ئایه جنۆكه ده‌چێته ناو لاشه‌ی مرۆڤ ؟
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه -ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جنۆكه چوونه ناولاشه‌ی مرۆڤ حه‌قیقه‌تێكه و راسته به كۆده‌نگی پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ) . البقرة : 275 .
واته : ئه‌وانه‌ی سو‌و(ریبا) ده‌خۆن ڕاست نابنه‌وه (له گۆرهکانیاندا) ئیللا وه‌ك ئهكهسه نه‌بێ که شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێ .
وه فه‌رمووده‌ی سه‌حیح بوخاریدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی شه‌یتان له‌ده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤ هاتوچۆ ده‌كات .
وه عبدالله ی كوڕی ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل –ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به باوكم وت : ئه‌ی باوكه كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن : جنۆكه ناچێته ناولاشه‌ی مرۆڤ ؛ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : كوره‌كه‌م ئه‌وكه‌سانه درۆ ده‌كه‌ن ؛ ئه‌وه جنۆكه‌یه له‌سه‌ر زمانی ئه‌وان ئه‌و قسه‌یه ده‌كات ) . مجموع الفتاوی : 24/276 .
هه‌روه‌ها پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه -ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : شتێكی دیار و زانراوه كه كاتێك كه‌سێك جنۆكه ده‌چێته لاشه‌یه‌وه ئه‌وكه‌سه به‌زمانێك قسه ده‌كات كه مانای ئه‌و زمانه نازانێت ؛ وه كاتێك زۆر به‌توندی لێی ده‌درێت ئه‌وكه‌سه هیچ هه‌ست به‌خۆی ناكات ؛ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئه‌وكه‌سه قسه ده‌كات جنۆكه‌یه نه‌ك خوودی كه‌سه بێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : هیچ یه‌كێك له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف نكۆڵی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه جنۆكه ده‌چێته ناو لاشه‌ی مرۆڤ ؛ هه‌ركه‌سێك نكۆڵی ئه‌وه‌بكات و بڵێت شه‌رع ئه‌وه‌ی به‌راست دانه‌ناوه ؛ ئه‌وا ئه‌وكه‌سه خۆی شه‌رعی به‌ناراست داناوه .
ئه‌وانه‌ی نكۆڵی ئه‌وه‌یان كردووه كۆمه‌ڵێكن له موعته‌زیله وه‌ك جهبائی و ئه‌بو به‌كری رازی .
وە له فەرموودەیهكی سه‌حیحدا هاتووە ئیمامیئهحمهد و به‌یهه‌قی ڕیوایەتیان کردوە ،
کە منداڵێکیان هێناوه بۆ لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جنۆكه چووبووه ناولاشهیهوه ؛ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (اخرج عدو الله ، اخرج عدو الله) . واته : وەرە دەرەوە ئەی دوژمنی خوا ، وەرە دەرەوە ئەی دوژمنی خوا .
وە لە هەندێک لە لەفزەکانی تردا هاتوە کە دەیفەرموو : (اخرج عدو الله ، أنا رسول الله) . واته : وەرە دەرەوە ئەی دوژمنی خوا،من پێغەمبەری خوام .
بۆیە دوای ئەوە منداڵەکە چاکبوەوە .
مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
23 / 7 / 2024