فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دڵی هه‌ڵگێڕاو ! دڵی هه‌ڵگێڕاو ! بۆ گوناه و تاوان چه‌ند سزایه‌ك هه‌یه به‌سه‌ر دڵ و لاشه دادێت ! له‌وانه سزای مه‌سخ – شێوان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه - . مه‌سخ : گۆڕینی شێوه و دیمه‌نه ؛ له دیمه‌نێكه‌وه بۆ دیمه‌نێكی تر . خوای په‌روه‌ردگار شێوه‌ی هه‌ندێك له‌به‌نی ئیسرائیلیان مه‌سخ كردوو گۆڕی بۆ مه‌یمون و به‌راز ! كاتێك فێڵیان ده‌كرد له‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی خوای په‌روه‌ردگار . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ ) . البقرة : 65 . واته : سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێوه(ده‌نگ وباسی) ئه‌وانه‌تان زانیبوو له‌خۆتان که‌ده‌ست درێژیان کرد له‌شه‌ممه‌دا ئینجا پێمان وتن ببن بهمهیموونی دوور خراوه له‌به‌زه‌یی خوا . _ مه‌سخی حه‌قیقی ئه‌وه‌یه شێوه‌ی مرۆڤ بگۆردرێت بۆ شێوه‌ی ئاژه‌ڵ ؛ جا ئه‌م ئاژه‌ڵه چ مه‌یمون بێت یان به‌راز بێت یان هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر . وه مه‌سخ وه‌ك چۆن له‌شێوه و دیمه‌ن ڕووده‌دات به‌هه‌مان شێوه له‌دڵیش ڕووده‌دات ؛ به‌شێوه‌یه‌ك دڵ ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی دڵی ئاژه‌ڵ ؛ مرۆڤ به‌ئاژه‌ڵ ده‌چوێنێت له ره‌وشتیدا و له ئاره‌زوه‌كانیدا . پێشه‌وا ئیبن قه‌ییم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌كاتی باسكردنی سزاكانی گوناه و تاوان فه‌رموویه‌تی : له‌وانه : مه‌سخی دڵ ؛ دڵ ده‌گۆڕێت وه‌ك چۆن شێوه ده‌گۆڕێت ؛ دڵ ده‌گۆرێت بۆ دڵی ئاژه‌ڵ ؛ هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵ ده‌بێت له ره‌وشت و كرده‌وه و سروشتدا . هه‌ندێك دڵ مه‌سخ ده‌بێت و ده‌گۆرێت بۆ دڵی به‌راز ! به‌هۆی زۆری شێوه و وێچوونی به به‌راز ؛ وه هه‌یانه دڵی مه‌سخ ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ دڵی سه‌گ یان گوێ درێژ یان مار یان دووپشك وه جگه له‌مانه‌ش . خوای په‌روه‌ردگار كه‌سانی ئه‌هلی دۆزه‌خ و گومڕاو و سه‌رلێشێواوی هه‌ندێكجار به گوێدرێژ چواندووه ؛ وه هه‌ندێكجار به سه‌ك وه هه‌ندێكجار به ئاژه‌ڵ . وه ئه‌م وێچوونه هه‌ندێكجار له‌ناوه‌ڕۆكدا به‌هێز ده‌بێت هه‌تا له ڕووكه‌ش به‌شێوه‌یكی شاراوه ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌سانی ڕووكهشناسی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن ؛ وه لهكردهوهكانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن ! وه به‌رده‌وام ئه‌م وێچوونه به‌هێز ده‌بێت هه‌تا شێوه ناشرین ده‌كات و به ئیزنی خوا شێوه‌كه ته‌واو ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به مهسخێكی ته‌واو ! خوای په‌روه‌ردگار شێوه‌ی دیار و ئاشكرا ده‌گۆڕێت بۆ سه‌ر شێوه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه ؛ وه‌ك چۆن ئه‌مكاره‌ی به‌رامبه‌ر به جووله‌كه‌كان و هاوشێوه‌ی ئه‌وانی كردووه ؛ وه هه‌ندێك كه‌س له‌م ئوممه‌ته‌ش والێ ده‌كات و ده‌یكات به مه‌یمون و به‌راز ! وه ئه‌م مه‌سخ و گۆڕینه لهوكهسانهدا ڕووده‌دات كه دینیان گۆڕیوه له‌شێوه ڕاسته‌كه‌ی خۆیان گۆڕیوه و فێڵ له‌شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن وه گاڵته یاری به دینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ! بۆیه پاداشت له‌جۆر و شێوه‌ی كرده‌وه‌یه . شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌وانه‌ی به‌زه‌ویدا ڕۆده‌چن وه شێوه‌یان ده‌گۆرێت ؛ به‌هۆی ته‌ئویل و لێكدانه‌وه‌ی خراپیانه بۆ دین ؛ به‌م ته‌ئویله خراپه شته حه‌رام كراوه‌كان حه‌لال ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی فێڵ كردن ؛ پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌مه‌به‌ست و حیكمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له حه‌رام كردنی ئه‌وشتانه ؛ بۆیه شێوه‌یان گۆڕا بۆ شێوه‌ی مه‌یمون و به‌راز ؛ ... كاتێك دینی خوایان گۆڕی له‌به‌رامبه‌ردا خوای په‌روه‌ردگار شێوه و دڵی ئه‌وانی گۆڕی ) . بيان الدليل على بطلان التحليل : 63 . _ به‌ڕاستی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناوی زۆرێك له‌شته حه‌رامه‌كان گۆڕاوه و ناونراوه به جگه له‌ناوی خۆیان ؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئاسان بێت ؛ ناویان له ریبا ناوه سوود ! ؛ وه ناویان له‌ڕووتی ناوه هونه‌ر ! وه ناویان لهڕیشوه ناوه دیاری ! وه ناویان له‌زینا ناوه دۆستایه‌تی ! ؛ وه ناویان له لادان له‌شه‌ریعه‌ت ناوه به‌رژه‌وه‌ندی ! ئه‌م كرده‌وانه له‌هه‌مان شێوه‌ی كرده‌وه‌ی جووله‌كه‌كانه ئه‌وانه‌ی دڵ و شێوه‌یان مه‌سخ كرا‌و گۆڕدرا . پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام مه‌ده‌ن كه جووله‌كه‌كان ئه‌نجامیاندا ؛ قه‌ده‌غه كراوه‌كانی خوایان به بچووكترین فێل حه‌لال ده‌كرد ! ) . رواه ابن بطة في ابطال الحيل : 46 ؛ و حسنه ابن تيمية . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی 12 / 5 / 2022
|