فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی أصحابُ الرَّسّ چیرۆكی أصحابُ الرَّسّ
بێگومان په‌ند و ئامۆژگاری زۆر هه‌یه له‌چیرۆكی قه‌ومانی ڕابردوو ئه‌وانه‌ی له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان باسكراون . له‌سه‌رده‌مێكی جیاواز له‌م سه‌رده‌مه ؛ وه له‌شوێنێكی دوور ڕووداوه‌كانی چیرۆكی أصحاب الرس روویداوه . خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : ( وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا ) . الفرقان : 38 . واته : وه گه‌لی عاد و سه‌موود و خاوه‌نی چاڵ و بیره‌کان وه زۆر گه‌لی تر که له نێوانیان دا بوون (له ناومان) بردن . وه فه‌رموویه‌تی : ( كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ ) . ق : 12 . واته : پێش ئه‌مانیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا (به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان) گه‌لی نووح و خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان و (گه‌لی) سه‌موود . أصحاب الرس قه‌ومێكی بێ باوه‌ڕ و گومرابوون ؛ سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد ؛ وه گاڵته‌یان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد و گوناه و تاوانیان ئه‌نجام ده‌دا ! وه هه‌ستان به زینده به‌چاڵكردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان به زیندوویه‌تی ! بۆیه خوای په‌روه‌ردگار سزای دان و له‌ناوی بردن . ئایه أصحاب الرس كێن ؟ وه چیان ده‌په‌رستن جگه له‌خوا ؟ وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كێ بوو ؟ وه ئه‌م سزایه چی بوو كه به‌هۆیه‌وه له‌ناوچوون ؟ چه‌ند ریوایه‌تێك هه‌یه ده‌رباره‌ی اصحاب الرس ؛ ریوایه‌تێك هه‌یه له ئیمامی عه‌لی گێردراوه‌ته‌وه - ره‌زای خوای لێبێت - ؛ پیاوێك له هۆزی ته‌میم دێته خزمه‌ت ئیمامی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – پرسیاری لێ ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران هه‌واڵم پێ بده ده‌رباره‌ی اصحاب الرس ؛ ئایه له چ سه‌رده‌مێك و له چ شوێنێك ژیاون ؛ وه ئایه خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردوون ؛ وه به‌چی له‌ناوچوون ؟ من له‌گورئانی پیرۆزدا ناوی ئه‌وانم بینیوه به‌ڵام باسیانم نه‌بینیوه . پێشه‌وا عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – پێی فه‌رموو پرسیارت ده‌رباره‌ی شتێك كرد كه پێش تۆ كه‌س ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌كردووه ؛ وه هه‌ر ئایه‌تێك له‌ناو قورئانی پیرۆزدا باس كرابێت ئیللا من ته‌فسیره‌كه‌ی ده‌زانم ؛ وه ده‌زانم كه‌ی و له‌كوێ دابه‌زیوه . ئه‌ی برای ته‌میمی ؛ أصحاب الرس قه‌ومێك بوون دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان ده‌په‌رست كه پێی ده‌وترا (شاهید ره‌خت) یافیثی كوری نوح ئه‌م دره‌خته‌ی چاندبوو له‌قه‌راغ كانیێك كه پێی ده‌وترا (روشنا ئاب) ؛ وه ناو نراون به اصاب الرس چونكه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان خسته ژێرخاكه‌وه ! وه دوازه گوندیان هه‌بوو له‌قه‌راغ روبارێك ؛ هیچ روبارێك وه‌كو روباره‌كه‌یان به سوود و قازانجتر نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی ؛ له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانیان دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان ده‌ڕواند ؛ وه جۆگه‌له‌یك ئاویان له‌روباره‌كه‌وه تایبه‌ت بردوو بۆ سنه‌وبه‌ره گه‌وره‌كه‌یان ؛ وه ئه‌م ئایوه‌یان له‌خۆیان گیانله‌به‌ره‌كانیان قه‌ده‌غه‌كرد و هه‌ركه‌سێك له‌م ئاوه‌ی بخواردبوایه‌وه ده‌یان كوشت چونكه ده‌یانوت ئه‌مه ژیانی خواكانی ئێمه‌یه . وه هه‌موو ساڵێك له‌رۆژێكدا به‌ناوی چه‌ن قوربانیان بۆ ئه‌م دره‌خته سه‌رده‌بری ؛ وه ئاگریان له‌سه‌ر گۆشتی قوربانیه‌كه ده‌كرده‌وه ؛ وه سوجده‌یان بۆ دره‌خته‌یان ده‌برد و شه‌یتان لقی دره‌خته‌كه‌یان ده‌جوولاند وه ده‌نگێكی گوێ بیست ده‌كرد بۆ ئه‌ویه زیاتر گومڕایان بكات و له‌سه‌ر كوفر و گومڕایی بیان هێڵێته‌وه . وه ده‌ستیان ده‌كرد به ئاره‌ق خواردنه‌وه و گوێ گرتن له گۆرانی و مۆسیقا و چه‌ندرۆژێك له‌لای ئه‌م دره‌خته ده‌مانه‌وه سوجده‌یان بۆ ده‌برد و ئاژه‌لیان بۆ سه‌رده‌بڕی پاشان ده‌گه‌ڕانه‌وه . كاتێك له‌سه‌ر ئه‌م كوفر و شه‌ریك بۆخوادانانه به‌رده‌وام بوون خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌بمرێكی به‌رێزی بۆ ناردن له پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌نی ئیسرائیلی له منداڵه‌كانی یه‌هودی كوری یه‌عقوب – علیهم السلام – ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناویان مایه‌وه و بانگه‌وازی ده‌كردن بۆ په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نها ؛ كاتێك گوێڕایه‌ڵیان نه‌كرد و له‌سه‌ر كوفر وتاوانیان به‌رده‌وام بوون ؛ له‌شاره هه‌ره‌گه‌وره‌كه‌یان ئامادبوو ؛ بینی كه به‌رده‌وام له‌تاوان و سه‌ركه‌شی ؛ وتی : ئه‌ی په‌روه‌رگارم به‌نده‌كانت باوه‌ر به‌من ناهێنن و به‌رده‌وامن له‌په‌رستنی دره‌خت ؛ خودایه هه‌موو دره‌خته‌كانیان وشك بكه ؛ وه هێز و ده‌سه‌لاتی خۆتیان نیشان بده ؛ خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو دره‌خته‌كانی لێ وشك كردن ؛ هه‌ندێكیان وتیان ئه‌وكه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغبه‌رایه‌تی ده‌كات سحری له‌دره‌خته‌كان كردووه و وشكی كردوون ! بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌وخوایانه بێنن كه ئێوه ده‌یانپه‌رستن . وه هه‌ندێكیان وتیان نه‌خێر خواكانتان تووره بوونه به‌هۆی ئه‌و پیاوه‌ی بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به خواكانتان ده‌كات بۆیه ئاوا تووره‌بوونه و وشك بوونه ؛ هه‌موویان بریاریاندا كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بكوژن . ئاوی ناوبیرێكیان ته‌واو ده‌رهێنا پاشان ده‌رچه‌یه‌كی ته‌نگیان تیادا دروست كرد و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان خسته ناو وه به‌ردێكی گه‌وره‌یان خسته ناو بیره‌كه . ئینجا وتیان ئومێدمان وایه خواكانمان به‌م كاره لێمان ڕازیبن و تووره‌بوونیان نه‌مێنێت . دوای شه‌هیدكردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان خوای په‌روه‌ردگار بایه‌كێكی به‌هێزی بۆ ناردن ؛ وه خاكی سه‌رزه‌وی بۆیان بوو به‌كیبریتی ئاگرین ؛ وه هه‌ورێكی ره‌ش هاته سه‌ریان و به‌ری ره‌ش و ئاگرینی به‌سه‌رداباراندن و هه‌موویان به‌یكه‌وه له‌ناوچوون . وه له‌ریوایه‌تێكی تردا هاتووه كه اصحاب الرس قه‌ومێك بوون خاوه‌نی بیرێكی فراوان بوون ؛ به‌ئاوی ئه‌م بیره كشتوكالیان ده‌كرد و مه‌ڕ و ماڵاتیان پێ ئاوده‌دا ؛ وه پادشایه‌كی دادپه‌روه‌ریان هه‌بوو خه‌لكی زۆر رێزیان لێ ده‌گرت ؛ كاتێك ئه‌م پادشایه مرد خه‌ڵكی زۆر خه‌فه‌تیان بۆ خوارد ؛ دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌مردنی شه‌یتان خۆیان هێنایه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌م پاداشایه و پێی وتن من نه‌مردووم به‌ڵكو خۆم ونكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئێوه چی ده‌كه‌ن ؛ خه‌ڵكی كاتێك بینیان زۆر دلیان پێ خۆشه ؛ به‌لام پادشا وتی له‌مه‌ودا په‌رده‌یه‌ك ده‌بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا ؛ وه هه‌والی پێدان كه به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه و له‌ناو ناچێت ؛ وای لێ‌كردن كه بیپه‌رستن و تووشی فیتنه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداری كردن . خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رێكی بۆناردن به‌ناوی حه‌نظه‌له‌ی كوڕی صه‌فوان به‌قه‌ومه‌كی فه‌رموو ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م ئه‌مه شه‌یتانه له‌دوای ئه‌م په‌رده‌یه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات ؛ تكایه لێی دووربكه‌ونه‌وه و مه‌یپه‌رستن جگه له‌خوا ؛ ڕێنموویی ده‌كردن بۆ ته‌نها خوا په‌رستی و دووركه‌وتنه‌وه له‌شكر و تاوان . به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه به‌درۆیان داده‌نا و هه‌ستان كوشتیان و خستیانه ناو بیرێكه‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار سزای دان و ئاوی بیره‌كه‌یان لێ وشك كردن وه كشتوكاڵه‌كه‌یان وشك بوو ؛ تووشی تینویه‌تی و برسیه‌تی زۆر بوون ؛ پاشان خوای په‌روه‌ردگار گشتی له‌ناو بردن و ماڵه‌كه‌یان پربوو له‌جنۆكه و گیانله‌به‌ره دڕنده‌كان ؛ ته‌نها ده‌نگی كه‌متیار و جنۆكه‌كان له‌ناو ماڵه‌كانیان ده‌بیسترا . ئه‌وترێ له‌م قه‌ومه ته‌نها یه‌ك كه‌س باوه‌ری به پێغه‌مبه‌ر حه‌نظه‌له هێنابوو ؛ كه ئه‌ویش به‌نده‌یكی ره‌ش پێست بوو ؛ پێشه‌وا ابن جه‌ریر گێراویه‌تیه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌چێته به‌هه‌شت به‌نده‌یه‌كی ره‌ش پێسته ؛ ئه‌و به‌نده‌یه‌ی به‌ته‌نها باوه‌ری به‌و پێغه‌مبه‌ره هێنا كه خوای په‌روه‌ردگار بۆی ناردبوون ؛ پاشان خه‌ڵكه‌كه بیرێكیان هه‌ڵكه‌ند و خستیانه ناو بیره‌كه پاشن به‌ردێكی گه‌وره‌یان خسته سه‌ری له‌ناو بیره‌كه ؛ دواتر ئه‌م به‌نده باوه‌ڕداره كاری ده‌كرد هه‌تا هه‌ندێك پاره‌ی كۆكرده‌وه به‌یارمه‌تی چه‌ند كه‌سێك و به‌پشتیوانی خوا به‌رده‌كه‌ی هێنایه ده‌ره‌وه و پێغه‌مبه‌ركه‌شه‌ت به‌زیندوویه‌تی هاته‌ده‌ره‌وه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|