فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه كه‌فاره‌تی تاوانی غه‌یبه‌ت و نه‌میمه چیه ؟ ئایه كه‌فاره‌تی تاوانی غه‌یبه‌ت و نه‌میمه چیه ؟ وه‌ڵام : بێگومان غه‌یبه‌ت و نه‌میمه تاوانێكن له‌تاوانه گه‌وره‌كان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له پێناسه‌ی غه‌یبه‌تدا فه‌رموویه‌تی : غه‌یبه‌ت ئه‌وه‌یه باسی براكه‌ت بكه‌ی بهسیفهتێك كه كه پێی ناخۆش بێت ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌ته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی لهبراكهتدا هه‌بوو ئه‌وا غه‌یبه‌تت كردووه وه ئه‌گه‌ر تیایدا نه‌بێت ئه‌وا بوهتانت پێ كردووه ! . كه‌فاره‌تی تاوانی غه‌یبه‌ت و نه‌میمه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا ئه‌وكه‌سه داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای په‌روه‌ردگار بكات و په‌شیمان بێته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وتاوانه ؛ وه داوای گه‌رده‌ن ئازادی له‌وكه‌سه بكات كه غه‌یبه‌تی كردووه و زیانی پێ گه‌یاندووه ؛ وه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی داوای گه‌رده‌ن ئازادی لێ بكات و مه‌ترسی فیتنه‌ی زیاتری هه‌بوو ئه‌وا پێویسته له‌و شوێنانه به باش باسی بكات كه پێشتر به‌خراپ باسی كردبوو . |