فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بابه‌تێکی گرنگ له‌باره‌ی ڕوح كێشان بابه‌تێکی گرنگ له‌باره‌ی ڕوح كێشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر به‌ووردى ديمه‌نه‌كانى سه‌رتا سه‌رى گيان كێشان و تا دوا جێگه‌ى كه پێى ده‌گه‌ين ، بۆى ڕوون كردوينهتهوه وه گرنگترين ئه‌و فه‌رموودانه كه (صحيح)ن ، فهرموودهكهى (براء)ه كه ده‌فه‌رموێت : (ڕۆيشتين له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ جهنازهيهكى ئهنصاريهك دا (واته : پياوێك له پياوانى خه‌ڵكى مهدينهمان ده‌برد بۆ گۆڕستانى (بهقيع) ) ، و گه‌يشتينه لاى گۆڕه‌كه و ته‌ماشامان كرد هێشتا گۆڕيچهكهى بۆ دروست نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه جهنازهكهمان دانا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ((دانيشت به‌ره‌و ڕووى قيبله)) و ئێمه‌ش له چوار ده‌ورى كۆبووينه‌وه زۆر ماته‌مينى و ئاراميمان پێوه ديار بوو وه بێ جووڵه بووين هه‌ر وه‌كو به‌ردێك يان دارێك كه كۆترێك به‌سه‌رى يهوه بنيشێتهوه نهئهجوڵاينهوه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه پێغه‌مبه‌ريش(صلی الله علیه وسلم) يش چيلكهيهكى به ده‌سته‌وه بوو خه‌تى پێ ده‌كێشا((ئينجا سه‌يرى ئاسمانى كرد‌و دواى ئه‌وه ته‌ماشاى زه‌وى كرد وه فه‌رمووى په‌نا بگرن به خوا له‌سزاى گۆڕ[سێ جار لێ ى دووباره كردينه‌وه ])) وه پاشان فه‌رمووى خواى گه‌وره په‌نا به تۆ ده‌گرم له سزاى گۆڕ [سێ جار دوو باره‌ى كرده‌وه] پاشان فه‌رمووى ((إن العبد المؤمن إذا كان فى إنقطاع من الدنيا وإقبال من الأخرة)) .واته : به‌نده‌ى خاوه‌ن باوه‌ڕ كاتێ ڕ‌وى كردۆته قيامه‌ت و دابڕاوه له دنيا له ڕيوايه‌تێكى تردا … ((إن المؤمن إذا إحتضر)) (السلسلة الصحيحة)) (1309) . واته : كاتێ گيان كێشانى باوه‌ڕدار دێت كۆمه‌ڵه فريشتهيهك له ئاسمانه‌وه دێنه خواره‌وه بۆلاى له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ((...نزل إليه [ترأت] له)) رواية :الطبراني في ((الأحاديث الطوال)) خۆيانى پێ نيشان ده‌ده‌ن وه ئه‌و كه‌سه واته مردووه‌كه ده‌يان بينێت وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْكُمْ وَلَكِنْ لَا تُبْصِرُونَ )(الواقعة: ٨٥) .واته : فريشته‌كانى ئێمه له‌وه وه نزيكترن له ئێوه به‌ڵام ئێوه نايانبينن وه ئه‌و فريشتانهش ((...ملائكة [الرحمة])) أخرجه: النسائي في ((السنن)) (4/8) ، فريشتهى بهبهزهيى و ميهره‌بانن (كه له‌وه ده‌چێت وه‌كو ميوانێك پێشوازى و به‌خێرهاتنى بكه‌ن) ...((..من السما‌ء بيض الوجوه كأن وجوههم الشمس معهم كفن من أكفان الجنة [بحريرة بيضاء])) في رواية: النسائي والحاكم وإبن حبان . وه ئه‌و فريشتانه له ئاسمانه‌وه دێنه خواره‌وه و ڕووسپين وه ڕوويان وه‌كو خۆر ڕووناكه كفنێكيان پێ يه له كفنهكانى به‌هه‌شت وه بۆنێكى خۆش ((فيها مسك وضبائر ريحان)) في رواية :البزار في ((المسند)) رقم (862). واته: بۆنى ميسكى به‌هه‌شته له‌ناو ئاوريشمێكى سپى دايه ....((وريحان من ريحان الجنة)) في رواية: الطبراني في ((الأحاديث الطوال)) ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ڕه‌يحانه له ڕهيحانهكانى به‌هه‌شته ... ((حتى يجلسوا منة مد البصر فيقولون...)) دێن داده‌نيشن له چوار ده‌ورى دا تا چاو بڕبكات [ژماره‌يان چه‌ند زۆره ؟ له فه‌رمووده‌يه‌كى (ضعيف) دا هاتووه ژماره‌يان (500) كه‌سه به‌ڵام زۆر له‌و ژماره‌يه زياترن ئه‌ويش به گوێره‌ى پله‌ى خاوه‌ن باوهڕهكهيه ته‌نها خوا خۆى ده‌زانێت] ئه‌و فريشتانه دێن و ده‌ڵێن (السلام عليكم ) وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ )(النحل: ٣٢ ) پاشان ده‌ڵێن ….(أخرجى أيتها النفس الطيبة ، كانت في الجسد الطيب أخرجي حميدة) … واته: وه‌ره ده‌ره‌وه ئه‌ى ڕۆحى پاك له جه‌سته‌ى پاك دا بوويت [كه‌واته پاك بۆ پاكه ئه‌گه‌ر ڕۆح پاك بێت ئه‌وا لاشهكهش پاكه (الطيبون للطيبات)] ((راضية مرضية عنك وأبشري)) وه‌ره ده‌ره‌وه به‌خته‌وه‌ر به و ڕازيكراو ببه‌و خواش لێت ڕ‌ازى يه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ )(فصلت: ٣٠) واته : فريشته‌كان دێنه خوار بۆلاى وه‌كو وه‌فدێك بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ترسێت ، كه دێنه خواره‌وه پێ ى ده‌ڵێن به يه‌ك ده‌نگ : ترست نه‌بێت كه ئێستا چى دێته ڕێت وه هيچ خه‌فه‌تت نه‌بێت له‌و ماڵ و منداڵه‌ى كه جێ ى دههێڵيت له دواى خۆت ، خه‌مت نه‌بێت ئێمه له ژيانى دنيادا له پشتان بووين له دواى مردنيش هه‌ر له پشتانين پاشان پێى ده‌ڵێن :[ برَوح ((الله)) وريحان ورب غير غضبان ((فلايزال يقال لها ذلك حتى تخرج))] ((السلسلة الصحيحه)) (1309) ، . واته: مژده بێت به ڕه‌حمى خواى گه‌وره بۆت وه بهڕيحانهى به‌هه‌شت وه خوايهك كه تووڕهنى يه لێت .به‌رده‌وام ئه‌و وتانه‌ى پێ ده‌وترێت [بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ترسێت ] تا ڕۆحى ده‌رده‌چێت وه كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ ) (الواقعة: ٨٨-89) واته : ئه‌گه‌ر پياو چاكان بن ئه‌وا ده‌درێت به گوێيانداو ێيان ده‌وترێت له پێش گيان كێشانيان دا بۆ ئه‌وه‌ى ترسيان لێ بڕه‌وێته‌وه پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((ثم يجيء ملك الموت عليه السلام)) ((شرح السنة)) للبغوي (5/268).. واته : ئينجا فريشتهى گيان كێشان دێت بۆ لاى تا لاى سه‌ريه‌وه داده‌نيشێت و پێى ده‌ڵێت ((ئه‌ى ڕۆحى پاكى پڕ ئارام وه‌ره ده‌ر بۆلاى ڕ‌ازى بوون و لێ خۆش بوونى خوا)) ڕۆحه‌كه‌ش دێته‌ده‌ر و ده‌ڕژێت وه‌ك چۆن دڵۆپێك ئاو له ده‌مى كونهى ئاو ياخود (مه‌تاره) ئاوێك ده‌ڕژێت و دێته خوار. له‌ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : [((وه‌كو چۆن تاڵه موويهك له ناو ههويردا به ئاسانى ده‌هێنرێته‌ده‌ر ئاوا)) ڕۆحه‌كه به ئاسانى دێته ده‌ره‌وه)] أخرجه: البزار في ((المسند)) (862) . ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا موسوڵمان كه ئه‌و كۆمه‌ڵه فريشتهيهدێن بۆ لاى ، وه فريشتهى گيان كێشان كهمژدهى ده‌داتێ ئه‌و ئادهميزاده به‌ڕێزه مردنى پێ خۆشه چونكهچوون بۆ لاى خواى پێ خۆشه ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (كاتێ خاوه‌ن باوه‌ڕ ، مردن ده‌گاته سه‌رى ئه‌وه‌ى دێت ده‌يبينێت واته [فريشته‌كانى خوا ده‌بينێت] ئه‌و كات زۆر خۆشحاڵه كه زووتر ڕۆحى بچێته ده‌ر له لاشه‌ى ، خواى گه‌وره‌ش گه‌يشتن به‌و به‌نده‌يه‌ى پێ خۆشه) ((السلسلة الصحيحة)) (2628) . .(خاوه‌ن باوه‌ڕ كه هاته كاتى سه‌ره مه‌رگى و فريشته‌كانى بينى و ئه‌وه‌ى بۆى ئاماده كراوه زۆر كامه‌رانه و به‌په‌له‌يه كه ڕۆحى له لاشه‌ى بچێته ده‌ره‌وه وئا له‌و كاته‌دا هه‌ركه‌سێك گه‌يشتن به‌خواى پێى خۆش بێت، خواى گه‌وره‌ش به‌يه‌ك گه‌يشتنى ئه‌و به‌نده‌يه‌ى پێ ى خۆشه) أخرجه: ((عبدالرزاق)) في ((المصنف))(6749) . عائشة (رضي الله عنها) كاتێ كه فهرموودهكهيان بۆ خوێنده‌وه فه‌رمووى (كاتێ كه چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێ وه سنگى ده‌كه‌وێته لرخه لرخ، وه له‌شى ده‌كه‌وێته له‌رزه له‌رز و په‌نجه‌كانى ڕق ده‌بن له‌و كاته‌دا ((هه‌ركه‌س پێى خۆش بێت زوو بگات به خوا، خواى گه‌وره‌ش گه‌وره‌ش به‌يه‌ك گه‌يشتنى ئه‌و به‌نده‌يه‌ى پێى خۆشه)) وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (1733) . له ڕيوايه‌تێكى تردا ((من أحَبَ لقا‌ء الله أحَبَ الله لقائهٌ)) واته : هه‌ركه‌سێك پێى خۆش بێت بگات به خوا ئه‌وا خواى پێى خۆشه ئه‌و به‌نده‌يه‌ى پێى بگات ، وه هه‌ركه‌سێكيش پێى ناخۆش بێت بگات به خوا خواش پێى ناخۆشه بگات به‌و، هاوه‌ڵه‌كان ووتيان: پێ ناخۆش بوون بهگهيشتن به خوا له پێ ناخۆش بوونهبهگهيشتن به مردن ، وه هه‌مووشمان مردنمان پێ ناخۆشه؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى (نه‌خێر ئه‌وه نى يه كه ئێوه تێى گه‌يشتوون به‌ڵكو ئه‌وه له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگ دايهكاتێك مژده‌ى به‌زه‌ى و لێ خۆش بوون وبهههشتى خواى پێ ده‌درێت ، ئه‌و بهندهيهش گه‌يشتن به‌خواى پێ خۆشه)) له ڕيوايه‌تێكى تردا: ((فليس شيءٌ احب إليه من ان يكون قد لقى الله عز وجل)) ((فأحب اللهُ لقاءهُ)) أخرجه: أحمد في ((المسند)) (3/107) برقم (24284) واته : هيچ شتێك نى يه پێى خۆشتربێت له گه‌يشتن به خواى خۆى ، وه خواى گه‌وره‌ش زۆر پێى خۆشه كه ئه‌و به‌نده‌يه‌ى پێى بگات . مردن و ژيانى ناو گۆڕ له قورئان و فه‌رمووده صهحيحهكاندا مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |