ئایه‌ دروسته‌ له‌دوای خۆشوشتن به‌بێ ده‌ست نوێژ گرتن نوێژ بكه‌ی ؟

ئایه‌ دروسته‌ له‌دوای خۆشوشتن  به‌بێ ده‌ست نوێژ گرتن  نوێژ بكه‌ی ؟

وه‌ڵام : زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه‌ : ئه‌گه‌ر خۆشوشتنه‌كه‌ خۆشوشتنی واجب بێت ئه‌وا دروسته‌ له‌كاتی خۆشوشتنه‌كه‌ نیه‌تی ده‌ست نوێژیشی له‌گه‌ڵ بێنێت و دواتر نوێژه‌كه‌ت بكه‌ی  .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشوشتنه‌كه‌ خۆشوشتنی سونه‌ت بوو یان بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه‌بوو ئه‌وا دروست نیه‌ به‌بێ ده‌ست نوێژ نوێژه‌كه‌ی بكات . 
وه‌ سونه‌ت وایه‌ له‌كاتی خۆشوشتنی واجب سه‌ره‌تا ده‌ست نوێژ بگرێت پاشان خۆی بشوات ئاوا باشتر و ته‌واوتره‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه‌ خۆی شوشتوه‌ .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .