فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی ئازادكردنی قودس له‌سه‌رده‌می ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – چیرۆكی ئازادكردنی قودس له‌سه‌رده‌می ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت –
له سالی 15 ی كۆچی ئه‌میر باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – چه‌ند قائیدێكی موسڵمانی نارد بۆلای حاكمی بیت المقد‌س كه كلیلی ده‌رگاكانی بیت المقد‌س ته‌سلیمی یه‌كێك له‌و قائیدانه بكات عه‌مری كوری عاص یان شه‌ره‌حبیل یان ئه‌بو عوبه‌یده عامری كوری جه‌راح ؛ به‌ڵام ئه‌وان به‌م شیوه‌یه ڕازی نه‌بوون و نامه‌یان نارد بۆ ئه‌میری باوه‌رداران – ره‌زای خوای لێبێت – كه خۆی بێت كلیله‌كان ڕاسته‌وخۆ ته‌سلیمی ده‌ستی ئه‌و ده‌كه‌ن . ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی دانه‌وه و له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت ؛ به‌نۆره سواری پشتی وشتر ده‌بوون ؛ وه هه‌ندێكجار هه‌ردووكیان به‌پیاده ده‌رۆییشتن بۆ ئه‌وه‌ی وشتره‌كه پشوو بدات و زۆر ماندوو نه‌بێت ! كاتێك نزیك شاری قودس بوون گه‌ییشت به دۆلی عه‌مواس كه به‌هۆی باران و لافاوه‌وه خاكه‌كه‌ی ببوو به قوڕ ؛ ئه‌بو عوبه‌یده به ئه‌میری باوه‌ڕدارانی فه‌رموو ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران ئایه به پێه‌كانت ده‌چیته ناو ئه‌و قور و زێلاقه ؟! وه به‌م پۆشاكه درواوه ده‌چیته ناو قودس ؟! له‌ناو قودسدا پاداشا و خه‌ڵكانێك هه‌ن حه‌زیان له‌پۆشاك و شتی رازاوه‌یه ؛ ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران پۆشاكه‌كه‌ت بگۆره وه پێیه‌كان بشۆ . ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – گوێی به‌وقسانه‌ی ئه‌بو عوبه‌یده نه‌دا و كه‌مێك به‌توندی و هه‌ره‌شه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی ئێمه كه‌سانێكی زه‌لیل بووین خوا به ئیسلام به عیززه‌تی كردین ؛ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت عیززه‌ت و شكۆ به غه‌یری ئیسلام به‌ده‌ست بێنین ئه‌وا خوا زه‌لیلمان ده‌كات . والله ئه‌ی ئه‌بو عوبه‌یده ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر جگه له‌تۆ ئه‌م قسه‌ی كردبا به‌م داره لێم ده‌دا . ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – سووربوو كه به‌م شێوه له‌گه‌ل خزمه‌تكاره‌كه‌ی بڕوات بچێته ناو قودسه‌وه ؛ به‌ڕێكه‌وتن و به‌نۆره له‌گه‌ل خزمه‌تكاره‌كه‌ی سواری پشتی وشتر ده‌بوو ؛ ئه‌میه‌ره‌كانی له‌شكر ئاواتیان ده‌خواست كه ئه‌وكاته‌ی عومه‌ر ده‌چێته ناو قودس نۆره‌ی ئه‌وبێت له‌سه‌ر پشتی وشتر ؛ وه ده‌ترسان له‌وه‌ی ئه‌وكات نۆره‌ی خزمه‌تكاره‌كه بێت كاتێك ده‌رۆن بۆلای حاكمی قودس . خزمه‌تكاره‌كه سواری پشتی وشتر بوو وه ئه‌میری باوه‌ڕداران به پێیه‌كانی ده‌رۆییشت هه‌تا گه‌ییشتن به حامی قودس سوفرۆنیۆس ؛ زۆر به سه‌رسورمانه سه‌یری كردن و بینی ئه‌میری باوه‌ڕداران به‌پێیه‌كانی ده‌ڕوات و خزمه‌تكاره‌كه‌یشی له‌سه‌ر پشتی وشتره ! كلیله‌كانی ته‌سلیمی ئه‌میری باوه‌ڕداران و كرد و وتی تۆ ئه‌وكه‌سه‌ی وه‌سفه‌كانی تۆمان خوێندۆته‌وه له په‌رتوكه‌كانمان كه به‌پیاده دێیته ناو بیت المقد‌س و رێشمه‌ی وڵاخه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێت و خزمه‌تكاره‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتی وشتره ؛ وه له‌پۆشاكه‌كه‌یدا 17 پنی دورواو هه‌یه ! ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – كاتێك كلیله‌كانی وه‌رگرت سوجده‌ی شوكری بۆخوای په‌روه‌ردگار برد و شه‌و تا به‌یانی ده‌گریا و فرمێسك له‌چاوه‌كانی وشك نه‌ده‌بوو ؛ كاتێك پرسیاریان لێ‌كرد كه بۆچی ده‌گری ؟ فه‌رمووی : ده‌گریم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسم دونیا بۆتان بكرێته‌وه و له‌وكات بۆ دونیا هه‌ندێكتان ڕقتان له هه‌ندێكتان بێته‌وه پاشان ئه‌هلی ئاسمان رقیان له‌ئێوه ببێته‌وه ؛ ئه‌مه یه‌كێكه له كه‌رامه‌ته‌كانی ئه‌میری باوه‌ڕداران كه هه‌ست به حالی موسڵمانان ده‌كات له داهاتوودا كه شوێن دونیا بكه‌ون و له‌سه‌ر دونیا رقیان له‌یه‌كتر ببێته‌وه و دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن ! له‌وماوه‌یه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕدارن له‌ناو قودس مایه‌وه چوو بۆلای ئه‌م به‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌شه‌وی ئیسرا و میعراج به‌سه‌ری به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ل فریشته جبریل – علیه السلام - ؛ ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌م شوێنه‌ی پاك كرده‌وه وه فراوانی كرد و شووره‌یه‌كیشی بۆ دروست كرد ؛ وه فه‌رمانی كرد له ته‌نیشت ئه‌م به‌رده مزگه‌وتێك دروست بكرێت ؛ مزگه‌وتی عومه‌ر له‌م شوێنه دروستكرا كه ئه‌میری باوه‌ڕداران نوێژی تیادا ئه‌نجامدا . چوارسه‌د ساڵ حوكمی ئیسلام له‌ناو قودس به‌رده‌وام بوو هه‌تا شاڵاوی سه‌لیبی یه‌كه‌م ؛ پاشان دوای 88 ساڵ بۆ جارێكی تر قودس ئازادكرایه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی صلاح الدینی ئه‌یوبی كوردی – ره‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت - . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |