حوكمی كوشتنی ماری ناو ماڵ :
جنۆكه‌كان هه‌ندێكجار خۆیان ده‌هێننه سه‌ر شێوه‌ی مار و له‌ماڵه‌كان خۆیان نیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌هی كردووه له‌كوشتنی ماری ناو ماڵ چونكه له‌وه‌یه ماره‌كه جنۆكه‌ی موسڵمان بێت ؛ هاوه‌ڵی به‌رێز ئه‌بو سه‌عیدی خودری –ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( له‌ناو شاری مهدینةدا هه‌ندێك لهجنۆكهكان موسڵمان بوونه ؛ جا هه‌ركه‌سێك له‌ماڵ ماری بینی ئه‌وا با سێ‌جار –واته سێ رۆژ- داوای رۆییشتنی لێ بكات ؛ ئه‌گه‌ر دوای سێ رۆژ هه‌ر ده‌ركه‌وته‌وه ئه‌وا بیكوژن ؛ ئه‌و شه‌یتانه ) . صحیح مسلم .
وه جارێكیان یه‌كێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ده‌بینێت مارێكی گه‌وره له‌سه‌ر جێگاكهیهتی ؛ ئه‌ویش راسته‌وخۆ به‌شمشێره‌كه‌ی ماره‌كه ده‌كوژێت ؛ دوای كوشتنی ماركه راسته‌وخۆ ئه‌م هاوه‌ڵه به‌رێزه ده‌مرێت و جنۆكه‌كان تۆڵه‌ی لێ ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌واته هه‌ركاتێك مار له‌ماڵ بینرا ئه‌وا نابێت ڕاسته‌وخۆ بیكوژن به‌ڵكو ده‌بێت ماره‌كه ئاگاداربكرێته‌وه كه له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه ؛ ئه‌گه‌ر دوای جاری سێیه‌م –واته دوای سێیه‌م رۆژ- هه‌ر بینرا ئه‌وكات دروسته بكوژرێت و هیچ زیانی نابێت به‌ڵام پێش سێ رۆژ به‌بی ئاگاداركردنه‌وه بكوژرێت ئه‌وا زیانی ده‌بێت و تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه .
تێبینی : هه‌ندێك له‌زانایان –ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : ئه‌مه تایبه‌ته بهمارهكانی ناو ماڵه‌كانی شاری مه‌دینه ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رموویانه : ماری ماڵه‌كانی هه‌موو گوند و شارێك ده‌گرێته‌وه ؛ پێشه‌وا ئیبن عبدالبر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : قه‌ولی راجح ماری ماڵه‌كانی هه‌موو گوند و شارێك ده‌گرێته‌وه .
تێبینی دووه‌م : جۆره مارێك هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ماڵیش ببینرێت دروسته بكوژرێت ؛ كه مارێكی زۆر كورته و درێژهیهكهی بستێك یان كه‌مێك زیاتر ده‌بێت وه دووهێڵ له‌سه‌ر پشتی هه‌یه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لا تَقْتُلُوا الجِنَّانَ، إلَّا كُلَّ أبْتَرَ ذِي طُفْيَتَيْنِ؛ فإنَّه يُسْقِطُ الوَلَدَ، ويُذْهِبُ البَصَرَ، فَاقْتُلُوهُ ) . صحيح البخاري .
واته : ماره‌كانی ماڵه‌وه -به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه - مه‌كوژن ؛ ته‌نها ماری كلك كورت نه‌بێت كه دوو هێڵ له‌سه‌ر پشتیه‌تی ؛ ئه‌وجۆره ماره هۆكاری له‌بار بردنی منداڵه ؛ وه هۆكاری له‌ده‌ستدانی بینایی چاوه ؛ ئه‌م جۆره ماره بكوژن .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .