فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پاراستنی چاو له‌سه‌یركردنی حه‌رام نه‌فس پاك و خاوێن ده‌كات پاراستنی چاو له‌سه‌یركردنی حه‌رام نه‌فس پاك و خاوێن ده‌كات
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ) . النور : 30 . خوای په‌روه‌ردگار پاككردنه‌وه‌ی نه‌فسی له‌دوای پاراستنی چاو و دامێن داناوه . پاراستنی چاو له‌حه‌رام رووناكی ژیری دێنێته كایه‌وه ؛ هه‌ركه‌سێك رووناكی چاوه‌كانی بپارێزێت له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار رووناكی دڵ و ڕووناكی ژیری پێ ده‌به‌خشێت . وه ڕاستی پێشبینی و دانایی به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت . خوای په‌روه‌ردگار له‌دوای باسی له‌ناوچوونی قه‌ومی لوط فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِلْمُتَوَسِّمِينَ ) . الحجر : 75 . _ ( مُتَوَسِّمِينَ ) ئه‌وكه‌سانه‌ن كه سه‌لامه‌تن له تێڕوانینی حه‌رام و كاری به‌دره‌وشتی . وه هه‌روه‌ها پاراستنی چاو له‌سه‌یركردنی حه‌رام هۆكاری جوانی و دره‌وشه‌وایی روخساره . عبدالله ی كوڕی عه‌بباس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی كرده‌وه‌ی چاك ڕووناكی ده‌خاته ناو دڵ ؛ وه ڕوخسار دره‌وشاوه و جوان ده‌كات ؛ وه لاشه به‌هێز ده‌كات ؛ وه رزق و رۆزی فراوان ده‌كات ؛ وه خۆشه‌ویستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خاته ناو دڵی خه‌ڵك ) . مجموع الفتاوی : 10 / 360 . _ پاراستنی چاو له‌حه‌رام دڵ به‌هێز ده‌كات وه جێگیری ده‌كات وه بوێر و ئازای ده‌كات ؛ وه خۆشویستنی خوای په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده به‌ده‌ست دێنێت . _ به پاراستنی چاو له‌حه‌رام ئه‌من و ئاساییش له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه و ئافره‌تان به ئاسووده‌یی و به‌بێ ترس به‌ڕێگاكاندا ده‌ڕۆن و هیچ كه‌سێك چاو‌یان به‌رامبه‌ر به‌زناكاته‌وه و ده‌ست درێچیان ناكه‌نه‌سه‌ر . _ وه هۆكاری به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستیه له‌نێوان ژن و مێرددا ؛ ئه‌وه‌ی چاوی ده‌پارێزێت له حه‌رام ته‌نها سه‌یری خێزانی خۆی ده‌كات و له‌گه‌ڵی باش ده‌بێت ؛ وه به‌جوانترین ئافره‌ت ده‌یبینێت . _ هه‌ركه‌سێك له‌ترسی خوا واز له سه‌یركردنی حه‌رام بێنێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار شیرینی باوه‌ڕی پێ ده‌به‌خشێت له‌ناو دڵیدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( تۆ هه‌رشتێك له‌پێناو خوا واز لێ بهێنی ئیلا خوای په‌روه‌ردگار له‌وباشترت پێ ده‌به‌خشێت ) . حديث صحيح . وه‌رگێرانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی . 11 / 5 / 2022
|