فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پێش ئه‌وه‌ى له(قيامه‌ت)خه‌مى پهشيمانى بچێژيت له(دونيادا)به‌ئاگا وه‌ره‌وه.!! پێش ئه‌وه‌ى له(قيامه‌ت)خه‌مى پهشيمانى بچێژيت له(دونيادا)به‌ئاگا وه‌ره‌وه.!! ئه‌ى براى خۆم.......خوشكى به‌ڕێزم....... به‌ڕاستى ژه‌نگ وژارى دونياوخۆشى وڕازهوهييه كاتيهكهى دڵ وده‌روون وبيركردنهوهوژيانى مرۆڤه‌كانى به‌ته‌واوى داگيركردووه،ههورههابيگومانين له‌وه‌ى كهسزاوتۆڵهى سه‌خت وبه‌ئێش لهدواڕۆژدائامادهكراوه بۆتاوان باران وياخى بووان له‌خواى گه‌وره،جا به‌بينينى ئهوسزايه يهكسهرپهشيمان بوونهوهوپهنجهگهستن ده‌بێته پيشه‌ى ئه‌وانه‌ى كهههميشه له‌دونيادا گاڵته‌يان به‌باوه‌ڕداران دهكردوبهدرۆو فڕوفێڵ وجاسوسى كردن لهسهرگهنجانى خواناس وشوێن كه‌وته‌ى به‌رنامه‌و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)وهههميشه له‌ئازاردان وچاوسووركردنه‌وه له‌موسوڵمان كه‌م تهرخهميان نه‌ده‌كرد،له‌وێدا هيچيان بۆنامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ى ڕيسواوسهرشۆڕن وههرچاوبهرهوخوارن، به‌ڵام داخۆ له‌وێ ئهوپهشيمان بوونهوهوچاو بهرهوژێريه سوودى هه‌يه؟!!نه‌خێر نه‌ك ههرسووديان پێناگهيهنێ به‌ڵكو زياتر شهرمهزاردهكرێن و ئينجا فه‌رمان ده‌كرێت به ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌يان كه شاهێديان له‌سه‌ر بده‌ن ئه‌و چاوه‌ى كه‌تاوانى پێ ئه‌نجام داوه ئه‌وده‌ست وپهنجهيهى كهبهنوسينه ژههراويهكانى موسوڵمان وشوێن كه‌وته‌ى پێشه‌واى(صلی الله علیه وسلم) پێ ئازارداوه،يان هه‌رئه‌ندامێك له‌لاشه‌ى بهههرشێوهيهك ئيشارهتێكى پێ كردبێ به‌مه‌به‌ستى ڕق بوونه‌وه له موسوڵمانان،وهبهردهواميش له‌ناڵه‌و هاواروشيوهندان،به‌ڵام هيچ لهسزاكهيان سووك نابێت،وه‌به‌رده‌وام گله‌يى لههاوهڵهخراپهكانيان ده‌كه‌ن كه له ژيانى دونيادا ڕێگاى ڕاستيان لێ ون كردن و ڕاپێچى ڕێگاى خوارو شه‌ڕو به‌ره‌و ههڵدێريان بردن،جاكه‌واته پێش ئه‌وه‌ى له‌وێ په‌شيمان ببيتهوه لێره به‌ئاگا وه‌ره‌وه‌و پهلهبكهو ته‌مه‌نيش كه‌مى ماوه خێراكهو بگهبهكاروانى پڕسهروهرى پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان وشوێن كه‌وتوانى ئه‌م به‌رنامه پيرۆزو پڕبهرهكهته،نه‌كه‌ى سه‌رمايه‌ى ژيانى دونيات بگۆڕيتهوه به‌چه‌ند خۆشيهكى كه‌مى بڕاوه،وه‌بشزانه ئه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى تاكو ئێستا له‌سه‌رپێچى خواى گهورهدايت وبهردهواميت له‌سه‌رئه‌نجام دانى تاوان ئاخرنازانى تۆ به‌نده‌ى خوايهكى كه‌هه‌موو ژيانت به‌ده‌ست ئه‌وه ؟ئه‌ى نازانى ڕۆزى به‌يانى و ئێواره‌ت هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه؟بڕوانه ده‌ورووبه‌رت توخوا چه‌ندكه‌س له هاوڕێ نزيكه‌كانت كه له گه‌ڵتا بوون يان هه‌رنه‌بێت ناسيارت بوون يان خزمت بوون ماڵئاواييان لێ كردى؟؟!!ئه‌ى چيان لێ هات؟؟ده‌كه‌واته به‌ئاگا وهرهوهچونكه هيچ كه‌سێك نيه له‌دونيادا ههڵهنهكات،به‌ڕاستى هه‌مووكه‌سێك شايه‌نى هه‌ڵه‌يه،به‌ڵام باش‌ترين كه‌س ئه‌وانه‌ن كه‌دان بهههڵهكانياندا ده‌نێن و پاشگه‌زده‌بنه‌وه لێى و بۆ هه‌تاهه‌تايى ڕووده‌كه‌نه‌وه ئاينى پيرۆزى ئيسلام،وه‌بشزانه ته‌وبه كاتێكى ديارى كراوى هه‌يه ئه‌ويش تاكاتى سه‌ره‌مه‌رگه.كه‌واته ئێستاههمووان له‌چاوه‌ڕوانى مردن‌دا ژيان به‌سه‌ر دهبهين،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:(وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ )(الزمر54)واته:بگه‌ڕێنه‌وه بۆلاى خوا‌و مل كه‌چ بن بۆفهرمانهكاني،پيش ئه‌وه‌ى تووشى سزاى خوايى بن،پاشان كه‌سێك نه‌توانێت سه‌رتان بخات وبهرگريتان لێ بكات.كه‌واته ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆباوهشى ئيسلام باش‌ترين هۆكاره بۆئه‌وه‌ى مرۆڤ دڵنيابێت له كۆتايى ته‌مه‌ني،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت:(جَعَلَ بِالْمَغْرِبِ بَابًا عَرْضُهُ مَسِيرَةُ سَبْعِينَ عَامًا لِلتَّوْبَةِ لَا يُغْلَقُ مَا لَمْ تَطْلُعْ الشَّمْسُ مِنْ قِبَلِهِ وَذَلِكَ قَوْلُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ)صحيج الجامع الصغير 4171 واته:خواى گه‌وره ده‌رگاى ته‌وبه‌ى كردۆته‌وه بۆبهندهكهى تاكو تهوبهبكات له‌ڕۆژئاواوه كهپانيهكهى 70ساڵه ڕێ يه،ئهودهرگايه داناخرێت وبه‌رده‌وام كراوه‌يه تائهوكاتهى ڕۆژلهڕۆژئاواوه ههڵنهيات.ئه‌وه‌ش وته‌ى به‌ڕێزى خواى گه‌وره‌يه.هه‌وره‌ها باش‌ترين سهرمايهودهستكهوتێك كه‌مرۆڤ هه‌يبێت بۆدواڕۆژ بريتيه لهپهشيمان بوونه‌وه،پێش ئه‌وه‌ى كۆچبكات بۆئه‌وێ،وهكهسى تێگهيشتووژيرئهوكهسهيهكه نامه‌ى كردهوكانى ده‌ڕازێنێته‌وه به‌كرده‌وه‌ى چاك و جوان،چونكه ڕۆژێك دادێت كهنامهى كرده‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت ،كه‌سى عاقڵ و ژير ئهوكهسهيه كه به‌رده‌وامه له‌سه‌رزه‌نشت كردنى نه‌فسي،وهكردهوهش ئه‌نجام ده‌ده‌ات بۆ دواى مردني،وهكهسى بێ عه‌قڵ و كه‌م فاميش ئهوكهسهيه كه شوێن هه‌واو ئاره‌زووه‌كانى كه‌وتووه‌و هيچ كرده‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام نادات و به‌ته‌ماى خواى گه‌وره‌شه ڕزگارى بكات.هه‌روه‌ها پێشه‌وا عومه‌رى كوڕى خهگاب(خوالێى ڕ‌ازى بێت)ده‌فه‌رموێت: (حَاسِبُوا أَنْفُسَكُمْ قَبْلَ أَنْ تُحَاسَبُوا وَزَيَّنُوا لِلْعَرْضِ الْأَكْبَرِالدُّنْيَا)تأريخ عمر/ابن الجوزي ص201 واته:له‌نه‌فسى خۆتان بپرسنه‌وه لێرهلهدونياپێش ئه‌وه‌ى لێتان بپرسرێتهوهلهوێ لهقيامهت،وهكردهوهكانتان بكێشن وههڵى سه‌نگێنن پێش ئه‌وه‌ى له‌وێ بۆتان بكێشرێت و بۆتان هه‌ڵبسه‌نگێنرێت،ههروههامهيمونى كوڕى مه‌هران(ڕه‌زاى خواى لێبێت:ده‌فه‌رموێت:(لَا يَكُونُ الْعَبْدُ تَقِيًّا حَتَّى يُحَاسِبَ نَفْسَهُ كَمَا يُحَاسِبُ شَرِيكَهُ مِنْ أَيْنَ مَطْعَمُهُ وَمَلْبَسُه)به‌نده‌ى خواى گه‌وره بهلهخواترس نادرێت له‌قه‌ڵه‌م تاكولهنهفسى خۆى نه‌پرسێته‌وه،هه‌روه‌ك چۆن لهشهريكهكهى ده‌پرسێته‌وه كه ئه‌م خواردن و جل و به‌رگه چۆن و له‌كوێوه په‌يدابوو.كه‌واته:خواى گه‌وره بانگى به‌نده تاوان باره‌كانى ده‌كات وداوايان لێ ده‌كات زوو ته‌وبه بكه‌ن: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)لهفهرموودهيهكى قودسيدا ده‌فه‌رموێت:خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:(ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م تاكو تۆ هاوارم بۆبكهيت و داوام لێ بكه‌يت،ئه‌وه منيش له‌وه‌ى كهردووته لێت ده‌بوورم وهباكيشم پێى نيه،وهئهى نه‌وه‌ى ئاده‌م ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانت هێنده زۆربێت كه بگاته ناو هه‌وره‌كانى ئاسمان و،به‌ڵام دان بنێى بهتاوانهكانت وزووتهوبهبكهيت وبگهڕێيتهوه به‌ته‌واوى وهداواى لێخۆشبوونم لێ بكه‌يت ئه‌وه لێت ده‌بوورم،ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م ئه‌گه‌ر پڕبه‌پڕى زه‌وى تاوان ئه‌نجام بده‌يت،به‌ڵام زوو بگهڕێيتهوهو پهشيمانى ده‌رببڕيت زوو،ئه‌وه من لێت خۆش ده‌بم،به‌مه‌رجێك هيچ شه‌ريك وهاوهڵێكت بۆبڕيارنهدابێتم) .صحيح الجامع الصغير 4337 . ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده
|