زنجیره دراماكان گه‌وره‌ترین دز له ره‌مه‌زان !
گه‌وره‌ترین دز له مانگی ره‌مه‌زان بریتیه له زنجیره دارماكان !
ئه‌و زنجیره درامایانه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زان په‌خش ده‌كرێن و خه‌ڵكی پێیانه‌وه سه‌رقاڵه زۆر مه‌ترسیدار و زیانبه‌خشه بۆ كه‌سی رۆژوه‌وان كه به‌هۆیانه‌وه تووشی چه‌ندین گوناه و تاوان ده‌بن وه به‌هۆیانه‌وه چه‌ندین كرده‌وه‌ی چاكیان له‌ده‌ست ده‌چێت !
ئه‌م دزه گه‌وره‌یه كرده‌وه‌ی چاك و ره‌حمه به‌زه‌یی خوا و لێخۆشبوونی له‌خوا له به‌نده باوه‌ڕداره‌كان ده‌دزێت و بێ به‌شیان لهخیر و پاداشتی زۆر و ره‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره و میهره‌بان .
زنجیره دراماكان ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زان نادروست و زیان به‌خشنین به‌ڵكو له‌مانگه‌كانی تریش زیانبه‌خش و نادروستن !
مانگی ره‌مه‌زان مانگی عیبادهت و خواپه‌رستیه ؛ مانگی نوێ كردنه‌وه‌ی ئیمانه ؛ مانگی ته‌قواداری و خۆپارێزیه ؛ مانگی ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ مانگی وازهێنانه له زنجیره دراماكان ؛ مانگی یارمه‌تدانی خه‌ڵكه ؛ مانگی زیكر و یادی خوای په‌وره‌ردگار ؛ مانگی قورئان خوێنده ؛ مانگی شهونوێژكردنه ؛ مانگی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه نه‌ك مانگی كات كوشتن و به‌فیرۆدان به زنجیره درامان !
سه‌یركردنی زنجیره درامان چه‌ندین گوناه و تاوان له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه تێروانینی حه‌رام !
خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا نه‌هی كردووه له تێڕوانینی حه‌رام ؛ فه‌رموویه‌تی : ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ . وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ) . (النور : ۳۰ - 31) .
واته : ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له تێڕوانینی حه‌رام (چونكه زیناى چاو بریتییه له تێڕوانینى حه‌رام) وه دامێنی خۆیان بپارێزن له زینا، وه له‌وه‌ى كه كه‌س نه‌یبینێت [ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ] ئه‌مه بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره روناكى به بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات ، وه تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه بۆ دڵ) به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن .
وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ : با چاوی خۆیان بپۆشن له تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م، وه با دامێنی خۆیان بپارێزن له زینا .
وه له‌زیانی سه‌یركردنی ئه‌م زنجیره درامایه ئه‌وه‌یه كه ره‌وشتی مرۆڤ تێك ده‌دات و مرۆڤ به‌ره و به‌دره‌وشتی و خراپه‌كاری ده‌بات !
وه له‌ده‌ستدانی ره‌وشتی جوان هۆكاری ئیمان لاوازبوون و دووركه‌وتنه‌یه له‌ته‌قوا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِن مِنْ أَحَبِّكُم إِليَّ، وَأَقْرَبِكُمْ مِنِّي مَجلساً يَومَ القِيَامَةِ، أَحَاسِنَكُم أَخلاقاً ) .
واته : به‌ڕاستی خۆشه‌ویسترینتان له‌لای من ؛ وه نزیكترینتان له‌لای من له‌رۆژی دوایی ؛ ئه‌وانه‌ن ره‌وشتیان له‌هه‌مووتان جوانتره .
ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا كرا (ﷺ) ده‌رباره‌ی زۆرترین شت كه خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شت ؟ فه‌رمووی : ته‌قوای خوای په‌روه‌ردگار وه ره‌وشت جوانی ؛ وه پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی زۆرترین شت كه خه‌ڵكی به‌هۆیه‌وه ده‌چێته ئاگر ؟ فه‌رمووی : ده‌م و عه‌وره‌ت .
وه فه‌رموویه‌تی : ته‌واوترین ئیمانی باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ن ره‌وشتیان له‌هه‌موویان جوانتره ؛ وه باشترینی باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ن بۆ خێزانه‌كانیان زۆر باشن .
وه فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی كه‌سی باوه‌ڕدار به‌هۆی ره‌وشت جوانیه‌وه پله‌ی ده‌گاته ئه‌كه‌سه‌ی به‌رۆژ به‌رۆژووه و به‌شه‌ویش شه‌و نوێژ ده‌كات.
سه‌یركردنی زنجیره دراماكان مرۆڤ په‌روه‌رده‌ده‌كات له‌سه‌ر درۆ كردن و غه‌یبه‌ت كردن و خیانه‌ت كردن و دزی كردن و عه‌ره‌ق خواردنه‌وه و قومار كردن و چه‌ندین تاوانی تر !
ئه‌م زنجیره دراما خراپانه هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی خێزان تاك و كۆمه‌لگایه !
وه هۆكاری به‌فیرۆدانی كاته‌كانی مانگی ره‌مه‌زانه ؛ ئه‌وكاتانه‌ی قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه .
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ِنعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ : الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ . رواه البخاري 641
واتە : دوو نیعمەت هەیە زۆرێك لە خەڵكی لێی بێ ئاگان : ئەویش لەش ساغی و هەبوونی كاتە .
موعازی کوری جەبەل - رەزای خوای گەورەی لێبێت – فەرمویەتی : ئەهلی بەهەشت خەفەت و پەشیمانیان بۆ هیچ نیە تەنها بۆ ئەوە نەبێت لەدونیادا کاتێکیان بەسەر بردبێت بەبێ ئەوەی یادی خوای گەورەیان تیادا کردبێت .
وه پێشه‌وا ابن القیم - رەحمەتی خوای لێبێت – فەرمویەتی : بەفیڕۆدانی کات گەورەترو مەترسیدارترە لە مردن ؛ چونکە بەفیڕۆدانی کات دەتپچرێنێت لەخوا و لەڕۆژی دوایی بەڵام مردن دەتپچرێنێت لە دونیا و ئەهلەکەی .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .