیللا به ئاگری دۆزه‌خ ده‌سووتێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 17 / 1 / 2024 م |