فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بوون له‌گه‌ڵ پياوچاكان و كردنى كرده‌وه‌ى چاكه بوون له‌گه‌ڵ پياوچاكان و كردنى كرده‌وه‌ى چاكه ئاواتى مردووه‌كان كه دهيخوازن بريتييه له گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ دونيا ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ چه‌ند ساتێكى كهميش بێت، تا له پياوچاكان بن و تا كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ن، بۆ چاككردنى هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ى كه كردبوويان، بۆ عيبــادهت و پهرستــنى خـواى پهروهردگـــار له شوێنى هــــــه‌موو سهرپێچيهكيان، بۆ ئه‌وه‌ى يادو زيكرى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها يه‌كجاريش بێت، ئاواته‌خوازن ته‌نها يه‌ك "سبحان الله"يه‌ك بكه‌ن، يه‌كجار بڵێين "لا إله إلا الله"، به‌ڵام ڕێگه‌يان پێ‌نادرێت، ئاواتهكانيان ناياتهدى،( انا لله وانا الیه را‌جعون )، خواى په‌روه‌ردگار دهربارهيان ده‌فه‌رمووێت: (حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ )(المؤمنون: ٩٩ – ١٠٠)واته: تا مردن ده‌گات به يه‌كێكيان ئه‌و كاته هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگێڕه‌وه بۆ دونيا، بــــــۆ؟ تا ئه‌و كرده‌وه چاكانه بكه‌م كه وازم لێهێنابوو نهم ده‌كرد، نه‌خێر، "پاش چـــى" ته‌نها قسه‌يه‌كه ده‌يكات و ئاواتێكه ده‌يخوازێت، له دواى مردنيان له ژيانى به‌رزه‌خدا ده‌مێننه‌وه تا ڕۆژى زيندوو بوونه‌وه. ئه‌وه حاڵى كه‌سى كه‌مته‌رخه‌م و بێ ئاگايه كاتێك مردن پێى ده‌گات و ژيانى دونياى له ده‌ست ده‌چێت، هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: (قَاڵ رَبِّ ارْجِعُونِ ڵعَلِّى أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ )وه ده‌ڵێت: (لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ )الزمر: ٥٨. واته: ئاواتهخوازێت و ده‌ڵێت خۆزگه كاتم بۆ دهڕهخساو ده‌متوانى بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ژيانى دونيا، ئه‌و كاته كرده‌وه‌ى چاكه‌م ده‌كردوو له چاكه‌كاران ده‌بووم. مردووى تاوانبار‌و بێ‌ئاگا كاتێك بێ‌ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ى كه ئاواته‌كانى ناياتهدى، خراپه‌كانى ده‌ورى ده‌ده‌ن، په‌رده‌ى حه‌قيقه‌ت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى لا ده‌برێت، هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: هاوار بۆ خۆم "كوا ئاواته‌كانم بۆ ناياتهدى" هاوار بۆ شوێن و سه‌رئه‌نجامى خراپم، ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگێڕه‌وه بۆ دونيا تا ئه‌و چاكانه بكه‌م كه نه‌مكردبوون و پشت گوێم خستبوون، ته‌نها و تاكه ئاواتيان بريتييه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ژيانى دونيا تا كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ن، هيچى تر نا. مردووه‌كان كات و ژيانيان ته‌واوبووه، ژيانى دواڕۆژيان به چاوى خۆيان بينيوه، وه ده‌زانن چييان بۆ هه‌يه و چييان له‌سه‌ره، هه‌ستيان كردووه‌و باش بۆيان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كاتانه‌ى كه له دونيادا به فيڕۆيان دابوو بێ سووده، سووديان لێنهبينى بۆ ژيانى دواڕۆژيان، وه جارێكى تر ئه‌و كاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆيان، ئه‌و كاته‌ى كه له‌به‌ر دهستياندابوو به‌ڵام به فيڕۆياندا، به پاره ئه‌ندازه ناكرێت و ههرگيزو جارێكى تر ده‌ستيان ناكه‌وێته‌وه، كاتى خۆى پێش مردنيان له نازو نيعمهتدا بوون و كاتيان هه‌بوو، به‌ڵام به جوانى و له عيبادهت و په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگاردا به‌كاريان نه‌هێنا، بۆيه ئيستا ئاواته‌خوازن ته‌نها يه‌ك چاكه‌يه‌ك بكه‌ن، تا ترازووى چاكهكانيانى پێ قورس بكه‌ن، خراپهكانيانى پێ كه‌م بكه‌ن، خواى په‌روه‌ردگارى پێ ڕ‌ازى بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن، چـــى حه‌سره‌ت و داماوى و پهشيمانييهكه تيايدا ده‌ژين؟؟. مرۆڤــ زۆر بێ ئاگا ده‌بێت له نيعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار كاتێك ده‌بينێت نيعمهتى خوا زۆر‌و به‌رده‌وامه به‌سه‌رييه‌وه، فه‌زڵ و گه‌وره‌يى ئه‌و نيعمهتانه نازانێت تا له ده‌ستى نه‌چێت. ئه‌ى كۆمه‌ڵى زيندووهكان ئێستا ئێمه له گه‌وره‌ترين نيعمهت داين، با عيباده‌تى خواى گه‌وره بكه‌ين و كرده‌وه‌ى چاكه زۆر بكه‌ين تا ڕوح له لاشهماندايهو له‌ده‌سمان نه‌چووه. ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ويست ئايا نازانيت كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمانى پێ كردووين كاتێك له‌خه‌و هه‌ستاين سوپاسى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زيندووى كردينه‌وه پاش ئه‌وه‌ى مراندبوومانى، وه ڕێگه‌ى پێداين تا يادو زيكرى بكه‌ين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌و وه‌ستان و دواكه‌وتنه له ژيان و زيكرى خواى په‌روه‌ردگار. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((إذا اسْتَيقَظَ أَحَدُكُم فَلْيَقُلْ: الحَمْدُ لِلّهِ الذّي رَدَّ عليَّ رُوحي، وَعَافانِي في جَسَدي، وأَذِنَ لِي بِذِكْرِهِ))( رواه الترمذي (3401 )، وابن السني (9) وحسنه الألباني في صحيح الجامع (329).). واته: هه‌ر يه‌كێك له ئێوه كاتێك له خه‌و هه‌ستا با بڵێت: سوپاس بۆ ئه‌و خوايهى كه ڕوحى بۆ گێڕامه‌وه‌و لاشهمى بۆ ساغ و سه‌لامه‌ت كرد، وه ڕێگه‌ى دام تا يادو زيكرى بكه‌م. به‌ڵێ ئێمه ئێستا نيعمهتى كات و ژيانمان هه‌يه، ده‌ى با كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ين و تاوانه‌كانمان بسڕينه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى بمرين و پهشيمانى ده‌رببڕين له‌سه‌ر هه‌موو دهقيقهيهك له ده‌ستمان چووه‌و زيكرو عيباده‌تى خوامان تيا نه‌كردووه، ده‌ى با كاته‌كانى ژيانمان به غهنيمهت بگرين و به فيڕۆيان نه‌ده‌ين پێش دربڕينى پهشيمانى، ئه‌و كاته ئاواتهخوازين وه‌كو ئاوات خواستنى هه‌ندێك له مردووه‌كان. (له‌ئاماده‌کردنی ابوبکر احمد) ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |