فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
یه‌كه‌م شه‌هید له ئیسلام سومه‌ییه‌ی كچی خیاط – ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كه‌م شه‌هید له ئیسلام سومه‌ییه‌ی كچی خیاط – ره‌زای خوای لێبێت –
سومه‌ییه یه‌كێكه له‌و موسڵمانانه‌ی له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام موسلمان ده‌بێت . ئه‌وكاته‌ی موسڵمانان زۆر لاوازبوون و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه ده‌دران له‌لایه‌ن بێ باوه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه له ئیسلام ! سومه‌ییه دایكی عه‌ماری كوری یاسیر بوو – ره‌زای خوای لێبێت – ی. وه یه‌كێك بوو له‌و ئه‌شكه‌نجه دراوانه ! سومه‌ییه كۆیله‌ی ئه‌بو حوذه‌یفه‌ی كوڕی موغیره‌ی مه‌خزوومی بوو . یاسری كوری عامر – ره‌زای خوای لێ‌بیت – پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌یه‌مه‌نه‌وه دێت بۆ مه‌ككه و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه . ده‌بێت به هاوپه‌یمانی ئه‌بو حوذه‌یفه . ئه‌بو حوذه‌یفه سوممه‌یه ده‌دات به یاسر و كوڕێكیان ده‌بێت به‌ناوی عه‌مار . ئه‌م خێزانه به‌رێزه زوو ده‌چێته ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام . سوممه‌یه - ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت كه‌سانه‌ی زوو هاتنه ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام . هۆزی به‌نو موغیره زۆر به‌توندی له رهمضاء ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دا له مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌زی بكه‌نه‌وه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام . به‌ڵام ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌دانه زیاتر جێگیر و چه‌سپاوی ده‌كرد له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌لایاندا تێده‌په‌ڕی و پێی ده‌فه‌رموون : ئارام بگرن ئه‌ی ئالی یاسر به‌یه‌ك گه‌ییشتنه‌وه‌ی ئێمه له به‌هه‌شته . توندترین كه‌س له هۆزی به‌نی موغیره كه سومه‌ییه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌دا بریتی بوو له ئه‌بو جه‌هل ؛ فیرعونی ئه‌و ئوممه‌ته ! پێشه‌وا موجاهید – ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بیت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تا موسڵمان بوونی خۆیان ئاشكرا كرد له مه‌ككه حه‌وت كه‌س بوون : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) . وه ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت - . وه بیلال – ره‌زای خوای لێبێت - . وه خه‌باب – ره‌زای خوای لێبێت - . وه صوهه‌یب – ره‌زای خوای لێ‌بیت - . وه عه‌مار – ره‌زای خوای لێ‌بیت - . وه سوممه‌یه - ره‌زای خوای لێبێت - .
پێغه‌مبه‌ری خوا و (صلی الله علیه وسلم) ئه‌بو به‌كری صدیق له‌لایه‌ن كه‌س و كاریان به‌رگریان لێكرا . به‌ڵام ئه‌وانی تر درعی ئاسنیان له‌به‌ر ده‌كرا و ده‌خرانه به‌رده‌م تیشكی خۆر بۆ ئه‌وه‌ی ئازار بكێشن و پاشگه‌زببنه‌وه ؛ وه ئه‌بو جه‌هل به چه‌قۆیه‌ك له سوممهیهی دا و كوشتی ! سومه‌ییه - ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كه‌م شه‌هید بوو له ئیسلام . ئه‌م شه‌ره‌ف و شكۆداریه به‌سه بۆی . نه‌فسی خۆی به‌خشی له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ۚ ) التوبة : 111 . واته : به‌ڕاستی خوا کڕیویه‌تی له باوه‌ڕداران گیان و ماڵیان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتیان ده‌داتێ .
به‌ڕاستی سومه‌ییه - ره‌زای خوای لێ‌بیت – وانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌زنی پێ به‌خشین بۆ ئارام گرتن و جێگیربوون له‌سه‌ر دینی خوا وه به‌رگه‌گرتن له‌سه‌ر ناخۆشیه‌كان ؛ وه فێری كردین كه دین گرانبه‌هاتره له رۆح .
پیرۆزی بێت پله‌ی شه‌هاده‌ت له‌پێناو خودا ؛ وه به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوای تاك و ته‌نها . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ) . آل عمران : 169 . واته : هه‌رگیز وا گومان مه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که کوژران له ڕێ ی خوادا مردوون (نه‌خێر وانیه) به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان ڕۆزی ده‌درێن. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی 15 ره‌مه‌زان / 1445 25 / 3 / 2024
|