په‌یامێك بۆ ره‌مه‌زان په‌رسته‌كان !
كه‌سانێك هه‌ن له موسڵمانان ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زان ڕوو له‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن !
وه‌ك ئه‌وه‌یه وایه كه خواپه‌رستی ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به مانگی ره‌مه‌زان !
پاشان له‌دوای ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان واز له مزگه‌وته‌كان ده‌هێنن و ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به گوناه و تاوان !
مانگی ره‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌یه موسڵمانان ته‌قوا به‌ده‌ست بهێنن و ئیمانیان به‌هێز بكه‌ن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك بۆ دوای مانگی ره‌مه‌زان !
وه بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن له‌مانگی ره‌مه‌زان له‌گوناه و تاوان به‌دووربوون له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانیش خۆپارێز و له‌خواترس بن .
په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی بێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مردنمان پێ ده‌گات ؛ وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ) . الحجر : 99
. واته : به‌رده‌وام په‌روه‌ردگارت بپهرسته هه‌تا مردن پێت ده‌گات
وه فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ . أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) . الأحقاف : 13 – 14
واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن : په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن .
ئه‌وانه به‌هه‌شتین و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له‌پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌دا که‌ئه‌نجامیان ده‌دا .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی) : باشترین كرده‌وه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار به‌رده‌وامترینه ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت .
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستشه‌كان له‌دوای ره‌مه‌زانیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی .
وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر براوه‌یی و سه‌ركه‌وتن .
وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆییت له‌سه‌ر ئه‌وكرده‌وه چاكانه‌ی ئه‌نجامتداوه له‌مانگی ره‌مه‌زان .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
14 / 3 / 2024