ئایه‌ یاری دۆمینه‌ دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

ئایه‌ یاری دۆمینه‌ دروسته‌ یان نادروسته‌ ؟

وه‌ڵام : یاری دۆمینه‌ یاریه‌كه‌ له‌یاره‌یه‌كانی سه‌رده‌م ؛ زانایانی سه‌رده‌م بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی حوكمه‌كه‌ی ؛ هه‌ندێك له‌زانایان –ره‌حمه‌تی خویان لێبێت – ئه‌م یاریه‌یان به‌دروستیان داناوه‌ به‌ومه‌رجه‌ی هیچ حه‌رامێك له‌خۆ نه‌گرێت وه‌ك قوماركردن و جنێودان و له‌ده‌ستدانی واجباته‌كان .
وه‌ هه‌ندێك له‌زانایان –ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه‌ : ئه‌م یار‌یه‌ دروست نیه‌ و هه‌مان حوكمی تاوڵه‌ی هه‌یه‌ چونكه‌ پووله‌كانی وه‌كو زاری تاوڵه‌ وایه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَدَهُ فِي لَحْمِ خِنْزِيرٍ وَدَمِهِ) . صحيح مسلم. 
واته‌ : هه‌ركه‌سێك به‌زار یاری بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ستی خستبێته‌ ناو گۆشت و خوێنی به‌راز .
وه‌ فه‌رموویه‌تی : (مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدِ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ) . صحيح أبي داود .
واته‌ : هه‌ركه‌سێك یاری به‌ زار بكات ئه‌وا به‌دڵنیایی سه‌رپێچی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوای كردووه‌ (صلی الله علیه وسلم) .
كه‌واته‌ كه‌سی موسڵمان خۆی له‌م یاریه‌ بپارێزێت باشتره‌ چونكه‌ حوكمه‌كه‌ی له‌لای هه‌موو زانایان به‌دروست دانه‌نراوه‌ و جێگای گومانه‌ ؛ هه‌رشتێكیش جێگای گومان بێت ئه‌وا پێویسته‌ كه‌سی موسڵمان خۆی لێ بپارێزێت .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .