فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
شه‌یتان منداڵی تازه له‌دایك بوو ئه‌زیه‌ت ده‌دات : شه‌یتان منداڵی تازه له‌دایك بوو ئه‌زیه‌ت ده‌دات : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌موو به‌نی ئاده‌مێك شه‌یتان ده‌ستی لێ ده‌وه‌شتێنێت له‌وڕۆژه‌ی له‌دایك ده‌بێت ته‌نها مه‌ریه‌م و كوره‌كه‌ی نه‌بێت ) . صحیح الجامع . وه له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیح بوخاریدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌موو به‌نی ئاده‌مێك شه‌یتان به په‌نجه‌ی له‌كه‌له‌كی ده‌دات و ئه‌زیه‌تی ده‌دات كاتێك منداڵه‌كه له‌دایك ده‌بێت ؛ ته‌نها عیسای كوڕی مه‌ریه‌م نه‌بێت – علیه السلام - ) . صحیح البخاری . هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( هه‌موو به‌نی ئاده‌مێك كاتێك له‌دایك ده‌بێت شه‌یتان ده‌ستی لێ ده‌وه‌شێنێت ؛ منداڵه‌كه به‌هۆیه‌وه قیژه لێ ده‌دات ته‌نها مه‌ریه‌م و كوره‌كه‌ی نه‌بێت ) . صحيح البخاري . هۆكاری پارێزگاری مه‌ریه‌م و كوره‌كه‌ی – سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت – گیرابوونی دوعای دایكی مه‌ریه‌مه - علیها السلام - كاتێك له‌خوا پارایه‌وه و فه‌رمووی : ( فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَىٰ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَىٰ ۖ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ) . آل عمران : 36 . واته : دایكی مه‌ریه‌م کاتێک سکه‌که‌ی دانا وتی : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆ من کچم بوو ؛ به‌ڕاستی خوا زاناتره به‌وه‌ی له‌دایك بووه ؛ کوڕیش وه‌ک کچ نی یه ؛ وه بێگومان منیش ناوم نا مه‌ریه‌م ؛ وه من خۆی و نه‌وه‌ی ئه‌پارێزم به تۆ له شه‌یتانی ده‌رکراو .
تێبینی : بۆ پارستنی منداڵه‌كه‌ت له‌شه‌یتان و چاوی پیس و گشتی شتێكی زیان به‌خش ئه‌م دوعایه بۆ منداڵكه‌ت بخوێنه : ( أُعِيذُكَ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ ) . واتە: پەنات دەدەم بە ناوە تەواو و جوانەکانی خودا لە ھەموو شەیتانێک و پێوەدەرێک ؛ وە لە ھەموو چاوێکی پیس و تێڕوانینێکی خراپ . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 23/7/2024 |