فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خواپه‌رستى پياوچاكان و ترسيان له ژيانى دواى مردن خواپه‌رستى پياوچاكان و ترسيان له ژيانى دواى مردن إبراهيمى كوڕى يزيدى العبدى ده‌فه‌رمووێت: رياح القيسي هات بۆ لام و پێى ووتم: ئه‌ى أبو إسحاق با بچين بۆ لاى خه‌ڵكانى دواڕۆژ "مردووه‌كان، گۆڕستان" تا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى خۆيانمان پێ بڵێن، منيش له گه‌ڵيا ڕۆيشتم تا چوينه گوڕستان، له‌وێ له ته‌نيشت چه‌ند گۆڕێك دانيشتين، رياح القيسى ووتى: ئه‌ى أبو إسحاق تۆ ده‌ڵێى چى ئه‌گه‌ر به يه‌كێك له‌م مردووانه بوترێت ئاواتى چــى دهخوازيت؟ ده‌بێت بڵێ چــى "مردووه‌كه"؟ منيش ووتـم: سوێند بێت به خوا ته‌نها ئاواتى گه‌ڕانه‌وه بۆ دونيا ده‌خوازێت، تا عيباده‌تى خوا بكات و كرده‌وه‌ى چاكه بكات، رياح القيسى ووتى: ئه‌ى أبو إسحاق ئێمه ئێستا وا له ژيانى دونيا داين ده‌ى با عيباده‌تى خوا بكه‌ين و كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ين، پاشان رياح القيسى هه‌ستاو خۆى گورج كردوو زياتر عيباده‌تى خواى گه‌وره‌ى ده‌كردوو خۆى زۆر ماندوو ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو مرد "ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگارى لێبێت " إيقاظ أولي الهمم العالية إلى اغتنام الأيام الخالية لعبد العزيز السلمان (صفحة 357). موسڵمانى خۆشه‌ويست كاتێك سه‌ردانى گۆڕستانت كرد بچۆره سه‌ر گۆڕێكى هه‌ڵكه‌ندراو، بيرێك له‌و شوێنه ته‌نگ و ته‌سكه بكه‌ره‌وه، وا بێنه پێش چاوى خۆت ئێستا تۆى تێدايت، ده‌رگات له‌سه‌ر داخراوه، خۆڵت به‌سه‌ردا كراوه، ماڵ و منداڵ و كه‌س و كارت به جێيان هێشتويت، گۆڕ به ته‌نگ و تاريكييهكهى ده‌ورى داويت، هيچ شتێك نابينيت ته‌نها كرده‌وه‌كانت نه‌بێت، له‌و سات و كاته ناخۆش و ناڕه‌حه‌ته‌دا ئاواتى چـــى دهخوازيت؟ ئايا ئاواتى گه‌ڕانه‌وه ناخوازيت بۆ دونيا تا كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌يت؟ تا يه‌ك ڕكات نوێژ بكه‌يت؟ يه‌ك جار بڵێيت: سبحان الله، تا يادى خوا بكه‌يت ئه‌گه‌ر ته‌نها يه‌ك جاريش بێت، ئێستا تۆ وا له‌سه‌ر زهويت زيندوو و له‌ش ساغيت، ده‌ى كرده‌وه‌ى چاكه بكه، پێش ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى پهشيمانى بگهزيت، پێش ئه‌وه‌ى بچيته ڕيزى مردووه‌كان و له‌بير بكرێيت، ئاواتهخوازيت به‌ڵام وه‌ڵام نادرێيتهوه تا بگه‌ڕێيته‌وه سه‌ر زه‌وى. كاتێك خرايته ناو گۆڕه‌وه خۆ جارێكى تر بۆ ژيانى دونيات ناگهڕێيتهوه، ناتوانى كرده‌وه چاكه‌كانت زياد بكه‌يت، مه‌گه‌ر كارێكى خێرى وات كردبێت ببێته خێرى نه‌بڕاوه "الصدقه الجاريه" و دواى مرنت خێر‌و پاداشتهكهيت بۆبێت، ده‌ى كارى چاكه زۆر بكه بۆ ڕۆژى دواييت پێش ئه‌وه‌ى داماوى و پهشيمانى ده‌رببڕيت. إبراهيم التيمى "ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت" ده‌فه‌رمووێت: جارێكيان وا خۆم هێنايه پێش چاوم وا له ناو ئاگرى دۆزه‌خدام، له دارى تاڵى زه‌ققوم ئه‌خۆم، كێم و زوخاوو پيسى ناو دۆزه‌خ ده‌خۆمه‌وه، كۆت و زنجير كراوم به كۆت و زنجيرى ئاسن، ئه‌و كاته به نه‌فسى خۆم ووت: چــيت ده‌وێت ئه‌ى نه‌فسم؟ ووتى: ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دونيا تا كرده‌وه‌ى چــاكه بكه‌م، منيش پێيم ووت: ئێستا وا له‌و ئاواته‌دا ده‌ژيت كه دهيبهيت، ده‌ى كرده‌وه‌ى چــاكه بكه حلية الأولياء وطبقات الأصفياء لأبي نعيم (4/211)..ده‌ى ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئێستا ئێمه وا له ماڵێكدا ده‌ژين كه شوێنى كرده‌وه كردنه، سبه‌ينێ دهگوازرێينهوه بۆ ماڵێك ته‌نها شوێنى پاداشت يان سزايه، بۆيه هه‌ر كه‌سێك لێره كرده‌وه‌ى چــاكه نه‌كات سبه‌ينێ له‌وێ په‌شيمان ده‌بێته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك كه به‌سه‌رتا دێت غهنيمهته بۆتۆ، بۆيه ئاگاداربه‌و كرده‌وه‌ى چــاكهى زۆر تيا بكه و مه‌هێڵه به فيڕۆ بڕوات، ته‌مبه‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌م مه‌به تيايدا، چــونكه تاكه ئاواتى مردووه‌كان له‌ناو گوڕدا بريتييه له ژيانى ته‌نها يه‌ك سه‌عات، به‌ڵكو كه‌متر، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وه چــاكانهى كه له ده‌ستيان چــوبوو فرياى بكه‌ون و بيكه‌ن، به‌ڵام به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌يان پێ‌نادرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتى ژيانيان ته‌واو بووه‌و بهسهريان بردووه.ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ويست كاتێك سه‌ردانى گۆڕستانت كرد، يان جهنازهيهكت به ڕێكرد بۆ گۆڕستان، له‌و كاته‌دا بێ ئاگا مه‌به، قسه زۆر مه‌كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا، به‌ڵكو بير له ئاواتى ئه‌و مردووانه‌ى ده‌وروو پشتت بكه‌وه، گيرۆده‌ى ده‌ست كردهوهكانيانن، كاته‌كانى ژيانت جوان بگره‌و به فيڕۆيان مه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ى زۆر يادو زيكرى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌يت، تا سبه‌ينێ له‌گه‌ڵ مردووه‌كان نه‌بيت، ئاوات دهخوازيت وه‌كو هه‌ندێكيان تا بگه‌ڕێيته‌وه دونيا بــه‌ڵام پاش چـــى؟؟؟. هه‌ر كاتێك ويستت تاوان بكه‌يت بير له ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه، بيرت بێت كه ئێستا مردووه‌كان ئاواته‌خوازن زيندوو بوونايه تا گوێڕايه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ده‌ى چــۆن تــۆ سه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌يت؟؟؟.هه‌ركاتێك بينيت ده‌ست به‌تاڵيت و بێ كاريت بير له ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه....هه‌ركاتێك بينيت بێ تاقهتيت له په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار بير له ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه.... رَبيعى كورِى خَيثَم "ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت" له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا گۆڕێكى هه‌ڵكه‌ند بوو، هه‌ر كاتێك هه‌ستى بكردايه نه‌فسى به‌لاى دونيادا ده‌چێت و دڵى ڕه‌ق بووه، دهچــووه ناو گۆڕه‌كه‌وه، كاتێك هه‌ستى به تاريكى و ترسناكى ده‌كرد هاوارى ده‌كردوو ده‌يووت: (رَبِّ ارْجِعُونِ )،كه‌س و كاره‌كه‌ى گوێيان له ده‌نگى ده‌بوو ده‌هاتن ده‌ريان ده‌كرد، شه‌وێكيان چــووه ناو ئه‌و گۆڕه تاريكهوهو سه‌رى خۆى داپۆشى، كاتێك تاريكى و ته‌نگى گۆڕه‌كه ترسى بۆ هێنا بانگى ده‌كردوو ده‌يووت: (رَبِّ ارْجِعُونِ )، به‌ڵام هيچ يه‌كێك له كه‌س و كاره‌كه‌ى گوێيان لێنه‌بوو، پاش ماوه‌يه‌كى زۆر خێزانه‌كه‌ى گوێى لێ‌بوو، خێرا هات بۆ لايى و ده‌رى كرد، كاتێك هاته ده‌ره‌وه ده‌يووت: ئه‌ى رهبيع كارى چــاكه زۆر بكه پێش ئه‌وه‌ى بڵێيت: (رَبِّ ارْجِعُونِ ) به‌ڵام هيچ كه‌س نييه وه‌ڵامت بداته‌وه إحياء علوم الدين للغزالي (2/211). به‌نده‌ى موسڵمان دڵخۆشه كاتێك چــاكه له دواى چــاكه بۆى دێت له كاتێكدا له‌ناو گۆڕهكهيدايه، له لايه‌ن كه‌سێكى نزيكى يان هاوڕێيه‌كى، يان به هۆى ئه‌و عيلم و زانيارييه‌ى كه پاش خۆى به جێى هێشتووه، يان به هۆى خێرێك كه كردوويه‌تى و بووه‌ته خێرى نه‌بڕاوه "الصدقه الجاريه". پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) مژده‌ى داوه كه چه‌ند كه‌سێك هه‌ن دواى مردنيشيان به‌رده‌وام خێر‌و چاكهيان بۆ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ((أَربَعَةٌ تَجري عَلَيهِم أُجُورَهم بَعدَ المَوتِ: مَنْ ماتَ مُرابِطاً في سَبيلِ اللهِ، وَمَن عَلَّمَ عِلمَاً أُجْريَ لَهُ عَمَلُهُ ما عُمِلَ بِهِ، وَمَن تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فأجْرُها يَجري لَهُ ما وُجِدَتْ، وَرَجُلٌ تَرَكَ وَلَدَاً صالِحاً فَهُوَ يَدْعُو لَـهُ)) رواه الإمام أحمد –الفتح الرباني- (9/204)، والطبراني، وقال الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: صحيح لغيره (114). واته: چوار كۆمه‌ڵ هه‌ن دواى مردنيشيان ئه‌جرو پاداشتيان بۆ ده‌ڕوات: كه‌سێك سه‌نگه‌رى له پێناو خواى گه‌وره‌دا گرتبێت و شه‌هيد بووبێت، كه‌سێك زانستێكى به سوودى دواى خۆى به‌جێهێشتبێت هه‌تا ئه‌و عيلم و زانسته كارى پێ بكرێت ئه‌وه خێر‌و پاداشتى ئه‌و زانسته‌ى بۆ ده‌ڕوات، هه‌ر كه‌سێك خێر‌و صه‌ده‌قه‌يه‌ك بكات هه‌تا ئهوخێرو صهدهقهيه بمێنێت ئه‌وه خێر‌و پاداشته‌كه‌ى به‌رده‌وام بۆ ده‌ڕوات، كه‌سێك منداڵێكى چاكى له دواى خۆى به جێهێشتبێت، ئه‌و منداڵه "يان چه‌ند منداڵه" تا دوعاى خێرى بۆ بكه‌ن ئه‌وه دواى مردنيشى هه‌ر خێر‌و چاكه‌ى بۆ ده‌ڕوات.ئه‌و كه‌سانه مردوون به‌ڵام چــاكهكانيان نه‌مردووه له دواى مردنى خۆيان، بۆيه خۆشبهختيان بۆ هه‌يه له‌وه‌ى كه پێشيان خستووه.به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه مردووه‌و تاوانه‌كانى نه‌مردووه له گه‌ڵيا، ئه‌وه به‌رده‌وام ئاواته‌خوازه بگه‌ڕێته‌وه دونيا تا ڕزگارى بێت له‌و تاوانانه‌ى كه كردوويه‌تى، ده‌يه‌وێت ڕزگارى بێت له‌و تاوانانه‌ى كه به‌ده‌سته‌كانى كردوويه‌تى، وه‌كو هه‌ندێك له ئه‌كته‌رو گۆرانى بێژه‌كان، ئه‌وانه‌ى كيتابى كرده‌وه‌كانيان پڕ كردووه له هونه‌رو فيلم و گۆرانى و به‌دڕه‌وشتى و خه‌ڵك هاندان بۆ خراپه،....هتد، مردوونه‌و تهوبهيان لێ نه‌كردووه، به‌رده‌وام فيلمء شانۆ‌و كاره خراپهكانيان لێده‌درێته‌وه بۆ خه‌ڵكى تا ڕێگه‌ى خواى په‌روه‌ردگاريان لێ‌بگرن نه‌هێڵن شوێنى بكه‌ون و سه‌ريان لێبشێوێنن، ئاواته‌خوازن بگه‌ڕێنه‌وه دونيا، تا خۆيان ڕزگار بكه‌ن له‌وه‌ى كردوويانه، تا ئه‌و تاوانانه‌ى كه به‌رده‌وام له‌ناو گۆڕدا سزاكه‌ى بۆيان دێت نهيهێڵن و بيوهستێنن، ده‌يانه‌وێت كرده‌وه‌ى چــاكه بكه‌ن له كاتێكدا له دونياداو پێش مردنيان نهيان ده‌كرد، ده‌بێ چـييان له دواى خۆيان به جێهێشتبێت؟ ئايا ته‌نها چــه‌ند فيلم و گۆرانى و كارێك نييه كه ڕه‌وشتى خه‌ڵكى پآ خراپ ده‌بێت؟ وه ڕێگريان لێ ده‌كات له گوێڕايه‌ڵى كردنى خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ؟ به‌ڵێ ئێستا سزاكه‌ى دێته‌وه ڕێيان و باريان گران ده‌كات، وه خراپه‌و تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شوێنيان ده‌كه‌ون دێته ڕێيان و تاوانهكانيانى پێ زياتر ده‌بێت و سزايان پێ قورس‌تر ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى له تاوان خراپه‌و سزاى ئه‌و كه‌م بێته‌وه كه ده‌يكه‌ن، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم. كه‌سى تاوانبار‌و خراپه‌كار ئايا گوێبيستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نهبوويته كه ده‌فه‌رمووێت: ((... وَمَنْ سَنَّ سُنَّةً سَيِّئَةً فَعُمِلَ بِهَا، كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا، وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ، لَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْئًا)) رواه الإمام أحمد –الفتح الرباني- (19/71)، ومسلم (1017)، والترمذي (2675)، والنسائي (2554)،.واته: هه‌ركه‌سێك ڕێگه‌يه‌كى خراپ دابنێت و كارى پێبكرێت و خه‌ڵكى شوێنى بكه‌ون، ئه‌وه تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر شانى ئه‌و كه‌سه‌يه كه يه‌كه‌مجار دايهێناوه، وه هه‌ركه‌سێك كارى پێ بكات و له‌سه‌رى بڕوات تاوان و سزاى بۆ كه‌سى يه‌كه‌م دڕوات، بێ ئه‌وه‌ى له تاوان و خراپه‌ى هيچ كه‌سێكيان كه‌م بكات.كه‌سى به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز ئه‌و كه‌سه‌يه كاتێك ده‌مرێت تاوانهكانيشى له گه‌ڵيدا ده‌مرێت "تاوان و خراپهيهكى واى نييه دواى مردنى خه‌ڵكى بيكه‌ن و شوێنى بكه‌ون".كه‌سى هه‌ژارو داماو پاشان هه‌ژارو داماو ئه‌و كه‌سه‌يه كاتێك ده‌مرێت خراپه‌كانى له گه‌ڵيدا نامرێت "دواى خۆى خراپه‌و تاوانى به جێهێشتووه خه‌ڵكى ده‌يكه‌ن و له‌سه‌رى ده‌ڕۆن"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاواته‌خوازه بگه‌ڕێته‌وه دونيا تا خۆى ڕزگار بكات له‌و تاوانانه‌ى كه به ده‌سته‌كانى كردوويه‌تى، به‌ڵام زۆر دووره، به‌ڵێ زۆر دووره جارێكى تر گه‌ڕانه‌وه بۆ ژيانى دونيا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له دونياوه هاتوونه‌و به ژيانى دونيادا تێپه‌ڕيون و ته‌مه‌نيان تيادا به‌سه‌ر بردووه، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا) المؤمنون 99/100). به‌ڵێ ديمه‌نى ده‌ربڕينى ته‌وبه‌و په‌شيمان بوونه‌وه‌يه، بـــه‌ڵام پاش به‌سه‌ر چـــوونى كات، ئايا ده‌ربڕينى په‌شيمان بوونه‌وه دواى مردن؟ به‌ڵێ ئاواتهخوازيت بگه‌ڕێيته‌وه دونيا، تا ئه‌و خراپانه‌ى به‌جێت هێشتووه بيان كه‌يت به چــاكه، بـــه‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌م ئاواته دواخراوهت ده‌درێته‌وه:( كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا) المؤمنون 100). له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئومێدێكه له كاتى ته‌نگانه‌و ناڕهحهتيدا خوازراوه، بۆيه هيچ به‌هاو گرنگييهكى بۆ دانانرێت. ده‌ى ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ڕسته‌ى "ئاواتى مردووه‌كان" به‌رده‌وام با له‌سه‌ر زمانت بێت، به‌رده‌وام با له خه‌ياڵت بێت، چــونكه باش‌ترين هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چــاكه زۆر بكه‌يت، وه پێشبڕكێ كردن بۆى باش‌ترين هانده‌ره بۆ به‌زه‌يى هاتنه‌وه به مردووى موسڵمانان و دوعاى خێركردن بۆيان.ئه‌ى به‌نده‌ى خوا له خواى په‌روه‌ردگار بترسه، ئه‌و كات و ته‌مه‌نه‌ى ماوته له عيبادهت و په‌رستنى خوادا سه‌رفى بكه، باش بزانه هه‌ر مردوويهك كاتێك كه‌مته‌رخه‌م بووه له جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره، ئێستا په‌نجه‌ى پهشيمانى ده‌گه‌زێت، ئاواته‌خوازه ژيانى دونياى بۆ بگه‌ڕێته‌وه تا گوێڕايه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگار بكات، تا حه‌ق و مافى مرۆڤه‌كان بگێڕێته‌وه، ووتنى ته‌نها يه‌ك "سبحان الله" بهلايانهوه باشتره له هه‌موو دونياو ئه‌وه‌ى كه تيايدايه، به دڵنياييه‌وه هه‌ستيان كردووه و ده‌زانن هيچ شتێك سوديان پێ ناگه‌يه‌نێت ته‌نها عيبادهى خواى په‌روه‌ردگار نه‌بێت.ئه‌و كه‌سه‌ى كاتى به فيڕۆ ئه‌دات به گاڵته‌و گه‌پ و به ديار كه‌ناڵ و فيلمه بێ سوودو زيان به‌خشه‌كان و شوێنه گشتييه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌زانێت مردووه‌كان ئاواتى چــى ده‌خوازن، ئه‌وه ههرگيزو به هيچ شێوه‌يه‌ك ته‌نها يه‌ك دهقيقهيهك له كاتى به فيڕۆ نادات.ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئه‌گه‌ر ده‌زانى ته‌مه‌نت چــهندى ماوه ئاواتت زۆر نابێت له دونيا، كرده‌وه‌ى چــاكه زۆر ده‌كه‌يت، ئاگاداربه پێت ههڵنهخليسكێ و له ڕێگه‌ى ڕاستى ئيسلام لانهدهيت، له په‌شيمان بوونهى دواى مردنت كه‌م بكه‌وه‌و خۆتى لێبپارێزهو لێى بترسه، ژيانت "بوونت، له‌ش ساغيت" به غهنيمهت بگره پێش نه‌مان و مردنت.به‌ڵێ ژيان ته‌نها چــه‌ند فرسهتێكهو له ده‌ست دهچــێت و جــارێكى تر ناگه‌ڕێته‌وه، كاتێك ده‌زانيت و خۆت دهبينيتهوه وا له ڕيزى مردووهكاندايت، هه‌وڵ بده چــاكه زۆر بكه‌يت پێش ئه‌وه‌ى بمريت، ده‌ست پێشخه‌رى بكه له ته‌وبه كردن هه‌تا له دونيادايت و كاتت هه‌يه، پێش هاتنى كاتێك كه ناتوانى ته‌وبه بكه‌يت و بگه‌ڕێيته‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار، پێش ئه‌وه‌ى مردن له ناكاو‌و كتوپڕ يهخهت پێبگرێت و ڕێگرت بێت له كردنى كرده‌وه‌ى چــاكه، ئه‌و كاته ئاواتهخوازيت و ده‌ڵێيت: (يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي ) (الفجر: ٢٤)واته: خۆزگه كارى چــاكهم پێش بخستايه بۆ ژيانهكهم "ژيانى نه‌بڕاوه‌و ڕاسته‌قينه ته‌نها له بهههشتدايه"، بۆيه ئه‌و كه‌سه ئاواتهخوازێت كرده‌وه‌ى چاكه‌ى زۆرتر بوايه كاته‌كانى ژيانى دونياى به فيڕۆ نه‌دايه تا ژيانى دواى مردنى خۆشتر بوايه.موسڵمانى خۆشه‌ويست باش بزانه‌و وشياربه ئه‌و دهقيقهيهى كه له ژيانت ئه‌ڕوات، مليۆنه‌ها مردوو ئاواتى پێده‌خوازن، تا عيباده‌تى خواى په‌روه‌ردگارى تێدا بكات، تا ته‌وبه تازه بكاته‌وه‌و پهشيمانى ده‌رببڕن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار، بـــه‌ڵام!!! تا زيكرو يادى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها يه‌ك جارێكيش بێت، بــه‌ڵام خۆزگه‌و ئاواتهكانيان ناياتهدى.بۆيه مه‌هێڵه هيچ دهقيقهيهكى ژيانت به‌فيڕۆ بڕوات، به‌ڵكو له په‌رستنى خوادا به‌سه‌رى به‌ره، پێش ئه‌وه‌ى داماوى و پهشيمانى دات بگرێت له ڕۆژێكدا كه پهشيمانى و ئاوات خواستن هيچ سوودت پێناگه‌يه‌نێت. خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ) (الزمر: ٥٦ – ٦١) واته: باوه‌ڕ بێنن و كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ن، نه‌كا ڕۆژێك بێت به‌سه‌رتاندا (سه‌ره‌مه‌رگ و مردن) ئه‌وسا كه‌سێك بڵێت: ئه‌ى هاوارو مه‌خابن بۆخۆم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كهمتهرخهميم كرد له گه‌يشتن و نزيك بوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار (له به‌هه‌شتدا)، وه به‌ڕاستى من له گاڵته چييان بووم (له ژيانى دونيادا)، يان بڵێت: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ڕێنمونى بكردمايه، ئه‌وه بێگومان له‌گه‌ڵ له خواترسان و كه‌سانى ئيماندارو پارێزكاران ده‌بووم، يان كاتێك سزاى خوا ده‌بينێت، بڵێت: خــۆزگه فرسه‌تێكم بۆ دهڕهخساو جارێكى تر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ژيانى دونيا ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ چــاكهكاران ده‌بووم، نه‌خێر وانييه (ڕاست ناكه‌يت) خۆ بێگومان به‌ڵگه‌و ئايهتهكانى منت پێگهيشتبوو، بۆت باس كرابوو ده‌تزانى، به‌ڵام باوه‌ڕت نه‌هێناو خۆت به‌گه‌وره زاني، وه تۆ له بێباوه‌ڕان بوويت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوويت و كرده‌وه‌ى ئه‌وانت ده‌كرد، وه له ڕۆژى دواييدا ده‌بينيت ئه‌وانه‌ى درۆيان بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ست ڕوويان ڕه‌شه، ئايا له دۆزه‌خدا شوێنێك نييه بۆ خۆ به‌گه‌وره‌زانان؟ "به‌ڵێ بێگومان دۆزه‌خ شوێنى بێباوه‌ڕان و هاوه‌ڵ بڕيارده‌ران و خۆ بهگهورهزانانه"، وه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆيان پاراستبوو (له شيرك و كوفر‌و) خواى په‌روه‌ردگار ڕزگاريان ده‌كات، چونكه له دونيادا ڕێگه‌ى ڕاست و ڕزگاريان گرتبووه‌به‌ر، بۆيه له دواڕۆژدا نه تووشى ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ده‌بن، وه نه خه‌م و خهفهتيش ده‌خۆن. ئايا ده‌توانين له خه‌م و په‌ژاره‌و ئازارى مردووه‌كانمان كه‌م بكه‌ينه‌وه؟ به‌ڵێ ده‌توانين له خه‌م و په‌ژاره‌و ئازاريان كه‌م بكه‌ينه‌وه ئه‌ويش به پاڕانه‌وه‌و داواى لێ‌خۆش بوون كردن بۆيان، وه به خێر‌و صه‌ده‌قه كردن بۆيان، كه ئه‌مه‌ش باش‌ترين ديارييه، ئێستا مردووه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا له ئێمه‌وه پێيان بگات، بــه‌ڵام كێ هه‌يه ئه‌و كاره بكات و ده‌ست پێشخه‌رى تێدا بكات؟پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((إنَّ الرَّجُلَ لَتُرْفَعُ دَرَجَتُهُ في الجَنَّةِ، فَيَقولُ: أنىَّ لِي هذا؟ فَيُقالُ: بِاسْتِغفارِ وَلَدِكَ لَكَ)) رواه الإمام أحمد (بلفظ إن الله ليرفع الدرجة)–الفتح الرباني- (9/205)، والبيهقي، وصححه الألباني في صحيح الجامع (1617) .واته: پياوى موسڵمانى واهه‌يه له به‌هه‌شتدا پله‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌ويش ده‌ڵێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار چــۆن ئه‌وها پله‌م به‌رز بووه‌وه؟ ده‌وترێت: ئه‌و پله به‌رز بوونهيهت به هۆى دوعاى خێر‌و داواى لێخۆشبوونى منداڵه‌كانت بووه كه بۆيان كردوويت.موسڵمانى خۆشه‌ويست زۆر به دڵسۆزييه‌وه دوعاى لێ‌خۆش بوون بۆ مردووه‌كان بكه به تايبه‌تى دايك و باوكت، تا خواى په‌روه‌ردگار لێيان خۆش بێت و دواى مردنت دڵى كه‌سانێك نه‌رم بكات و به دڵسۆزى دوعاى خێرت بۆ بكه‌ن و داواى لێ‌خۆش بوونى تاوانه‌كانت بۆ بكه‌ن. نوسينى : د. محمد بن إبراهيم النعيم وه‌رگێڕانى : مامۆستا شاخه‌وان جواد ئه‌حمه‌د ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |