ئايه‌ یاری پۆبجی دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

ئايه‌ یاری پۆبجی دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

وه‌ڵام : یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌ -بۆ نموونه‌ یاری پۆبجی - به‌ومه‌رجه‌ دروسته‌ كه‌ هیچ شتێكی حه‌رامی تیادا نه‌بێت ؛ وه‌ هیچ واجبێكی له‌سه‌ر نه‌فه‌وتێت .
شته‌ حه‌رامه‌كان كه‌نابێت تیایدابێت وه‌ك سحر ؛ وه‌ به‌گه‌وره‌دانانی په‌یكه‌ر ؛ وه‌ مۆسیقا ؛ وه‌ تێكه‌ڵی له‌ نێوان پیاو و ئافره‌تی نامه‌حره‌م ؛ وه‌ جنێو و وشه‌ی نه‌شیاو ؛ وه‌ هه‌رشتێكی تر له‌شته‌ حه‌رام و نادروسته‌كان .
وه‌ نابێت هیچ واجباتێكی له‌سه‌ر بفه‌وێت ؛ بۆ نموونه‌ نابێت نوێژی له‌سه‌ر بفه‌وێت یان دوابخرێت ؛ وه‌ نابێت به‌هۆیه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك  نه‌كرێت ؛ وه‌ نابێت به‌هۆیه‌وه‌ كه‌متره‌خه‌مبێت له‌خزمه‌ت ‌كردنی خێزان و منداڵه‌كانی یان‌ كه‌م ته‌ر‌خه‌مبێت له‌ خوێندن و باقی كارو باره‌كانی ژیانی . 
وه‌ نابێت كاتێكی زۆر به‌هۆیه‌وه‌ له‌ده‌ست بدات و خۆی له‌زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار به‌دووربخات .
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی‌ : دوو نیعمەت هەیە زۆر لە خەڵكی تێیدا خەسارەت مەندن ( لە دەستی دەدەن و قەدری نازانن ) لەش ساغی و دەست بەتاڵی .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .