ئایه‌ چاره‌سه‌ری وه‌سوه‌سه‌ چیه‌ له‌ كاتی نوێژ و ده‌ست نوێژدا ؟

ئایه‌ چاره‌سه‌ری وه‌سوه‌سه‌ چیه‌ له‌ كاتی نوێژ و ده‌ست نوێژدا ؟

وه‌ڵام : نوێژ خوێن كاتێك وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ده‌بێت له‌ناو نوێژدا یان له‌كاتی ده‌ست نوێژدا ئه‌وا با په‌نا بگرێت به‌خوای په‌روه‌ردگار و بڵێت : أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ؛ وه‌ سێ تف به‌لای چه‌پ فڕێ بدات ؛ وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژ زۆر زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار بكات و قورئانی پیرۆز بخوێنێته‌وه‌ .
باوه‌ردار نابێت كه‌سێكی لاوازبێت به‌رامبه‌ر به‌ شه‌یتان و پێویسیته‌ به‌سه‌ر وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتان زاڵبێت و هه‌ركاتێك گومانی بۆ دروست بوو له‌ دروستیه‌تی نوێژه‌كه‌ی ئه‌وا با له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌ .
وه‌ كاتێك گومانی بۆ دروست كرد له‌ دروستیه‌تی ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ئه‌وا با بڵێت ده‌ست نوێژه‌كه‌م ته‌واوه‌و دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌ .
بێگومان شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرایه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵی دروست كردنی گومان و وه‌سوه‌سه‌ ده‌دات بۆ باوه‌رداران بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانیان بۆ دروست بكات و له‌په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار به‌دووریان بخات ؛ بۆیه‌ له‌سه‌ر كه‌سی باوه‌ردار پێویسته‌ په‌نا به‌خوا بگرێت لێی و به‌هێز و تواناوه‌ به‌ره‌نگاری وه‌سه‌وه‌سه‌كانی شه‌یتان ببێته‌وه‌ و گوێڕایه‌ڵی نه‌كات  .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .