فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حاڵـــى خهڵــكــــى له‌ســـــه‌ر پـــــردى (صِراط) حاڵـــى خهڵــكــــى له‌ســـــه‌ر پـــــردى (صِراط) ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن به چوار شێوه ده‌په‌ڕنه‌وه، هه‌ريه‌ك به پێى ئه‌و ئيمانهى كه هه‌يبووه، وه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى كه له دونيادا كردوويه‌تى، له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سَعيد الخُدري (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموويه‌تى: ((يُوضَعُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَى جَهَنَّمَ عَلَيْهِ حَسَكٌ كَحَسَكِ السَّعْدَانِ ثُمَّ يَسْتَجِيزُ النَّاسُ فَنَاجٍ مُسَلَّمٌ وَمَخدُوجٌ بِهِ "أي مَخْدوش"، ثُمَّ نَاجٍ وَمُحْتَبِسٌ بِـهِ، وَمَنْكُوسٌ فِيهَا ...))( رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/157)، وإبن ماجه (4280)، وإبن حبان (7429)، والحاكم (4/628)، وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (8189)).واته: پردى (صِراط) داده‌نرێت له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خ، دڕكێكى له‌سه‌ره وه‌كو دڕكى (سَعْدان)ـه، پاشان خه‌ڵكى ده‌كه‌ونه ڕێ تا به‌سه‌ريا بپه‌ڕنه‌وه، هه‌يانه به سه‌لامه‌تى ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ڕزگارى ده‌بێت، وه هه‌يانه لاشه‌ى ههڵاوى گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خى بۆ دێت و لاشه‌ى بريندار ده‌بێت و ده‌ڕوشێت، به‌ڵام ڕزگارى ده‌بێت، وه هه‌يانه ڕاده‌گيرێت، وه هه‌يانه سه‌ره‌وخوار ده‌كرێت و بهسهرسهرا به‌رده‌درێته‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خ...). لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆيشتنى خه‌ڵكى به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا به‌م شێوانهيه: يه‌كه‌م: خه‌ڵكى وا هه‌يه له‌سه‌ر پردى (صِراط) زۆر به خێرايى ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ڕزگارى ئه‌بێت، نه ههڵاوى گه‌رمى دۆزه‌خ و نه قولاپهكانى پردى (صِراط) نايگرێت، له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه هاوه‌ڵى به‌ڕێز عَبدُالله كوڕى مَسعُود (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموويه‌تى: ((يَرِدُ النَّاسُ النَّارَ ثُمَّ يَصْدُرُونَ منها بأعمالهم، فأوَّلُهُم كَلَمْحِ البرقِ ثُمَّ كَالرِّيحِ ثُمَّ كَحُضْرِ الْفَرَسِ "أي كَجَري الفَرَسِ" ثُمَّ كَالرّاكِبِ فِي رِحْلِهِ ثُمَّ كَشَدِّ الرَّجُلِ ثُمَّ كَمَشْيهِ)) رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (18/209)، والترمذي (3159)، والدارمي (2810)، والحاكم (4/586)، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" (2526). واته: خه‌ڵكى دێنه ديار ئاگرى دۆزه‌خ، پاشان به پێى كرده‌وه‌كانيان به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا تێده‌په‌ڕن و ڕزگاريان ده‌بێت لێى، يه‌كه‌م كه‌س و كۆمهڵيانيان به وێنه‌ى تيشك ده‌په‌ڕێته‌وه، پاشان وه‌كو با، پاشان وه‌كو ڕۆيشتنى سوارچاكێك، پاشان وه‌كو سوارييهكى ئاسايي، پاشان وه‌كو ڕۆيشتنى پياوێكى باش، پاشان وه‌كو ڕۆيشتنى پياوێكى ساده‌و ئاسايى. دووه‌م: هه‌يانه قولاپهكانى ئه‌ملاو ئه‌ولاى پردى (صِراط) ده‌يگرێت و لاشه‌ى بريندار ده‌كات و دهيڕوشێنێت، يان گۆشتى لاشه‌ى ده‌پچرێت، پاشان ڕزگارى ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه هاوه‌ڵى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) حُذيفة (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((... وَفِي حَافَتَيِ الصِّرَاطِ كَلالِيبٌ مُعَلَّقَةٌ مَأْمُورَةٌ تَأْخُذُ مَنْ أُمِرَتْ بِهِ، فَنَاجٍ مَخْدُوشٌ، وَمَكْدُوسٌ فِي النَّارِ...)) رواه الإمام مسلم (195)، والحاكم (4/631). واته: ... به‌ملاو بهولاى پردى (صِراط)ـه‌وه قولاپى ئاسنى پيا هه‌ڵواسراوه، فه‌رمانى پێكراوه ئه‌وانه ڕابكێشێت كه دۆزهخين و فه‌رمانى ڕاكێشانيان كراوه بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، هه‌يانه لاشه‌ى ههڵاوى گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خى بۆ دێت و بريندار ده‌بێت و ده‌ڕوشێت و پاشان ڕزگارى ده‌بێت، وه هه‌يانه به پشتا به‌رده‌درێته‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خ. وه هه‌روه‌ها هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبوهُرَيرة (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: ((... وَفِى جَهَنَّمَ كَلاَلِيبُ مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، هَلْ رَأَيْتُمْ شَوْكَ السَّعْدَانِ؟. قَالُوا: نَعَمْ. قَالَ: فَإِنَّهَا مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، غَيْرَ أَنَّهُ لاَ يَعْلَمُ قَدْرَ عِظَمِهَا إِلاَّ اللَّهُ، تَخْطَفُ النَّاسَ بِأَعْمَالِهِمْ، فَمِنْهُمْ مَنْ يُوبَقُ بِعَمَلِهِ، وَمِنْهُمْ مَنْ يُخَرْدَلُ ثُمَّ يَنْجُو، ...)) رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/157)، والبخاري (806)، ومسلم (182)، وإبن ماجه (4280). واته: ... له دۆزه‌خدا قولاپ هه‌يه به وێنه‌ى دڕكى (سَعدان)ـه، ئايا دڕكى (سَعدان)تان بينيوه؟ فه‌رموويان: به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: قولاپهكانى ناو دۆزه‌خ به وێنه‌ى دڕكى (سَـعدان)ــه، به‌ڵام هيچ كه‌س گه‌وره‌يى ئه‌و دڕكه نازانێت جگه له خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌و دڕكه (له ناو دۆزه‌خدا ئاسنه) خه‌ڵكى ڕاده‌كێشێت بۆ ناو ئاگر به پێى كرده‌وه‌كانيان، هه‌يانه له ناو ده‌چێت، سزا‌و ئێش و ئازار زۆر ده‌بينێت به هۆى كرده‌وه خراپهكانييهوه، وه هه‌يانه قولاپهكانى ته‌نيشت پردى (صِراط) ڕايده‌كێشێت و گۆشتى لاشه‌ى پارچه پارچه ده‌كات، به‌ڵام له دواييدا ڕزگارى ده‌بێت. زاناى پايه‌به‌رز إبنُ الحَجَر لة الزَّينُ إبْنُ المُنير (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه حيكمه‌ت له شوبهاندنى قولاپهكانى ناو دۆزه‌خ به دڕكى (سَعدان) ئه‌وه‌يه: ئه‌و دڕكه زۆر زوو مرۆڤه‌كان ڕاده‌كێشێت و زوو بهلاشهيانهوه ده‌نووسێت، وه بۆيه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قولاپهكانى ته‌نيشت پردى (صِراط)ى شوبهاندووه به‌و دڕكه چونكه له دونيادا بينيويانه (برِوانة: فتح الباري بشرح صحيح البخاري لإبن حجر العسقلاني (11/462 ح 6574)). هه‌يانه له‌سه‌ر پردى (صِراط) ڕاده‌گيرێت و تووشى ئێش و ئازار‌و ناڕهحهتييهكى زۆر ده‌بێت، وه تووشى ترس و سزايه‌كى وا ده‌بێت كه دڵه‌كان دێنێته له‌رزين، هه‌روه‌ك هاوه‌ڵى به‌ڕێز سَهلِ كوڕى مُعاذِ كورِى أَنَسِ الجُهَني له باوكيهوه (خوايان لێ ڕ‌ازى بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوێتيه‌وه كه فه‌رموويه‌تى: ((... وَمَنْ رَمى مُسْلِمًا بِشَيْءٍ يُرِيدُ شَيْنَهُ بِهِ، حَبَسَهُ اللَّهُ عَلَى جِسْرِ جَهَنَّمَ حَتَّى يَخْرُجَ مِمَّا قَالَ)) أخرجه الأمام أحمد (3/441، رقم 15687)، وإبن المبارك (1/239، رقم 686)، وأبو داود (4/270، رقم 4883)، وإبن أبى الدنيا (ص 151، رقم 248)، والطبرانى (20/194، رقم 433)، وأخرجه أيضًا: البخارى فى "التاريخ الكبير" (1/377)، وحسنه الألباني في "صحيح أبي داود" (4086). واته: ... هه‌ركه‌سێك شتێك له عه‌يبه و كه‌م و كوڕى بداته پاڵا موسڵمانێك و مه‌به‌ستى پێى ناشرين كردن و شكاندنه‌وه‌ى بێت، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر پردى (صِراط) ڕايده‌گرێت تا پاك ده‌بێته‌وه له‌و تاوانه، ئه‌ويش يان بهڕازى كردنى ئه‌و كه‌سه‌يه كه خراپه‌و عهيبهى داوه‌ت پاڵ، يان به هۆى شـهفـاعهتهوهيه، يان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه به ئه‌ندازه‌ى تــاوانهكــهى سزاى دۆزه‌خ بكێشێت (برِوانة: عون المعبود شرح سنن أبي داود (10/407/حديث 4239)). سێ يهم: هه‌يانه به هۆى كرده‌وه خراپهكانييهوه له ناو ده‌چێت و ده‌كه‌وێته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه (په‌نا به خواى په‌روه‌ردگار) له‌به‌ر ئه‌و فهرموودهيهى كه هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو بَكْرَة (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموويه‌تى: ((يُحْمَلُ النّاسُ عَلى الصِّراطِ يَـومَ القيامَةِ، فَتَقَادَعُ بِهِم جَنَبَةُ الصِّراطِ، تَقَادُعَ الْفَرَاشِ في النّارِ، قالَ: فَيُنَجِّي اللهُ تَبارَكَ وَتَعالَى بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشاء)) رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/156)، وحسنه الألباني في "ظلال الجنة" (837). واته: له ڕۆژى دواييدا خه‌ڵكى ده‌هێنرێنه سه‌ر پردى (صِراط)، قولاپهكانى ته‌نيشت پردى (صِراط) (ڕايان ده‌كێشێت و يه‌ك له دواى يه‌ك بهريان ده‌داته‌وه ناو ئاگرى دۆهخ، به وێنه‌ى كه‌وتن و بهربونهوهى په‌پوله بۆ ناو ئاگر (چه‌ند ناسكه و چه‌ند زوو ده‌سووتێت كاتێك له ئاگر نزيك ده‌بێته‌وه)، پاشان خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه ڕزگار ده‌كات كه خۆى ويستى لێيه. موسڵمانى خۆشه‌ويست له‌و كات و ساته ترسناك و سه‌خته‌دا كه دڵه‌كان دێنه له‌رزين، پێغه‌مبه‌ران (سه‌ڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت) ده‌ست ده‌كه‌ن به پاڕانه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌ڵێن: اللّهُمَّ سَلِّم سَلِّم، ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه، ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه، زۆر په‌رۆشن و بهزهييان به حاڵى ئه‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه كاتێك ده‌يان بينن له‌سه‌ر پردى (صِراط). هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو هريرة (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((... فَـيُضْرَبُ الصِّراطُ بَينَ ظَهرانَي جَهَنَّم، فَأكونُ أَوَّلَ مَنْ يجوزُ مِنَ الرُّسُلِ بِأُمَّتِهِ، وَلا يَتَكَلَّمُ يَومَئِذٍ إلاّ الرُّسُلُ، وَكَلامُ الرُّسُلِ يَومَئِذٍ: اللّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ، وَفِي جَهَنَّمَ كَلالِيبَ مِثْلُ شَوكِ السَّعدانِ، لا يَعْلَمُ قَدْرَ عِظَمِها إلا اللهُ، تَخْطِفُ النّاسُ بِأعمالهِم، فَمِنْهُمْ مَنْ يُوبَقُ بِعَمَلِهِ "أي يُهْلِكُ"، وَمِنْهُمْ مَنْ يُخَردَلُ، ثُمَّ يَنْجُو ...)) رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/157)، والبخاري واللفظ له (806)، ومسلم (182)، وإبن ماجه (4280). واته: ... پاشان پردى (صِراط) له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌نرێت، من يه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌بم كه ئوممهتهكهمى به‌سه‌ردا ده‌په‌ڕێنمه‌وه، وه له‌و ڕۆژه‌دا هيچ كه‌س ناتوانێت قسه بكات ته‌نها پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت (سه‌ڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت)، وه ووته‌و پاڕانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران (سه‌ڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت) له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌يه كه ده‌ڵێن: ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه، ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه، له دۆزه‌خدا قولاپ هه‌يه به وێنه‌ى دڕكى (سَعدان)، هيچ كه‌س گه‌وره‌يى ئه‌و دڕكه نازانێت جگه له خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌و دڕكه خه‌ڵكى ڕاده‌كێشێت بۆ ناو ئاگر به پێى كرده‌وه‌كانيان، هه‌يانه له ناو ده‌چێت و سزا‌و ئێش و ئازار زۆر ده‌بينێت به هۆى كرده‌وه خراپهكانييهوه، وه هه‌يانه قولاپهكانى دۆزه‌خ ڕايده‌كێشێت و گۆشتى لاشه‌ى پارچه پارچه ده‌كات، پاشان ڕزگارى ده‌بێت و ده‌رده‌چێت. (ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد) مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |