شه‌یتان له‌ناو ده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤه‌كان دێت و ده‌چێت :

شه‌یتان له‌ناو ده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤه‌كان دێت و ده‌چێت :
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : (إنَّ الشَّيطانَ يَجري مِن ابنِ آدمَ مَجرى الدَّمِ) . صحيح البخاري و مسلم .
واته‌ : به‌ڕاستی شه‌یتان له‌ده‌ماره‌كانی خوێنی به‌نی ئاده‌م دێت و ده‌چێت .
وه‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌ دایكی باوه‌ردران صه‌فییه‌ی كچی حویه‌ی –ره‌زای خوای لێبێت – گێڕاویه‌ته‌وه‌ و فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) له‌ مزگه‌وت له‌ ئيعتيكافدابوو ؛ منيش به‌شه‌و سه‌ردانیم ده‌كرد ؛ قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد ؛ پاشان هه‌ستام بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ؛ ئه‌ویش له‌گه‌ڵم هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی بمگه‌ڕێنێته‌وه‌ ؛ له‌ناكاو دووپیاوی ئه‌نصاری ده‌ركه‌وتن ؛ كاتێك  پێغه‌مبه‌ری خوایان بینی (ﷺ) به‌خێرایی رۆییشتن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) پێیانی فه‌رموو : له‌سه‌رخۆبن ئه‌وه‌ صه‌فییه‌ی خێزانمه ؛ ئه‌وانیش وتیان سبحان الله ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) ! – مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ چۆن گومانی خراپ به‌تۆ ده‌به‌ین - پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) فه‌رمووی : به‌ڕاستی شه‌یتان له‌ده‌ماره‌كانی خوێنی به‌نی ئاده‌م دێت و ده‌چێت ؛ ترسام له‌وه‌ی شه‌یتان شتێك بخاته‌ ناو دڵتان .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
18/7/2024