فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی
بێگومان ئاوابوونی خۆر نیشانه‌یه له‌سه‌ر هاتنی شه‌و ؛ وه ده‌ركه‌وتنی فه‌جری صادق نیشانه‌یه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی خۆر . وه نیشانه بچوك و گه‌وره‌كانی هاتنی رۆژی دوایی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ نزیكك بوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی و كۆتایی هاتن به دونیا .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ ) . القمر : 1 . واته : رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو ، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو).
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو : ( كيفَ أنعَمُ وقدِ التقَمَ صاحبُ القرنِ القرنَ وحنَى جبهتَهُ وأصغى سمعَهُ ينتَظِرُ أن يؤمَرَ أن ينفخَ فينفخ ) . صحيح الترمذي. واته : چۆن دڵخۆشبم به‌ژیانی دونیا له‌كاتێكدا خاوه‌نی قه‌رن ئه‌و فریشته‌یه‌ی فووده‌كا به‌سووردا ؛ بوقه‌كه‌ی گرتووه و خستۆته ده‌میه‌وه ؛ وه نێوچه‌وانی نزم كردووه ؛ وه گوێی ڕاگرتووه و چاوه‌روانی فه‌رمانی نه‌فخ كردن ده‌كات به قه‌رنه‌كه‌دا !
نیشانه بچووكه‌كان زۆرینه‌یان ڕوویانداوه به شایه‌تی زانایان . به‌رده‌وام هه‌تا ئێستا نیشانه بچوكه‌كان ڕووده‌ده‌ن ! پاشان نیشانه‌گه‌وره‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ڕووده‌ده‌ن هه‌تا قیامه‌ت دادێت و دونیا تێك ده‌چێت . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی داوه كه قیامه‌ت دانایه‌ت هه‌تا ده نیشانه‌ی گه‌وره نه‌بینین : كه بریتین له ( الدُّخانَ والدجَّالَ والدابَّةَ وطُلوعَ الشمسِ من مَغرِبِها ونُزولَ عيسى ابنِ مريمَ صلَّى اللهُ عليه وآلِه وسلَّم ويَأجوجَ ومَأجوجَ وثلاثَ خُسوفٍ خَسفٌ بالمَشرِقِ وخَسفٌ بالمَغرِبِ وخَسفٌ بجزيرةِ العربِ وآخِرُ ذلك نارٌ تَخرُجُ من اليمَنِ تَطرُدُ الناسَ إلى مَحشَرِهم ) . أخرجه مسلم . واته : دووكه‌ڵ ؛ وه ده‌جال ؛ وه ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات ؛ وه ده‌ركه‌وتنی خۆر له خۆرئاواوه ؛ وه دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسی – صلی الله علیه وسلم- ؛ وه یه‌ئجوج و مه‌ئجوم ؛ وه سێ رۆچوون له زه‌ویدا ڕۆچوونێك له رۆژهه‌ڵات وه رۆچوونێك له رۆژ ئاوا وه ڕۆچوونێك له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب ؛ وه كۆتایه‌مین نیشانه ئاگرێكه له یه‌مه‌ن ده‌رده‌چێت خه‌ڵكی ڕاوده‌نێت بۆ شوێنێك گشتیان تیادا كۆ ده‌كاته‌وه .
ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) یه‌كه‌مێن نیشانه‌یه له نیشانه بچووكه‌كانی رۆژی دوایی .
ئه‌وترێت یه‌كه‌مین نیشانه له‌نیشانه گه‌وره‌كانی رۆژی دوایی هاتنی مه‌سیحی ده‌جاله ! ده‌جال پیاوێكه چاوێكی وه‌كو دنكه تری ده‌رپه‌رێوه وه چاوه‌كه‌ی تری پووكاته‌وه ؛ فیتنه‌ی هاتنی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌تین فیتنه‌یه ؛ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك گه‌له‌كه‌ی لێ ئاگاداركردۆته‌وه ؛ ده‌جال چل رۆژ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه ؛ ڕۆژێكی به‌ئه‌ندازه‌ی ساڵێكه وه رۆژێكی به‌ئه‌ندازه‌ی مانگێكه وه ڕۆژێكی به ئه‌ندازه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وه ڕۆژه‌كانی تری ئاساییه . ده‌جال به‌شێوه‌یه‌كی حێرا به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوات و خه‌ڵكی تووشی فیتنه ده‌كات له‌دین و دونیایاندا ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رفه‌تی ده‌دات هه‌ندێك شتی زۆر سه‌یر و سه‌ر سورهێنه‌ر ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ تاقی بكاته‌وه ؛ ده‌چێته لای پیاوێك پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دایك و باوكی تۆم زیندوو كرده‌وه ئایه باوه‌ڕم پێ ده‌هێنی ؟ پیاوه‌كه ده‌ڵێت به‌ڵێ ؛ دوو جنۆكه‌ی شه‌یاتین خۆیان ده‌هێننه سه‌ر شێوه‌ی دایك و باوكی ئه‌و گه‌نجه و پێی ده‌ڵین كوره‌كه‌م شوێنی بكه‌وه . وه له‌كاتی فیتنه‌ی ده‌جال نیشانه‌یه‌كی تر له نیشانه گه‌وره‌كان رووده‌جات كه ئه‌ویش بریتیه له دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام - ؛ پێغه‌مبه‌ر عیسی سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگار لێبێت له‌لای مناره سپه‌یه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌ش داده‌به‌زێت . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : عیسی – علیه السلام – كاتی به‌ره‌به‌یان داده‌به‌زێت هه‌ردوو ده‌ستی له‌سه‌ر باڵی دوو فریشته‌یه . كاتێك داده‌به‌زێت ده‌بینێت موسڵمان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ نوێژكردن ؛ پێی ده‌ڵێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموو پێش نوێژیمان بۆ بكه ؛ ده‌فه‌رموێت نه‌خێر ئێوه ده‌بێت پێش نوێژی بكه‌ن . پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – حه‌وت ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه ؛ به‌دوای ده‌جال ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌وه و بیكوژێت ؛ له‌شوێنێك له فه‌له‌ستین پێی ده‌گات كه پێی ده‌وترێت (باب لد) ؛ كاتێك پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – ده‌جال ده‌بینێت ؛ ده‌جال ده‌توێنێته‌وه وه‌ك چۆن خوێ ده‌توێته‌وه ! ئینجا به خه‌نجه‌ره‌كی لێی ده‌دات و ده‌یكوژێت . به‌م شێوه‌یه كۆتایی به فیتنه‌ی مه‌سیحی ده‌جال دێت . پاشان پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – ده‌ست به‌كات به بانگه‌وازی كردن بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌و ئایینیه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتووه ؛ وه خاچ ده‌شكینێت ؛ وه به‌راز ده‌كوژێت . له‌وكاته‌دا نیشانه‌یه‌كی تر له نیشانه گه‌وره‌كان ڕووده‌دات ئه‌ویش بریتیه له هاتنی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ! كاتێك سه‌ده‌كه ده‌روخێت هه‌موویان به‌خێرا به‌سه‌ر زه‌وی بڵاو ده‌بنه‌وه ! خوای په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – ده‌نێرێت و پێی ده‌فه‌رموێت ئه‌ی عیسی من هه‌ندێك له مرۆڤ به‌سه‌ر زه‌وی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر زه‌وی به‌رگه‌ی ئه‌وانی نیه ؛ بۆیه خۆت و باوه‌ڕداران برۆن به‌ره‌و چیای طور له‌وێ خۆتان حه‌شار بده‌ن . یه‌ئجوج و مه‌ئجوج به‌سه‌ر گرج و چیاكاندا دێنه خواره‌وه و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه كاتێك ئه‌وانه‌ی به‌شی پێشه‌وه به ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه ده‌گه‌ن هه‌موو ئاوه‌كه ده‌خۆنه‌وه ؛ ئه‌وانه‌ی كۆتایی كاتێك ده‌كه‌ن به‌شوێنی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ده‌ڵێن له‌ڕابردوودا له‌م شوێنه ئاو هه‌بووه ! به‌رده‌وام ده‌بن له‌رۆیییشتن هه‌تا ده‌كه‌ن به‌چیای خه‌مر ؛ ئه‌م چیایه چیای بیت المقدسه ؛ ده‌ڵێن هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌ویمان كوشت ؛ ئێستا به ده‌ست بكه‌ین به كوشتینی ئه‌هلی ئاسمان ؛ تیره‌كانیان ده‌هاوێژن به‌ره‌و ئاسمان ؛ خوای په‌روه‌ردگار تیره‌كانیان به‌خوێنه‌وه بۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بیان بكاته‌وه و زیاتر به‌رده‌وام ده‌به‌ن له‌سه‌ر سه‌ركه‌شی و سه‌رسام بوون به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان . پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – له‌گه‌ل باوه‌ڕداران له‌كێوی طور له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه كه ئه‌م خه‌ڵكه خراپ و بێ باوه‌ره له‌ناو به‌رێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار نزاكه‌یان قه‌بول ده‌كات جۆره كرمێك ده‌خاته ملی هه‌ریه‌كێك له یه‌ئجوج و مه‌ئجوجه‌كان ؛ هه‌موویان به‌كه‌یه‌وه ده‌مرن و له‌ناو ده‌چن . پاشان پێغه‌مبه‌ر عیسی و باوه‌ڕداران له كێوی توور دێنه خواره‌وه و ده‌بینن هه‌موو خاكی سه‌رزه‌وی بووه له ته‌رمی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج لاشه‌یان بۆ گه‌ن بووه ؛ باوه‌ڕداران له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه سه‌رزه‌ویان بۆ پاك بكاته‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار هه‌ندێك باڵنده‌ی زۆر گه‌وره ده‌نێرێت ملیان وه‌كو ملی وشتروایه ته‌رمی یه‌ئجوج و مه‌ئجوجه‌كان هه‌ڵده‌گرن و له‌شوێنێكی دوور فڕێیان ده‌ده‌ن . پاشان خوای په‌روه‌ردگار بارانێك ده‌بارێنێت و گژو گیا و هه‌موو شتێكی سوود به‌خش ده‌ڕوێت ؛ به‌ركه‌ت بۆ سه‌رزه‌وی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ؛ یه‌ك هه‌نار به‌شی كۆمه‌ڵه كه‌سێك ده‌كات وه ده‌توانن توێكڵه‌كه‌ی بكه‌ن به‌سێبه‌ر بۆ خۆیان . پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – حه‌وت ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێنێته‌وه بانگه‌وازی ده‌كات بۆ ته‌نها خوا په‌رستی ؛ وه خاچ ده‌شكێنێت ؛ وه به‌راز ده‌كوژێت ؛ خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ خه‌ڵك پۆل پۆل دێنێته ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ پاشان پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – وه‌فات ده‌كات و ده‌مرێت . ئینجا له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر عیسی – علیه السلام – شه‌یتان تاوان و خراپه‌كاری له‌ناو خه‌ڵك بلاو ده‌كاته‌وه ؛ له‌ماتدا ڕۆچوونێك له رۆژهه‌ڵات ڕووده‌دات و له‌ناو خه‌ڵك هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه ؛ پاشان رۆچوونێكی تر له رۆژئاوا ڕووده‌دات ؛ پاشان ڕۆچوونێكی تر له ده‌زیره‌ی عه‌ره‌ب . پاشان دوكه‌ڵێك په‌یدا ده‌بێت و خه‌ڵك داده‌پۆشێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ . يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ) . الدخان : 10 – 11 . واته : چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت ؛ هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێت ، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن : ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).
باوه‌ڕداران كه‌مێك ئه‌زیه‌تی پێ ده‌كێشن وه‌كو پزمین ؛ به‌ڵام بێ باوه‌ران زۆر یه‌زیه‌تی پێ ده‌كێشن پاشان ئه‌م دووكه‌ڵه نامێنێت و ده‌ڕوات ؛ ئه‌م دوكه‌ڵه ئاگاداره‌یه‌كه بۆ هاتنی سێ نیشانه‌ی گه‌وره ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ ) . الأنعام : 158 . واته : ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ره‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
یه‌كه‌مێن نیشانه له‌م سێ نیشانه‌یه بریتیه له هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاواوه ! به‌ده‌ركه‌وتنی خۆر له خۆرئاواوه فریشته‌كان قه‌له‌مه‌كانیان داده‌نینێت و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نانوسرێت ؛ وه هیچ ته‌وبه‌یه‌ك وه‌رناگیرێت ؛ وه هیچ دوعایه‌ك قه‌بول نابێت . سێ ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك خۆر له خۆرئاواوه ده‌رده‌كه‌وێت پاشان له‌خۆر هه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت . خه‌ڵك زۆر ده‌ترسێت و بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه قیامه‌ت زۆر نزیك بووه . پاشان ئاژه‌ڵێك په‌یداده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌موویه‌تی : (۞ وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ ) . النمل : 82 . واته : کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه.
ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌سوورێته‌وه ئیش و كاره‌كه‌ی بریتیه له‌وه‌ی كه مۆر له‌سه‌ر لوتی خه‌ڵك ده‌دات ؛ به‌نیشانیان ده‌كات كه ئه‌وه‌یان باوه‌ڕداره و ئه‌وه‌یان بێ باوه‌ره ؛ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه هه‌تا كاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات پاشان ده‌مرێت .
ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی ده‌مێنیته‌وه له‌باوه‌ڕداران و بێ باوه‌ڕان پاشان نیشانه‌یه‌كی تر دێت له‌نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ؛ خوای په‌روه‌ردگار بۆنێكی خۆش و نه‌رم ده‌نێرێت به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی بڵاو ده‌بێته‌وه ؛ هه‌ركه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی تۆسقاڵێك باوه‌ر له‌دڵیدا هه‌بێت ده‌مرێت و هه‌موو باوه‌ڕداران ده‌مرن ؛ ته‌نها بێ باوه‌ڕان لسه‌ر زه‌وی ده‌مێنن ؛ ناوی خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێت ؛ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : قیامه‌ت دانایه‌ت هه‌تا له‌سه‌ر زه‌وی ناوترێت الله الله ؛ واته كه‌س باوه‌ری به‌خوا نیه و ناوی خوا ناهێنن ! وه ئایه‌ته‌انی قورئانی پیرۆز ده‌سڕێنه‌وه و نامێنێت ؛ خراپترینی خه‌لكی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مێنن ؛ كوفر و بێ باوه‌ری و په‌یكه‌ر په‌رستی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ؛ وه كه‌عبه‌ی پیرۆز ده‌ڕوخێنن هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : كه‌سێكی حه‌به‌شی كه‌عه‌به ده‌روخێنێت و پۆشاكی كه‌عه‌به لاده‌دات و دانه به‌دانه به‌ته‌ور به‌رده‌كانی ده‌خاته خواره‌وه ؛ له‌م كاتانه‌دا نیشانه‌ی كۆتایی ڕووده‌دات كه بریتیه له ئاگرێك له حه‌ضره‌مه‌وته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات حه‌شه‌ر به‌ره‌و لای شام ده‌بات و كۆیان ده‌كاته‌وه ؛ به‌شه‌و و به‌رۆژ به‌دوای خه‌لكه‌وه‌یه ؛ پاشان نه‌فخی سوور لێ ده‌درێت و هه‌رچی له‌ئاسمان زه‌ویه له‌ناو ده‌چێت و ده‌مرێت ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه ویستی خوای له‌سه‌ره نه‌مرێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ) . الزمر : 68 . واته : له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت چ ده‌زگایه‌که) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|