فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كه‌عبه ناوكی زه‌وی كه‌عبه ناوكی زه‌وی
پێشه‌وا ته‌به‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له تاریخهكهی گێراویه‌ته‌وه و فه‌رموویه‌تی : عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی ئهلعاص – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌روویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار دوو هه‌زار ساڵ پێش دورستكردنی زه‌وی كه‌عبه‌ی پیرۆزی دروست كردووه .
وه پێشه‌وا ئه‌زره‌قی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له په‌رتووكی ئه‌خباری مه‌ككه گێراویه‌ته‌وه پێشه‌وا موجاهید – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار شوێنی ئه‌م به‌یته‌ی دوو هه‌زار ساڵ پێش شوێنه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی دروست كردووه ! وه بناغه‌كانی له چینی حه‌وته‌می زه‌وین .
وه پێشه‌وا ابن و ضيائي حه‌نه‌فی مه‌ككی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌په‌رتووكی تاریخ مكة المشرفة ؛ فه‌رموویه‌تی : كه‌عبی ئه‌حبار – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : كه‌عبه‌ی پیرۆز وه‌كو كه‌فێك بوو له‌سه‌ر ئاو چل ساڵ پێش ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست بكات ؛ له‌مه‌ككه‌وه زه‌وی گۆیی خۆی وه‌رگرتووه .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا . أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا . وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا ) . النازعات : 30 – 32 . واته : دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه . ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه. کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه. پێشه‌وا ابن و ضيائي حه‌نه‌فی مه‌ككی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زانایان كۆدهنگن كه كه‌عبه‌ی پیرۆز یه‌كه‌مین ماڵه داندرابێت له‌سه‌ر زه‌وی بۆ عیبادهت و خوا په‌رستی .
وه له‌پێشه‌وا عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – له په‌رتووكی معجم البلدان گێڕاودراوهتهوه كه فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار چل ساڵ پێش دروست كردنی زوی كه‌عبه‌ی دورست كردووه كه وه‌كو كه‌فێك وابوو له‌سه‌ر ئاو .
وه پێشه‌وا حه‌مه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له ریوایه‌ته‌كان هاتووه كه خوای په‌روه‌ردگار یه‌كه‌مین شتی دروست كرد له‌سه‌ر زه‌وی كهبهی پیرۆز بوو پاشان زه‌وی له‌ژێریه‌وه به شێوه‌ی گۆیی دروست كرد .
كه‌عبه‌ی پیرۆز ناوكی زه‌ویه ؛ وه ناوه‌ڕاستی زه‌ویه ؛ وه دایكی هه‌موو شار و گونده‌كانه .
ئه‌م به‌یته چه‌نده گه‌وره‌یه ! وه چه‌نده به‌ڕێز و شۆداره ! وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|