هه‌وڵ و ئامانجه‌كانی شه‌یتان :
1_ شه‌یتان هه‌وڵده‌دات به‌نده‌كانی خوا تووشی شرك و كوفر بكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( كَمَثَلِ الشَّيْطَانِ إِذْ قَالَ لِلْإِنْسَانِ اكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ ) . الحشر : 16 .
واته : نموونه‌ی ئه‌م ناپاکانه وه‌ك شه‌یتان وایه که به مرۆڤی وت: بێ بڕوابه جا که بێ بڕوا بوو (شه‌یتان) وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ ؛ بێگومان من له خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم.
2- ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی تووشی كوفریان بكات ئه‌وا تووشی گوناه و تاوانی گه‌وره‌یان ده‌كات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ ) . المائدة : 91 .
واته : به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه ؛ وهرێگریتان لێ ده‌كات له‌یادکردنی خوا و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به رێك و پێكی ، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ وازناهێنن له‌م تاوانانه ؟!
3_ شه‌یتان هه‌وڵده‌دات به‌نده‌كانی خوا به‌دووربخات له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و رۆییشتنیان له‌سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی ئیسلام ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ . ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ ) . الاعراف : 16 – 17
واته : شه‌یتان وتی : به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م) ؛ پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له لای ڕاستیانه‌وه، له لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن .
4- شه‌یتان هه‌وڵده‌دات عیباده‌ته‌كان له‌به‌نده‌كانی خوا تێك بدات و تووشی كه‌م و كوڕییان بكات !
یه‌كێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌كاتی نوێژدا شه‌یتان نوێژم لێ تێكده‌دات ؟
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( ئه‌وه شه‌یتانێكه پێی ده‌وترێت خینزه‌ب ؛ هه‌ركاتێك هه‌ستت پێی كرد ؛ په‌نا به‌خوا بگره لێی ؛ وه سێ تف به‌لای چه‌پت فڕێ بده ) . صحیح مسلم .
5- شه‌یتان هه‌وڵده‌دات مرۆڤه‌كان ئه‌زیه‌ت بدات له‌رووی ده‌روونی و لاشه‌یی :
وه‌ك خه‌وی ناخۆش ؛ وه سوتاندنی ماڵ ؛ وه ئه‌زیه‌تدانی منداڵ له‌كاتی لهدیاك بوون ؛ وه تووش كردن به‌نه‌خۆشی تاعون ؛ وه نه‌خۆشی ئیستیحاضهی ئافره‌تان ؛ وه هاوبه‌شی كردنیان له‌خواردن و خواردنه‌وه و مانه‌وه و سه‌رجێی كردن ؛ وه چوونه ناولاشهیان و تووش كردنیان بهصهرع ؛ وه هه‌وڵی گومراكردنیان له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگ .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
22/7/2024