فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دڵی ترسا‌و له‌خوای په‌روه‌ردگار
دڵی ترسا‌و له‌خوای په‌روه‌ردگار بۆ زیكر و یادی خوا چه‌ند به‌رهه‌مێك و چه‌ند مه‌به‌ستێك هه‌یه .. جا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كانی زیكر جێ به‌جێ بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا پێویسته كه‌سی باوه‌ڕدار له‌گه‌ڵ زیكر كردن به زمان به‌دڵیش زیكر و یادی خوا بكات .. ئه‌وه‌ی زیكری خوا ده‌كات نابێت ته‌نها به‌زمان و جووله‌ی لێوه‌كانی زیكر بكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ) . الأنفال : 2 . واته : بێگومان بڕواداران ته‌نها که‌سانێکن که کاتێك که‌باسی خوا کراو ناوی هێنرا دڵیان ده‌ترسێت و ترسی لێ ده‌نیشێت کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی خوا بخوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا باوه‌ڕیان زیاد ده‌بێت وه هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن . _ له به‌رهه‌مه‌كانی زیكر ترس و زیادبوونی ئیمانه وه ئه‌مه به‌ده‌ست نایه‌ت به‌بیركردنه‌وه و تێرامان نه‌بێت . زیكر كردن ته‌نها به زمان به‌بێ ئاگابوونی دڵ به‌رهه‌مێكی ته‌واوی نابێت و كرده‌وه‌یه‌كی ناته‌واو ده‌بێت . _ پێشه‌وا ئیبن قه‌ییم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زیكر كردن به‌دڵ ناسینی خوا به‌ده‌ست دێنێت ؛ وه خۆشویستنی خوا زیاد ده‌كات ؛ وه شه‌رم و حه‌یا ده‌جوولێنێت ؛ وه مرۆڤ به‌ره‌و ترسان له‌خوا ده‌بات ؛ وه بانگه‌وازی مرۆڤ ده‌كات بۆ هه‌ست كردن به‌چاودێری خوا ؛ وه كۆتایی به‌كه‌م و كوریه‌كان ده‌هێنێت ؛ وه ڕێگری ده‌كات له ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان . به‌ڵام زیكر كردن ته‌نها به‌زمان هیچ له‌م به‌رهه‌مانه به‌ده‌ست نایه‌نێت وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكیش به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا به‌رهه‌مێكی لاواز ده‌بێت . _ ئه‌گه‌ر موسڵمان ته‌نها به‌زمان زیكری خوا بكات ئایه هیچ خێر و پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت ؟ وه‌ڵام : به‌ڵێ . چونكه جووله‌ی زمان به زیكر كرده‌وه‌یه‌كی چاكه و زمان پێی سه‌رقاڵ ده‌بێت ؛ كرده‌وه‌یه‌كی وته‌ییه له‌كرده‌وه‌كانی زمان ؛ وه ئه‌گه‌ر دڵ له‌گه‌ڵ زمان یه‌كی گرت ئه‌وا باشتره ئه‌گه‌ر‌نا پاداشتی هه‌ر بۆ ده‌بێت به‌گوێره‌ی نیه‌ت و كرده‌وه‌كه‌ی . پێشه‌وا نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( قاضي عياض – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زیكری خوای په‌روه‌ردگار دوو جۆره ؛ زیكرێك به‌دڵ وه زیكرێك به زمان ؛ به‌ڵام زیكر كردن ته‌نها به‌زمان زیكریكی لاوازه ؛ به‌ڵام فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی تێدایه ؛ هه‌روه‌ك چه‌ندین فه‌رمووده‌ی له‌با‌ره‌وه هاتووه ) . شرح النووی علی مسلم : 17 / 15 . بۆیه پێویسته زیكری زمان له‌گه‌ڵ دڵ یه‌ك بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كگرتنه به‌ته‌واویش نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌چی ده‌ڵێت . وه كه‌سی باوه‌ڕدار با له‌هه‌نێك حاله‌تدا دوعاكردن هه‌ڵبژێرێت و دوعا بكات ؛ وه له هه‌ندێك حاله‌تدا با داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بكات ؛ وه له هه‌ندێك حاله‌تدا ته‌نها زیكر بكات ئا به‌م شێوه‌یه با عیباده‌ته‌كانی جۆراو جۆر بێت . _ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( خه‌ڵكی له‌زیكركردندا چوار چینه ؛ یه‌كه‌میان : زیكر كردن به‌دڵ و به‌زمان كه ئه‌مه‌یانه فه‌رمانی پێكراوه ؛ دووه‌میان : زیكر كردن به‌دڵ به‌ته‌نها ؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌توانینی زمان بوو ئه‌وا باشه ؛ وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توانینی زمان بوو ئه‌وا هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه باشتره ؛ سێیه‌میان : زیكر كردن ته‌نها به زمان ؛ ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام زمانی ته‌ڕبێت به‌زیكری خوا ؛ كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی هیچ شتێكی له‌فریشته‌كان باشترنیه ته‌نها به‌رده‌وامی جووله‌ی زمانی نه‌بێت به‌زیكر و یادی خوا ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌فه‌رمووده‌ی قودسیدا فه‌رموویه‌تی : من له‌گه‌ل به‌نده‌كه‌مم ئه‌وه‌ندی زیكر و یادی من بكات وه لێوه‌كانی به‌زیكر و یادی من بجوولێت ؛ چواره‌میان : زیكر نه‌كردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ؛ كه ئه‌مه حالی زه‌ره‌رمه‌نده‌كانه ) . مجموع الفتاوی : 101 / 566 . وه‌رگێرانی : م هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی . 10 / 5 / 2022
|