فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاری مه‌دینه فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاری مه‌دینه
1_ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) شاری مه‌دینه‌ی ناوناوه به (طَيْبَةُ) واته : پاك و بۆن خۆش . بۆیه ده‌بینی ئه‌م شاره شارێكی زۆر پاك و ئارام و جوان و بۆن خۆشه . 2_ له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یه (ﷺ) ؛ كه یه‌كێكه له‌و سێ مزگه‌وتانه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كرێت بهمهبهتی عیبادهت كردن. پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ تُشَد الرحَالُ إِلا إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ: مَسْجِدِي هذَا، وَمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَسْجِدِ الأَقْصَى ) . متفق عليه . 3_ فه‌زڵ و پاداشتی نوێژكردن له‌مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا به‌رامبه‌ر به هه‌زار نوێژه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ، وَصَلَاةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِئَةِ أَلْفِ صَلَاةٍ ) . مسند الإمام أحمد" (23/46) (برقم 14694)، وقال محققوه: إسناده صحيح . واته : نوێژێك له‌م مزگه‌وته‌ی من فه‌زڵ و پاداشتی زیاتره له هه‌زار نوێژ كه جگه له‌م مزگه‌وته ده‌كرێت ته‌نها مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت ؛ وه نوێژێك له مزگه‌وتی حه‌رام فه‌زڵ و پادشاتی زیاتره له سه‌د هه‌زار نوێژ كه له‌هه‌ر شوێنێكی تر ده‌كرێت . 4_ له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا مزگه‌وتی قوباء هه‌یه كه ئه‌نجامدانی نوێژی سونه‌ت تیایدا به‌رامبه‌ر به خێر و پاداشتی یه‌ك عومره‌یه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ خَرَجَ حَتَّى يَأْتِيَ هَذَا الْمَسْجِدَ يَعْنِي مَسْجِدَ قُبَاءَ فَيُصَلِّيَ فِيهِ، كَانَ كَعَدْلِ عُمْرَةٍ ) . صحيح . 5_ شاری مه‌دینه یه‌كێكه له‌دوو حه‌رمی شه‌ریف و شكۆدار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( شاری مه‌دینه حه‌ره‌مه له‌چیای عهیرهوه هه‌تا چیای ثهور ؛ هه‌ركه‌سێك تاوانێك و داهێنرداوێكی تیادا ئه‌نجام بدات ؛ یان تاوانكارێكی تیادا داڵده بدات ؛ ئه‌وا نه‌فره‌تی خوا و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ر بێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌رۆژی دواییدا ته‌وبه و فیده‌ی لێ وه‌رناگرێت و ده‌یخاته دۆزه‌خه‌وه ) . متفق علیه . 6_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) دوعای به‌ره‌كه‌تی بۆ خه‌ڵكی مه‌دینه كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( خودایه ئیبراهیم به‌نده‌ی تۆیه و خۆشه‌ویستی تۆیه و نێردراوی تۆیه ؛ وه‌منیش به‌نده و نێردراوی تۆم ؛ ئیبراهیم له‌تۆ پاڕایه‌وه بۆ شاری مه‌ككه ؛ منیش له‌تۆ ده‌پاڕێمه‌وه بۆ شاری مه‌دینه به‌هاوشێوه‌ی دوعای ئه‌و بۆ شاری مه‌ككه ؛ وه به‌هاوشێوه‌ی دوعای ئه‌و له‌گه‌ڵی ) . رواه مسلم . 7_ له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئێمان له شاری مه‌دینه كۆده‌بێته‌وه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الْإِيمَانَ لَيَأْرِزُ إِلَى الْمَدِينَةِ، كَمَا تَأْرِزُ الْحَيَّةُ إِلَى جُحْرِهَا ) . متفق علیه . واته : به‌ڕاستی ئیمان به‌ره‌و شاری مه‌دینه دێت و له‌وێ كۆده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن مار دێته ناو كونه‌كه‌ی و تیایدا كۆده‌بێته‌وه . 8_ شاری مه‌دینه خه‌ڵكی له چلك و پیسی نیفاق پاك ده‌كاته‌وه و جیاده‌كاته‌وه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( الْمَدِينَةُ، تَنْفِي النَّاسَ كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ ) . متفق عليه . 9_ پاداشتی زۆر گه‌وره و مه‌زن هه‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر گه‌رمی كه‌ش و هاوای شاری مه‌دینه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لايَصْبِرُ أَحَدٌ عَلَى لَأْوَائِهَا فَيَمُوتَ إِلَّا كُنْتُ لَهُ شَفِيعًا أَوْ شَهِيدًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِذَا كَانَ مُسْلِمًا ) . مسلم . 10_ تاعون و ده‌جال ناچێته ناو شاری مه‌دینه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( عَلَى أَنْقَابِ الْمَدِينَةِ مَلَائِكَةٌ، لَا يَدْخُلُهَا الطَّاعُونُ وَلَا الدَّجَّالُ ) . متفق عليه . 11_ هه‌ركه‌سێك شهر و خراپه‌ی بۆ ئه‌هلی مه‌دینه بوێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له‌ناوی ده‌بات و تێك و پێكی ده‌شكێنێت : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ أَرَادَ أَهْلَ الْمَدِينَةَ بِسُوءٍ، أَذَابَهُ اللهُ كَمَا يَذُوبُ الْمِلْحُ فِي الْمَاءِ ) . متفق عليه . 12_ خواردنی خورمای عه‌جوه‌ی شاری مه‌دینه مرۆڤ ده‌پارێزێت له ژه‌هر و سیحر : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ تَصَبَّحَ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعَ تَمَرَاتٍ عَجْوَةً، لَمْ يَضُرَّهُ فِي ذَلِكَ الْيَوْمِ سُمٌّ وَلَا سِحْرٌ ) . متفق عليه . واته : هه‌ركه‌سێك هه‌موو به‌یانیه‌ك حه‌وت دنكه خورمای عه‌جوه بخوات ؛ ئه‌وا له‌ورۆژه‌دا ژه‌هر و سحر زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 17/ 4 / 2024 |