فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز
فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز
1_ خوای په‌روه‌ردگار سوێندی به‌م شاره خواردووه : په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ( لَا أُقْسِمُ بِهَٰذَا الْبَلَدِ ) . سورة البلد : 1 . واته : سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه). وه فه‌رموویه‌تی : ( وَهَٰذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ ) . سورة التين : 3 . . واته : سوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که شاری (مه‌ککه) یه تێبینی : هه‌رشتێك په‌روه‌ردگار سوێندی پێ خواردبێت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌وشته ؛ وه ئه‌م سوێندانه تایبه‌تن به‌خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئێمه دروست نیه سوێند به‌غه‌یری خوا بخۆین ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك سویند به‌غه‌یری خوا بخوات ئه‌وا كوفری كردووه یان شه‌ریكی بۆخوا داناوه . 2_ یه‌كه‌م ماڵ كه داندراوه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار كه‌عبه‌ی پیرۆزه كه له‌شاری مه‌ككه‌یه : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ) . آل عمران : 96 . واته : به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان. هاوه‌لی به‌ڕێز ئه‌بو ذه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پرسیارم كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌سه‌ر زه‌وی ؟ فه‌رمووی : مزگه‌وتی حه‌رام ؛ وتم : ئه‌ی پاشان ؟ فه‌رمووی : مزگه‌وتی ئه‌قصا ؛ چه‌ند ماوه نێوانیان بوو ؟ فه‌رمووی : چل ساڵ . یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م مزگه‌وته‌ی بنیات ناوه پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م بووه - علیه السلام – پاشان پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام - له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیلی كوری – سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – بونیاتیان ناوه‌ته‌وه . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ) . البقرة : 127 . واته : بیربکه‌ره‌وه کاتێک که ئیبراهیم و ئیسماعیل بناغه‌کانی که‌عبه‌یان به‌رز ده‌کرده‌وه (ده‌یان وت) خوایه ئه‌م کرده‌وه‌یه‌مان لێ گیرا بکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆی بیسه‌ری زانا. 3_ په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره‌ی كردووه به‌شاری ئه‌من و ئاساییش ؛ نابێت كوشتنی تیادا بكرێت ؛ وه نابێت داری ببڕدرێت وه پووش و په‌ڵاشی هه‌ڵبكه‌ندرێت وه نابێت وونبووی هه‌ڵبگیرێته‌وه جگه له‌كه‌سێك نه‌بێت كه بیناسێنێت . 4_ پاداشتی یه‌ك نوێژ كردن له مزگه‌وتی حه‌رام به‌رامبه‌ر به‌پاداشتی سه‌د هه‌زار نوێژه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ، وَصَلَاةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِئَةِ أَلْفِ صَلَاةٍ ) . مسند الإمام أحمد" (23/46) (برقم 14694)، وقال محققوه: إسناده صحيح . واته : نوێژێك له‌م مزگه‌وته‌ی من فه‌زڵ و پاداشتی زیاتره له هه‌زار نوێژ كه جگه له‌م مزگه‌وته ده‌كرێت ته‌نها مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت ؛ وه نوێژێك له مزگه‌وتی حه‌رام فه‌زڵ و پادشاتی زیاتره له سه‌د هه‌زار نوێژ كه له‌هه‌ر شوێنێكی تر ده‌كرێت . 5_ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه له‌شاری مه‌ككه‌یه رووگه‌ی هه‌موو موسلمانانی سه‌ر زه‌وییه : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۖ ) . البقرة : 149 . له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز . 6_ مه‌ككه‌ی پیرۆز ئه‌و شاره‌یه كه عیباده‌تی حه‌ج و عومره‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌هیچ شارێكی تر ئه‌م عیباده‌ته ئه‌نجام نادرێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ ۖ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ۗ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ) . آل عمران : 997 . واته : تیایدا هه‌یه چه‌ند به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون (که یه‌کێکیان ) شوێن وه‌ستانه‌که‌ی ئیبراهیمه وه هه‌ر که‌س چووبێته ئه‌و شوێنه بێ ترس بووه (له زیان و ئازاردان) ،بۆ خودا هه‌یه به‌سه‌ر ئاده‌می یه‌وه حه‌ج کردنی ئه‌و ماڵه هه‌ر که‌سێک که توانای گه‌یشتنی(ڕۆیشتنی) هه‌بێت بۆی وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی نه‌بێ(یان توانای هه‌بێت و نه‌چێت) ئه‌وه به ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو جیهانیان. 7_ مه‌ككه‌ی پیرۆز باشترین و خۆشه‌ویشترین شاره له‌لای خوای په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (ﷺ) : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( واللَّهِ إِنَّكِ لَخَيْرُ أَرْضِ اللهِ، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللهِ إِلَى اللهِ، وَلَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْتُ ) . سنن الترمذي" (برقم 3925)، وقال الترمذي: هذا حديث حسن غريب صحيح . واته : سوێند به الله تۆ باشترین شوێنی سه‌ر زه‌وی خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه خۆشه‌ویسترین شوێنی سه‌ر زه‌وی له‌لای خوای په‌روه‌ردگار ؛ ئه‌گه‌ر من له‌ناو تۆ ده‌رنه‌خرابام هه‌رگیز ده‌رنه‌ده‌چووم . 8- مه‌ككه‌ی پیرۆز شوێنی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوایه (ﷺ) ؛ وه شوێنی سه‌ره‌تای دابه‌زینی وه‌حیه ؛ وه شوێنی شه‌وره‌وی پێغه‌مبه‌ری خوایه (ﷺ) . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ) . الإسرا‌ء : 1 . پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وره‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه. 9_ هه‌ركه‌سێك له‌م شاره‌دا نیازی خراپی هه‌بێت په‌روه‌ردگار به‌توندترین شێوه سزای ده‌دات : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ) . الحج : 2 . واته : وه هه‌ر که‌س بیه‌وێ له‌وێ (که‌عبه) له هه‌ق لادا (به‌هۆی) سته‌م کردنه‌وه پێ ی ده‌چێژین سزای ئازارده‌ر. 10_ په‌روه‌ردگار ئه‌م شاره‌ی پاراستووه و ئه‌بره‌هه و له‌شكره‌كه‌ی له‌ناو برد ئه‌وكاته‌ی به‌چه‌ند فیلێكه‌وه هاتن به‌نیازی تێدانی كه‌عبه‌ی پیرۆز . 11_ له‌م شاره‌دا ئاوی زه‌م زه‌م هه‌یه كه باشترین ئاوی سه‌رزه‌ویه و شیفای نه‌خۆشیه‌كانه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( خير ما‌ء على وجه الأرض ما‌ء زمزم، فيه طعام من الطعم، وشفاء من السقم ) . والحديث حسنه الألباني . واته : باشترین ئاو له‌سه‌ر رووی زه‌وی ئاوی زه‌مزه‌مه ؛ خواردنی تێدایه ؛ وه شیفایه بۆ نه‌خۆشیه‌كان . وه فه‌رموویه‌تی : (ماءُ زمزم لِمَا شُرب له ) . واته : ئاوی زه‌مزه‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆی ده‌خورێته‌وه . 12- له‌م شاره‌دا به‌رده ره‌شه‌كه هه‌یه كه له‌ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزه و له‌به‌هه‌شت دابه‌زێندراوه ؛ هه‌ركه‌سێك ده‌ستی لێ بدات و ماچی بكات له‌رۆژی دواییدا شایه‌تی بۆ ده‌دات . 13_ كاتێك ده‌جال دێت ناتوانێت بچێته ناو ئه‌م شاره هه‌روه‌ها ناتوانێت بچێته ناو شاری مه‌دینه‌ش . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ليسَ مِن بَلَدٍ إلَّا سَيَطَؤُهُ الدَّجَّالُ، إلَّا مَكَّةَ والمَدِينَةَ؛ ليسَ له مِن نِقَابِهَا نَقْبٌ إلَّا عليه المَلَائِكَةُ صَافِّينَ يَحْرُسُونَهَا، ثُمَّ تَرْجُفُ المَدِينَةُ بأَهْلِهَا ثَلَاثَ رَجَفَاتٍ، فيُخْرِجُ اللَّهُ كُلَّ كَافِرٍ ومُنَافِقٍ) . متفق عليه . واته : هیچ شارێك نیه ئیللا ده‌جال ده‌چێته ناویه‌وه ته‌نها مه‌ككه و مه‌دینه نه‌بێت ؛ له‌هه‌موو كه‌لێن و ڕێگاكانی فریشته‌كانی ریزیان به‌ستووه پاسه‌وانی ده‌كه‌ن ؛ پاشان شاری مه‌دینه سێ‌جار دێته له‌رزین هه‌موو كه‌سێكی كافر و مونافیق تیایدا ده‌چێته ده‌ره‌وه . 14_ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – دوعای ئه‌من و ئاساییش و رزق و رۆزی بۆ ئه‌م شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ ) . البقرة : 126 . واته : وه بیربکه‌نه‌وه کاتێک که‌ئیبراهیم وتی: خوایه ئه‌م شوێنه(که مه‌ککه‌یه) بکه به‌شارێکی پڕ له‌ئاسایش وه ڕۆزی دانیشتوانی بده له‌میوه‌هات ئه‌وانه‌یان که‌بڕوایان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 15 / 4 / 2024 |