فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌یامێك بۆ بازرگان و فرۆشیاره‌كان په‌یامێك بۆ بازرگان و فرۆشیاره‌كان
ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م به‌وه‌ی ماڵی یه‌كتر به‌ناحه‌ق نه‌خۆن ؛ وه خۆتان له‌مامه‌ڵه‌ی نادروست و گوماناوی بپارێزن ؛ وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕاستگۆبن و ئاسانگاربن ؛ وه سوێندی به‌درۆ مه‌خۆن و به‌رده‌وام ڕاستگۆ و له‌خواترس بن . ئێوه له‌م دونیایه‌دا له تاقیكردنه‌وه‌دان و له‌دوای مردنتان له‌دوای خۆتان به‌جێی ده‌هێڵن و پاشان له‌رۆژی دوایی به‌ووردی لێپرسینه‌وه‌تان ده‌رباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ) . النساء :٢٩ . واتە : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن .
وه ده‌رباره‌ی مه‌ترسی و حه‌رامیه‌تی ریبا فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ) . البقرة: ٢٧٥ . واته : ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن ، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه (له حاڵێکدا) : خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر خوا ، سو‌و ، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات .
عبدالله ی كوڕی مه‌سعوده‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌فره‌تی كرد لە سوخۆر و ئەوەی كە دەرخواردی دەدات . وه نه‌فره‌تی كرد له‌وكه‌سه‌ی كه ده‌بێت به‌شاهید له‌گرێبه‌سته‌كه ؛ وه ئه‌وكه‌سه‌ش ده‌بێت به‌نووسه‌ری گرێبه‌سته‌كه .
وه خۆتان بپارێزن له‌گشت ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی گومانی تیادایه و ڕوون و ئاشكرانیه له‌حه‌لالی و حه‌ڕامیدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : بێگومان حه‌لال ڕوون و ئاشكرایه وه حه‌رامیش ڕوون و ئاشكرایه وه له نێوانیاندا چه‌ند شتێكی گوماناوی هه‌ن زۆر له‌خه‌ڵكی نایان نازانن ؛ جا هه‌ركه‌سێك خۆی له گوماناویه‌كان بپارێزێت ئه‌وا شه‌ره‌ف و ئاینه‌كه‌ی خۆی پاراستووه ؛ هه‌ركه‌سێكیش بكه‌وێته ناو شته گوماناویه‌كانه‌وه ئه‌وه كه‌وتۆته ناو حه‌رامه‌وه .
وه پێویسته ڕاستگۆبن و فێڵ له‌یه‌كتری نه‌كه‌ن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر له‌كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان ڕاستیان وت و كه‌م و كوریه‌كانیان بۆ یه‌كتری روون كرده‌وه خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان ؛ وه ئه‌گه‌ر كه‌م و كوریه‌كان له‌یه‌كتری بشارنه‌وه و درۆ له‌گه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه‌ن ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت له‌ناو كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یان نامێنێت .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ره‌حم و به‌زه‌یی و ئاسانكاربن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : خوا ره‌حم بكات به‌و پیاوه‌ی لێبورده و ئاسانه كاتێك شتێك ده‌فرۆشێت وه كاتێك شتێك ده‌كرێت وه كاتێك داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی ده‌كات .
وه خۆتان له سوێندی به‌درۆ بپارێزن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : سێ كه‌س هه‌ن خوای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژی دواییدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات ؛ وه سه‌یریان ناكات ؛ وه پاكیان ناكاته‌وه له‌گوناه ؛ وه سزایه‌كی به‌ئێشیان بۆهه‌یه : یه‌كه‌میان : ئه‌وپیاوه‌ی ده‌لینگی پۆشاكی درێژ ده‌كاته‌وه . دووه‌میان : ئه‌و كه‌سه‌ی منه‌ت له‌سه‌ر كه‌سی هه‌ژار ده‌كات كاتێك یارمه‌تی ده‌دات و له‌لای خه‌ڵك باسی ده‌كات و دڵی بریندار ده‌كات . سێیه‌میان : ئه‌وكه‌سه‌ی كاڵاكه‌ی ده‌فرۆشێت به سوێندی به‌درۆ . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / 1 / 2024 |