فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء
ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێش ئه‌وه‌ی ببێت به پێغه‌مبه‌ر چه‌ند رۆژێك له‌ناو ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌مایه‌وه و بیری له دروستكراوه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌كرده‌وه . ئه‌م ئه‌شكه‌وته له چیای نووره له مه‌ككه‌ی پیرۆز ؛ ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی مزگه‌وتی حه‌رام ؛ وه پانتاییه‌كه‌ی ته‌نها شوێنی چوار یان پێنج كه‌س ده‌بێته‌وه ؛ وه چوار كیلۆمه‌تر له مزگه‌وتی حه‌رام دووره ؛ وه له به‌رزایی 634 مه‌تره له‌سه‌ر چیای نوور . بۆ یه‌كه‌مجار له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا دابه‌زی (ﷺ) . له‌ناو ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌دا فریشته جبریل – علیه السلام - له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێك هات بۆلای و سوره‌تی اقرء ی بۆ خوێنده‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌ترسه‌وه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه به خه‌دیجه‌ی خێزانی فه‌رموو دامبپۆشه دامبپۆشه ؛ ئه‌ویش دایپۆشی هه‌تا ئه‌و ترسه‌ی له‌لا نه‌ما ؛ خه‌دیجه - ره‌زای خوای لێبێت - پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) برد بۆلای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل كه ئامۆزای خه‌دیجه پیاوێك بوو له‌سه‌ر ده‌می نه‌فامی ببوو به گاور ؛ پیاوێكی زۆر به‌ساڵاچووبوو ؛ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باسی خۆی بۆی كرد ؛ وه‌ره‌قه وتی : ئه‌ی كوره براكه‌م ئه‌وه ئه‌و فریشتیه‌یه كه وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر موسی هێناوه - علیه السلام - ؛ خۆزگه ئه‌وكات گه‌نج ده‌بووم كاتێك قه‌ومه‌كه‌ت تۆ له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازیه ده‌رده‌كه‌ن ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌وان من ده‌رده‌كه‌ن ؟! فه‌رمووی : به‌ڵێ ؛ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێت ئیللا دوژمنایه‌تی كراوه ؛ ئه‌گه‌ر من گه‌ییشتم به‌ورۆژه زۆر به توندی به‌رگریت لێ ده‌كه‌م و سه‌رت ده‌خه‌م ؛ پاشان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ره‌قه وه‌فاتی كرد . صحیح البخاری . تێبینی : له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا هیچ عیباده‌تێك ناكرێت ؛ وه نابێت به‌مه‌به‌ستی ته‌به‌روك سه‌ردانی ئه‌م شوێنه بكرێت ؛ كه‌سی موسلمان ده‌بێت خۆی له‌هه‌موو جۆره شركێك بپارێزێت و ته‌مه‌سوح و ده‌ست پیاهێنان به‌هیچ شتێكی ئه‌م ئه‌شكه‌وته دروست نیه ؛ چونكه به‌ڕاستی شه‌ریك بۆخوا دانان گه‌وره‌ترین تاوانه و هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شنێته‌وه وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) . (الزمر :٦٥) . واتە : ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش بۆ خوا دابنێ ی به‌ڕاستی کرده‌وه چاکەکانت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وه بێگومان له زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بیت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 15 / 4 / 2024 |