فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئايه یاری كۆنكان دروسته یان نادروسته ؟ ئايه یاری كۆنكان دروسته یان نادروسته ؟
وه‌ڵام : پێشه‌وا محمد بن صالح العثيمين –ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : یاری كۆنكان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر قوماریش نه‌بێت هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی كاتی زۆر له‌شتێكی بێ سوود بۆیه هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌م یاریه‌یان به‌نادروستداناوه ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ریش بێت و له‌سه‌ر قوماریش نه‌بێت له‌وانه زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالرحمن ناصر السعدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . وه پێشه‌وا عبدالعزیز ئیبن باز –ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – كاتێك پرسیاری یاری كۆنكانی لێ ده‌كرێت له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت : ئه‌م یاریه یاریه‌كی خراپه و سه‌رده‌كێشێت بۆ جنێودان و وشه‌ی نه‌شیاو و له‌ده‌ستدانی نوێژ و یان دواخستنی له‌كاتی خۆیدا ؛ وه سه‌رده‌كێشێت بۆ له‌ده‌ستدانی كاتی زۆر و شه‌ونخوونی كردن پێی ! بۆیه ئه‌م یاریه له‌یاریه نادروسته‌كانه . وه هه‌ندێك له‌زانایان –ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - ئه‌گه‌ر ئه‌م یاره‌یه‌یان به‌بێ قومار كردن به‌نادروستیش نه‌زانیبێت هه‌ربه‌كارێكی باشیان دانه‌ناوه و فه‌رموویانه كه‌سایه‌تی مرۆڤ ناشرین ده‌كات . وه ئه‌م یاریه یاریه‌ك نیه فێری شتێكی به‌سوودت بكات به‌ڵكو سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه و دووبه‌ره‌كی و زۆر زیانی تر . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی |