ئایه‌ یاری تاوڵه‌ دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

ئایه‌ یاری تاوڵه‌ دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

وه‌ڵام : زانایان –ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه‌ : یاری تاوڵه‌ دروست نیه‌ چونكه‌ ئه‌م یاریه‌ زاری تێدایه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ چوارگۆشه‌یه‌ك كه‌ له‌هه‌رلایه‌كی‌ به‌خاڵ ژماره‌ دانراوه‌ كه‌ به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت نه‌رد یان نه‌رده‌شیر .
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَدَهُ فِي لَحْمِ خِنْزِيرٍ وَدَمِهِ) . صحيح مسلم.
واته‌ : هه‌ركه‌سێك به‌زار یاری بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ستی خستبێته‌ ناو گۆشت و خوێنی به‌راز .
وه‌ فه‌رموویه‌تی : (مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدِ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ) . صحيح أبي داود .
واته‌ : هه‌ركه‌سێك یاری به‌ زار بكات ئه‌وا به‌دڵنیایی سه‌رپێچی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوای كردووه‌ (صلی الله علیه وسلم) .
ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكران له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی یاری تاوڵه‌ ؛ وه‌ هه‌ریاریه‌كی تر به‌زار بكرێت هه‌مان حوكمی هه‌یه‌ و دروست نیه‌ .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .