فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆن رزگارم بێت له تاوانه شاراوه‌كان ! چۆن رزگارم بێت له تاوانه شاراوه‌كان !
به‌ڕاستی مرۆڤ سروشتی وایه كه تووشی هه‌ڵه و تاوان بێت . به‌ڵام واجبه له‌سه‌ر موسلمان كاتێك تووشی هه‌ڵه و تاوان بوو په‌له بكات بۆ ته‌وبه كردن و داوای لێ خۆشبوون كردن له‌خوا . خوای په‌روه‌ردگار زۆر پێی خۆشه به‌نده‌كه‌ی ته‌وبه بكات و داوای لێخۆشبوونی لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵه و تاوانه‌كانی ببورێت . له فه‌رمووده‌دا هاتووه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : ( خوا زۆرتر پێی خۆشه كه به‌نده‌یه‌كی تۆبه بكات له پێ خۆشبوونی یه‌كێك له‌ئێوه كاتێك وشتره ونبوه‌كه‌ی له‌شوێنێكی چۆله‌وانی ده‌دۆزێته‌وه ) . متفق علیه . وه له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته ئاگاداربێت له ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان له‌په‌ناگه و شوێنی ته‌نیایی . خوای په‌روه‌ردگار سه‌رزه‌نشتی ئه‌وكه‌سانه‌ی كردووه خۆیان له‌خه‌ڵك ده‌شارنه‌وه له‌كاتی گوناه و تاوان بێ ئه‌وه‌ی له‌خوابترسن و شه‌رم له‌خوا بكات ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ الْقَوْلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ) . النساء : 108 . واته : تاوانه‌کانی خۆیان ده‌شارنه‌وه له خه‌ڵکی(له ترساندا) و نایشارنه‌وه له خوا(شه‌رم ناکه‌ن له خوا) له کاتێکدا خوا له گه‌ڵیاندایه کاتێ(که به‌نهێنی) له شه‌ودا ته‌گبیر ده‌که‌ن و قسه‌یه‌ك ده‌که‌ن خوا پێ ی ڕازی نی یه وه خوا هه‌میشه زانا‌و ئاگاداره به هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ك که ئه‌وان ده‌یکه‌ن . وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئاگاداری داوه ده‌رباره‌ی مه‌ترسی تاوانی خه‌لوه و شاراوایی ؛ فه‌رموویه‌تی : ( خەلكانێك دەناسم لەئومەتی من رۆژی دوایی كردەوەی چاكەیان وەكو (چیای تیهامەیە )، خوای پەروەردگار هەموویان لێ ورد‌و خاش دەكات . سەوبان ( رەزای خوای لێبێت ) فه‌رمووی : ئەی پێغەمبەری خوا ئه‌وان به ئێمه بناسێنە نەوەك لەوان بین و پێی نەزانین . پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئەوان برای ئیوەن و شەو نوێژیشیان هەیە وه‌ك چۆن ئێوه هه‌تانه بەلام ئەو كاتەی بەتەنها دەبن لەخوا ناترسن وسنورەكانی شەرع دەبەزێنن ) . _ موسڵمان له‌تاوانه‌كانی خه‌لوه و ته‌نهایی رزگاری ده‌بێت به‌چه‌ند هۆكارێك : له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا به نزا و پاڕانه‌وه ؛ له‌خوا بپارێته‌وه كه له‌گوناه و تاوان به‌دووری بخات . وه تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فس و ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌كانی ؛ وه پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس به گوێرایه‌ڵی كردنی خوا ؛ وه خۆ به‌دوورخستن له ته‌نیایی و گۆشه‌گیری به‌گوێره‌ی توانا . وه تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ پیاوچاكان و خواناسان ؛ وه هه‌ست كردن به‌چاودێری كردنی خوای په‌روه‌ردگار و هه‌ست به‌وه بكات كه خوای په‌روه‌ردگار ئاگای لێیه‌تی و ده‌یبینێ له‌هه‌موو حاله‌تێكدا . موسڵمان بابیربكاته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له‌سه‌ر گوناه و تاوان ده‌بیندرێت ئایه تاچه‌ند هه‌ست به‌شه‌رم و ترس ده‌كات ! ئه‌وا پێویسته زیاتر شه‌رم و ترسی له‌خوا هه‌بێت كاتێك هه‌ست به‌چاودێری كردنی خوا ده‌كات به‌سه‌ریه‌وه . له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( شه‌رم بكه له‌خوا وه‌ك شه‌رم كردنت له‌پیاوێكی كه‌س و كاری خۆت ) . السلسة الصحيحة : 3559 . وه بیركردنه‌وه له‌مردن ؛ ئه‌گه‌ر مردن له‌كاتی ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان پێی بگات ئایه به‌چ چاو و ڕوویێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌لای خوای په‌روه‌ردگار ؟! وه بیركردنه‌وه له‌و ناز و نیعمه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئاماده‌ی كردووه بۆ به‌نده ته‌قواداره‌كانی وه ئه‌و سزا و ناخۆشیانه‌ی ئاماده‌ی كردووه بۆ تاوانكاران و خراپه‌كاران . به‌ڕاستی شاعیر جوانی فه‌رمووه : ( ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌رۆژان له‌گه‌ڵ گوناه و تاوان به‌ته‌نیا مایته‌وه ...... مه‌ڵی من به‌ته‌نیام به‌ڵكو بڵێ چاودێرێك به‌سه‌رمه‌وه‌یه ) . ( وامه‌زانه مه‌به بۆ ساتێكیش خوای په‌وره‌ردگار بێ ئاگابێت .... له‌وشتانه‌ی به‌شاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت .... بێگومان خوا به‌ئاگایه و هیچ شتێكی لێ ون نابێت) . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی 14 / 5 / 2022
|