فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی حه‌ج كردن چۆنیه‌تی حه‌ج كردن به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ( ئیحرام به‌ستن ) حه‌ج كردن له ئیحرام به‌سته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك حاجی ده‌گات به میقات . میقات واته شوێنی ئیحرام به‌ستن كه بریتین له‌مانه : 1_ له (ذاتُ العِرق) كه میقاتی خه‌ڵكی عیراقه . 2- (الجُحْفَة) كه میقاتی خه‌ڵكی شامه . 3- (ذوالحُلَيْفَة) كه میقاتی خه‌ڵكی میقاتی خه‌ڵكی مه‌دینه‌یه . 4- (قَرْنُ المَنازِل) كه میقاتی خه‌ڵكی نه‌جده . 5- (يَلَمْلَم) كه میقاتی خه‌ڵكی یه‌مه‌نه . (ته‌واف كردن – ته‌وافی قدوم) _ له‌كاتی گه‌ییشتنی حاجی به كه‌عبه‌ی پیرۆز حه‌وت جار ته‌واف ده‌كات به‌ده‌روی كه‌عبه‌ی پیرۆزدا . له‌دوای ته‌اوبوونی ته‌واف دوو ركه‌عه‌ت نوێژی سونه‌ت ده‌كات له پشت مه‌قامی ئیبراهیم . (سه‌عی له‌نێوان صه‌فا و مه‌روا) پاشان حاجی حه‌وت جار سه‌عی ده‌كات له‌نێوان صه‌فا و مه‌روا ئه‌گه‌ر حه‌جه‌كه‌ی حه‌جی موته‌مه‌تیع بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌جه‌كه‌ی حه‌جی موفرید بوو یان قارین بوو ئه‌وا سه‌عی ناكات و ته‌نها ته‌واف ده‌كات .
(سه‌رتاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی) حاجی ئه‌گه‌ر حه‌جه‌كه‌ی موته‌مه‌تیع بێت ئه‌وا سه‌ری ده‌تشێت و پۆشاكی ئیحرامی داده‌كه‌نێت ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌جه‌كه‌ی قارین بێت یان موفرید بێت نابێت ئیحرام بشكێنێت . (پۆشینه‌وه‌ی جلی ئیحرام) له‌رۆژی هه‌شتی ذی الحجة ئه‌گه‌ر حاجی حه‌جه‌كه‌ی موته‌مه‌تیع بێت ئه‌وا واجبه له‌سه‌ر جارێكی تر ئیحرام ببه‌ستێته‌وه له‌شوێنی خۆی . (مانه‌وه له مینا) پاشان حاجی شه‌و له‌مینا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌م ڕۆژه پێی ده‌وترێت ڕۆژی ته‌رویه . (چوون بۆ عه‌ره‌فه و مانه‌وه له‌وێ) له‌دوای ده‌ركه‌وتنی خۆر له‌رۆژی عه‌ره‌فه له نۆیه‌مین رۆژی مانگی ذی الحجة حاجيه‌كان له میناوه به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و عه‌ره‌فه له‌وێ ده‌مێننه‌وه و نوێژی نیوه‌رۆ و عه‌سری تیادا به كورت كردنه‌وه‌كۆده‌كه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؛ له‌م شوێنه به‌رده‌وام ده‌بن له‌زیكر كردن و قورئان خوێندن و نزاكردن هه‌تا خۆرئاوابوون ؛ هه‌ركه‌سێك له‌م رۆژه‌دا له‌عه‌ره‌فه ئاماده نه‌بێت حه‌جه‌كه‌ی قه‌بول نیه ؛ پێغه‌مبه‌ی خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : حه‌ج بریتیه له وه‌ستان له‌عه‌ره‌فه . (چوون بۆ موزده‌لیفه) پاشان حاجیه‌كان له‌دوای خۆرئاوابوونی نۆیه‌مین رۆژی مانگی ذی الحجة به‌رێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و موزده‌لیفه ؛ له‌وێ نوێژ مه‌غریب و عیشا به جه‌معی ته‌ئخیر ده‌كه‌ن ؛ وه شه‌و له‌وێ ده‌مێننه‌وه .
(ره‌جم كردن له مینا) وه له ده‌یه‌مین رۆژدا حاجی له مزده‌لیفه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت به‌ره‌و مینا ؛ ئه‌م ڕۆییشتنه ده‌بێت پێش خۆر ده‌ركه‌وتن بێت ؛ ئه‌م ڕۆژه پێی ده‌وترێت رۆژی نه‌حر ؛ له‌م رۆژه‌دا چه‌ند عیباده‌تێك ده‌كرێت وه‌ك ره‌جم كردنی عه‌قه‌به‌ی گه‌وره ؛ حاجی به‌حه‌وت به‌ردی بچووك ره‌جمه‌كه‌ی ده‌كات ؛ وه له‌رۆژی دووه‌م و سێه‌م و چواره‌می جه‌ژن هه‌رسێ جۆر ره‌جمه‌كه ده‌كات .
(سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ) پاشان حاجی هه‌ڵده‌ستێت به‌سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جۆری حه‌جه‌كه‌ی حه‌جی موته‌مه‌تیع بێت یان حه‌جی قارین بێت به‌ڵام بۆ حه‌جی موفرید سونه‌ته واجب نیه .
(سه‌رتاشین یان كورتكردنه‌وه‌ی ) پاشان حاجیه‌كان سه‌ریان ده‌تاشن یان كورتی ده‌كه‌نه‌وه ؛ ئینجا هه‌موو شتێكیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت ته‌نها سه‌رجێی كردن نه‌بێت له‌گه‌ڵ خێزان ؛ ئه‌مه پێی ده‌وترێت ئیحرام شكاندنی بچووك .
ته‌وافی ئیفاضه)) پاشان حاجیه‌كان داده‌به‌زن به‌ره‌و مه‌ككه و ته‌وافی ئیفاضه ده‌كه‌ن ؛ وه حه‌وت جار سه‌عی ده‌كات له‌نێوان صه‌فا و مه‌روا ئه‌گه‌ر جۆری حه‌جكه‌ی حه‌جی موته‌مه‌تیع بێت ؛ پاشان ته‌واو ئیحرامه‌كه‌ی لاده‌دات و هه‌موو شتێكی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت كه پێشتر لێی حه‌رام بوو ئه‌مه پێی ده‌وترێت ئیحرام شكاندنی گه‌وره . (ته‌وافی وه‌داع) وه له‌كۆتاییدا حاجی ته‌وافی وه‌داع ده‌كات و حه‌جه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت و ماڵئاوایی ده‌كات له‌ماڵی خوای په‌روردگار .
نوسین و ئاماده‌كردنی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / شوال / 1445ك ---- 27 / 4 / 2024 م |