فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ده‌ركه‌وتنی مه‌سیحی ده‌جال ده‌ركه‌وتنی مه‌سیحی ده‌جال
ئایه كه‌ی ده‌جال ده‌رده‌كه‌وێت؟ وه له كام ده‌وڵه‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت ؟ وه ئایه كاتی هاتنی نزیك بووه ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران زیاتر باسی ده‌جالی كردووه و موسڵمانی له فیتنه و ئاشووبه مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه . فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه ئیللا گه‌له‌كه‌ی لێ ئاگاداركردۆته‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ر نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیشی خه‌ڵكیان لهدهججال ئاگادار كردۆته‌وه ؛ كاتێك ده‌ججال هات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك شتیشی له‌ئێوه شاراوه‌بێت ئه‌وا لێتان شاراوهنهیه كه په‌روه‌ردگاری ئێوه چاوی عهیبدارنیه ؛ چاوی ڕاستی ده‌جال عه‌یبداره و وه‌ك ده‌نكه ترێ هاتۆته ده‌ره‌وه و بینایی له‌ده‌ستداوه . مه‌سیحی ده‌جال له خوراسان ده‌رده‌چێت له وڵاتی ئێران ؛ له‌م شاره‌دا له‌دایك ده‌بێت ؛ ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی: پێغەمبەری خوا ❨ صلی اللە علیە وسلم❩ فەرمووی : دەجال لە زەوی ڕۆژهەڵاتدا دێتەدەر لە شوێنێك پێی دەوترێت خوراسان هەنێ گەل دوای ده‌كه‌ون دەموچاویان وه‌ك چه‌كوشێكه .
وئه‌نه‌سی كوری مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ( يَخْرُجُ الدَّجَّالُ مِنْ يَهُودِيَّةِ أَصْبَهَانَ ، مَعَهُ سَبْعُونَ أَلْفًا مِنْ الْيَهُودِ ، عَلَيْهِمْ السيجان ) . رواه أحمد (21/55) وحسنه المحققون في طبعة مؤسسة الرسالة.
واته : دەجال لەناو جوله‌كه‌كانی ئەصفەهان سەر هەڵەدات لەناو ئەوان پەیدا دەبێت ؛ حه‌فتا هه‌زار جووله‌كه‌ی له‌گه‌ڵه ؛ پۆشاكی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌به‌ره .
ئه‌صفه‌هان به‌شێكه له‌خوراسان ؛ ئه‌مه شوێنی ده‌رچوونیه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی له‌فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان باسكراوه . ده‌ركه‌وتنی ده‌جال له نیشانه گه‌وره‌كانی رۆژی دواییه ؛ وه له فیتنه گه‌وره‌كانه ! هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت – پرسیان له پێغه‌مبه‌ری خواكردووه (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی مودده‌ی مانه‌وه‌ی ده‌جال له‌سه‌ر زه‌وی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : چل رۆژ ده‌مێنێته‌وه ؛ ڕۆژێكی وه‌ك ساڵێكه ؛ وه رۆژێكی وه‌ك مانگێكه ؛ وه ڕۆژێكی وه‌ك هه‌فته‌یه‌كه ؛ وه باقی رۆژه‌كانی تر ئاساییه . هاوەڵان پرسیاریان لەپێغەمبەری خواکرد ( صلى الله علیه وسلم ) وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) ئایە ئەو رۆژەی بە ئەندازەی سالێک دوور‌و درێژە تەنها نوێژێ شەو و رۆژێکی تیادا ئەنجام بدەین ؟ پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فەرمووی : نەخێر ئەندازەی بۆ دابنێن ( واتە : لەنێوان هەر ٢٤ سعاتێک پێنج نوێژە فەرزەکانتان بکەن ؛ وە لە مانگی رەمەزانیشدا ئەندازە بۆ رۆژوەکانتان دابنێن و رۆژوەکانتان لە ماوەی ٢٤ سعاتدا بگرن و بشکێنن ) .
عبد الله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص (خوایان لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌گێڕێته‌وه وئیمامی موسلیم لهصهحیحهكهیدا ڕیوایه‌تی كردووه ، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌مدا ده‌جاڵ ده‌رده‌كه‌وێت ، وچل ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه، نازانم چل ڕۆژه یان چل مانگه یان چل ساڵه، خوای گه‌وره عیاسی كوڕی مه‌ریه‌م ده‌نێرێت ، وه‌ك عروه‌ی كوڕی مه‌سعود وایه، كاره‌كانی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه وپاشانیش له‌ناوی ده‌بات.
ده‌جال ده‌چێته هه‌موو شوێنێك ته‌نها مه‌ككه و مه‌دینه نه‌بێت ؛ فریشته‌كانی پاسه‌وانی له‌م دووشاره پیرۆزه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز ده‌جال ناتوانێت بچێته نایانه‌وه ؛ ئینجا به‌رێ ده‌كه‌وێت به‌ره‌و لای وڵاتی شام و به‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – له‌ناو ده‌چێت . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : له كاتێكا كه ده‌جال دێت ، خوای گه‌وره له لای مناره سپیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دیمه‌شقه‌وه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به جل و به‌رگێكی مه‌یله‌و زه‌رده‌وه ده‌نێرێ و هه‌ردوو ده‌ستیشی له‌سه‌ر باڵی دوو مه‌لائیكه داناوه‌و كه سه‌ر دائه‌نه‌وێنێ ئاوی لێ ده‌چۆڕێ و كاتێكیش سه‌ری هه‌ڵ ده‌بڕێ مووی سه‌ری وه‌ك مرواری ده‌دره‌وشێته‌وه . له‌م شوێنه به‌دوای ده‌جال ده‌كه‌وێت و ده‌یكوژێت و له‌ناوی ده‌بات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|