فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
شێوازه هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ شێوازه هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
منداڵ ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌ئه‌ستۆی دایكان و باوكان . بۆیه باشبوون له‌گه‌ڵ منداڵ و سووربوون له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان جێ به‌جێ كردنی ئه‌مانه‌ته ؛ وه كه‌مته‌رخه‌می و پشت گوی خستنی په‌روه‌رده كردنیان غه‌ش و خیانه‌ته له‌م ئه‌مانه‌ته . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( گشتان چاودێرن ، وه گشتان به‌رپرسيارن به‌رامبه‌ر به چاودێریه‌كه‌ى ؛ پێشه‌وا چاودێره وه به‌رپرسياره به‌رامبه‌ر به چاودێريه‌كه‌ى ، وه پياو چاودێره له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ى وه به‌رپرسياره به‌رامبه‌ر به چاودێريه‌كه‌ى ) . متفق علیه . زۆربه‌ی جار هۆكاری لادانی دایكان و باوكان له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست به‌هۆی نه‌زانین و بێ ئاگایی بوونیانه ؛ وه به‌هۆی زاڵبوونی سۆزه به‌سه‌ریان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ده‌رنجامه‌كانی لادان بكات له‌په‌روه‌رده‌كردنی ڕاست و دروستیان . وه هه‌روه‌ها له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بریتیه له ناسه‌قامگیری له‌مامه‌ڵه كردن و به‌كارنه‌هێنانی شێوازه‌كانی پاداشت و سزا له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان . منداڵ پێویسته هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ڕه‌وشتێكی دیاری كرا‌و سزا بدرێت وه هه‌ندێك جار له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وشت پاداشتی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی نه‌دات و دووباره‌ی نه‌كاته‌وه . وه هه‌روه‌ها له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ ئه‌وه‌یه پارێزگاریه‌كی زۆر بكرێت له منداڵ و كار و باره‌كانی گشتی له‌جیاتی بكرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆی ڕێگری كردن له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به‌ئازادی ؛ وه ده‌بێته هۆی ڕێگری كردن له بڕیار‌دانه‌كانی له‌زۆر كاروباریدا . وه دیارده‌یه‌كی تر له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بریتیه له پشتگوێ خستنی منداڵ و هان نه‌دان و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌كردن و ئامۆژگاری نه‌كردن . زۆربه‌ی جار هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ سه‌رقاڵی زۆری دایكان و باوكان ده‌گه‌ڕێته‌وه . وه هه‌روه‌ها له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به هاوڕێكانی سزا‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌زاری و خه‌فه‌تباری بۆی . وه دیارده‌یه‌كی تر له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بریتیه له جیاوازی كردن له‌نێوانیان له‌دیاری پێدان و به‌خشیندا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی ڕق و كینه و حه‌ساده‌ت له‌نێوانیان . وه هه‌روه‌ها له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ بریتیه له دروستكردنی ترس له‌لای منداڵ به‌هۆی ترساندنی به‌رده‌وامی كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له‌هه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ؛ منداڵ به‌هۆی ئه‌م شێوازه په‌روه‌رده‌ییه مندالێكی ترسه‌نۆكی لێ ده‌رده‌چێت و له‌شتێك ده‌ترسێت كه‌هی لێ ترسان نیه . وه دیارده‌یه‌كی تر له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بریتیه له جێ به‌جێ كردنی هه‌موو داواكاریه‌كانی ؛ وه ئامۆژگاری نه‌كردنی و ڕێگری لێ نه‌كردنی له ڕه‌وشت و كرداره زیان به‌خشه‌كان و كه‌مته‌ره‌خه‌می به‌رامبه‌ر به په‌روه‌رده‌كردنی . وه هه‌روه‌ها له‌دیارده هه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ بریتیه له توند و تیژیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ری ؛ وه به‌كه‌مدانانی و توندبوون له‌گه‌ڵی كاتێك هه‌ر ڕه‌وشت و كردارێكی هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌دات ؛ ئه‌مه‌ش بێگومان په‌روه‌رده‌كرنێكی هه‌ڵه و ڕه‌تكراوه‌یه . بێگومان باشترین شت مامناوه‌ندێتیه ؛ وه دانایی پێویستی به پێوانه‌كردنی كردار و ڕه‌فتاره‌كانه . وه پێوسته داخوازیه ده‌رونیه‌كانی منداڵ وه‌ك سۆز و خۆشه‌ویستی و ئارامی خێزان فه‌راهه‌م بكرێت به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می له‌ئامۆژگاری كردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشته هه‌ڵه‌كان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 4 / 10 / 2020
|