ره‌وزه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ)
ره‌وزه ده‌كه‌وێته نێوان مینبه‌ری مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌تا ژووره‌كانی ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وت ؛ فه‌رشی سه‌وزی تیادا راخراوه و سنووره‌كه‌ی دیاریكراوه .
ده‌رباره‌ی فه‌زڵی ئه‌م شوێنه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَا بَيْنَ بَيْتِى وَمِنْبَرِى رَوْضَةٌ مِنْ رِيَاضِ الْجَنَّةِ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته : نێوان ماڵی من و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌م مێرگێكه له مێرگه‌كانی به‌هه‌شت .
زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت -ده‌رباره‌ی مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رموویانه :
_ ئه‌م شوێنه وه‌كو مێرگێكه له مێرگه‌كانی به‌هه‌شت بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی تیایدا داده‌نیشێت ؛ هه‌ست بهخۆشووی ئاسووده‌یی و كامه‌رانی ده‌كات .
_ وه مانای تری ئه‌وه‌یه : عیبادهت كردن تیایدا هۆكاری چوونه به‌هه‌شته .
_ وه مانای تری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شوێنه له‌ڕۆژی دواییدا ده‌بێت به مێرگێك له مێرگه‌كانی به‌هه‌شت .
هه‌رموسڵمانێك ئه‌م شوێنه‌ی به‌قسمه‌ت بوو ئه‌وا سونه‌ته نوێژی تیادا بكات ؛ وه زیكر و نزای تیادا بكات ؛ وه قورئانی پیرۆزی تیادا بخوێنێته‌وه ؛ به‌مه‌رجێك ماوه‌یه‌كی زۆری تیادا نه‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ببێته هۆكاری ئیزدیحام و قه‌ره‌باڵغی زۆر ؛ بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی تریش فه‌زڵی ئه‌م شوێنه‌یان ده‌ست بكه‌وێت و بتوانن نوێژ و عیباده‌تی تیادا ئه‌نجام بده‌ن .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
18 / 4 / 2024