خه‌نساء دایكی شه‌هیده‌كان – ره‌زای خوای لێبێت –

خه‌نساء دایكی شه‌هیده‌كان – ره‌زای خوای لێبێت –

 

خه‌نساء ناوی توماضیری كچی عه‌مری كوری شه‌ریدی سوله‌میه‌ - ره‌زای خوای لێبێت - .

حه‌نساء له‌گه‌ل هۆزه‌كه‌ی به‌نی سوله‌یم هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ل ئه‌وان موسڵمان بوو ؛ ئافره‌تیكی شاعیره‌بوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) موعجیبی شیعره‌كانی بوو .

شاعیرێكی زۆر زیره‌ك و لێهاتووبوو ؛ كه‌م له‌ئافره‌تان وه‌كو ئه‌و ئه‌م به‌هره‌یان پێ به‌خشرابوو .

پێشه‌وا ئیبن و عبدالبر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زانایانی شاره‌زا له‌شیعر كۆده‌نگن كه‌ هیچ ئافره‌تیك له‌پێش خه‌نساء وه‌ له‌دوای خه‌نساء وه‌كو ئه‌و له‌ شیعر شاره‌زا نه‌بووه‌ .

خه‌نساء له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شیعر دوو به‌یت یان سێ به‌یت شیعری ووتووه‌ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی براكه‌ی كوژرا موعاویه‌ی كوڕی عه‌مر وه‌ پاشان براكه‌ی تری كوژرا كه‌ناوی صخر بوو ؛ صه‌خر له‌لای خه‌نساء زۆر خۆشه‌ویست بوو چونكه‌ كه‌سێكی نه‌رم و نیان و به‌خشنده‌ بوو ؛ وه‌ خۆشه‌ویستی هۆزه‌كه‌ی بوو .

ئه‌بو ثه‌وری ئه‌سه‌دی به‌ شمشێر لێیدا به‌هۆیه‌وه‌ بۆماوه‌ی ساڵێك نه‌خۆش كه‌وت پاشان مرد .

كاتێك براكانی مردن شیعری زیاتری وت .

خه‌نساء پێشبركێی له‌گه‌ل گه‌وره‌ شاعیرانی سه‌رده‌می نه‌فامی ده‌كرد  و سه‌رده‌كه‌وت به‌سه‌ریان .

نابیغه‌ی ذوبیانی خێمه‌یه‌كی سووری بۆ هه‌ڵده‌دا له‌ بازاری عوكاظ .

شاعیره‌كان ده‌هاتن بۆلای سه‌ره‌تا ئه‌عشا ئه‌بو به‌صیر شیعری ده‌وت پاشان حه‌سانی كوری سابت پاشان شاعیركانی تر ؛ پاشان خه‌نساء شیعری خۆی ده‌وت .

نابیغه‌ پێی ده‌وت : والله ئه‌گه‌ره‌ ئه‌بو به‌صیر پێشتر شیعری بۆ نه‌وتبام ئه‌وا ده‌موت تۆ شاعیرترینی جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كانی .

 

وه‌ له‌ دوای موسلمان بوونی تووشی به‌ڵای ناخۆش تر بوو .

كوره‌كانی شه‌هید بوون ؛ زۆر به‌جوانی سه‌بر و ئارامی گرت .

چونكه‌ به‌ڕاستی باوه‌ر دامه‌زراوی و رازی بوون به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت .

 

پرسیار له‌ عه‌لقه‌مه‌ كرا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ : (وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ  ) . التغابن : 11 .

فه‌رمووی : ئه‌وه‌ باسی ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كاتێك تووشی به‌لاو ناخۆشی ده‌بێت رازی ده‌بێت و ملكه‌چ ده‌بێت .

خه‌نساء – ره‌زای خوای لێبێت – له‌گه‌ل هه‌رچوار كوره‌كانی به‌شداری جه‌نگی قادسیه‌ی كرد .

هانی ده‌دان بۆ جه‌نگ كردن ؛ پێی ده‌وتن :

بزانن ژیانی به‌رده‌وام باشتره‌ له‌ژیانی كۆتایی هاتوو .

 

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) . أل عمران : 200 .

 واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له‌ خۆگری مانه‌وه‌تان له‌ سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له‌ خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن.

 

كوره‌كانی ئامۆژگاره‌كانی دایكیان وه‌رگرت و به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ی جه‌ند رۆییشتن و له‌پێناو خوا جه‌نگان و شه‌هید بوون – ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - .

كاتێك هه‌والی كوژرانی كوره‌كانی پێ گه‌ییشت وتی : سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی رێز و شه‌ره‌فی كوژرانی كوره‌كانمی پێ به‌خشیم له‌جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خودا ؛ ره‌جام وایه‌ په‌وه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئه‌وان كۆم بكاته‌وه‌ له‌به‌هه‌شته‌كه‌یدا .

 

عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – مووچه‌ی هه‌ر چوار كوره‌كه‌ی ده‌دا به‌ خه‌نساء  ؛ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان دوو سه‌د رهه‌م ؛ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی وه‌فاتی كرد – ره‌زای خوای لێبێت –

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی .

15 ره‌مه‌زان / 1445

25 / 3 / 2024