فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵی گه‌ییشتن به ته‌كبیری ده‌ست پێكردنی نوێژ فه‌زڵی گه‌ییشتن به ته‌كبیری ده‌ست پێكردنی نوێژ یه‌كێك له‌په‌رستشه سونه‌ته‌كان بریتیه له گه‌ییشتن به ته‌كبیره‌ی ده‌ست پێكردنی نوێژ له‌گه‌ڵ ئیمام له‌نوێژی به‌كۆمه‌ڵ . كه بریتیه له یه‌كه‌مین ته‌كبیر له‌نوێژدا . گه‌ییشتن به‌م ته‌كبیره ڕزگار بوونه له‌دۆزه‌خ . وه رزگاربوونه له دووڕوویی . وه ڕێنموویی خوای په‌روه‌ردگاره بۆ كرده‌وه‌ی ئه‌هلی ئیخلاص . وه له‌ڕۆژی دواییدا سه‌لامه‌تی و ڕزگاربوونه لهوسزایهی كه دووڕوهكانی پێ سزا ده‌درێت . پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( مَنْ صَلَّى لِلَّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا فِي جَمَاعَةٍ يُدْرِكُ التَّكْبِيرَةَ الْأُولَى كُتِبَتْ لَهُ بَرَاءَتَانِ بَرَاءَةٌ مِنْ النَّارِ وَبَرَاءَةٌ مِنْ النِّفَاقِ ) رواه الترمذي . واته : هه‌ركه‌سێك له‌پێناو خوا چل ڕۆژ له‌نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بهتهكبیرهی یه‌كه‌می نوێژ بگات ؛ ئه‌وه دوو ڕزگاربوونی بۆ هه‌یه ؛ ڕزگاربوونێك له‌ئاگر ؛ وه ڕزگاربونێك له دووڕوویی . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌لاڵه‌یی 29 / 9 / |