زیان و مه‌ترسی سه‌یركردنی ڤدیۆ و فلیمه‌ رووته‌كان –بێ ئابروه‌كان- !

زیان و مه‌ترسی سه‌یركردنی ڤدیۆ و فلیمه‌ رووته‌كان –بێ ئابروه‌كان- !

 

ئاڵووده‌بوون به‌سه‌یری كردنی ئه‌م ڤدیۆ رووتانه‌ ئاڵووده‌بوونێكه‌ وه‌كو ئاڵووده‌بوون به‌شته‌كانی ترنیه‌ .

چونكه‌ به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت و هیچ به‌ر‌به‌ستێكی بۆ دانه‌نراوه‌ كه‌ ده‌ست نه‌كه‌وێت !

وه‌ شوێنه‌وار و كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپ له‌سه‌ر مێشكی به‌جێده‌هێڵێت !

ناتوانرێت له‌ناو مێشكیان بسردرێته‌وه‌ !

ئه‌وكاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه‌ .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابینرێت زۆر باسی زیان و مه‌ترسیه‌كانی بكرێت !

له‌كۆنگره‌یه‌كی ویلایه‌تی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دكتۆره‌ ماری ئان لایدن بریاردرا كه‌ ئاڵووده‌بوون به‌ دراما ئابروبه‌ره‌كان مه‌ترسیدراترین شته‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ؛ مه‌ترسیدارتره‌ له‌ ئاڵووده‌بوون به‌ كۆكاین !

دراما ئابروبه‌ره‌كان له‌وڵاتانمان بۆته‌ وه‌سیله‌ی شاره‌زابوون له‌چۆنیه‌تی كاری سه‌رجێی به‌هۆی نه‌بوونی پلانی راست و درووست بۆ رۆشه‌نبیركردنی تاك له‌ كاری جنسی به‌شێوه‌یه‌كی دروست .

بۆ ئاڵووده‌بوون به‌دراما ئابرووبه‌ره‌كان بازنه‌یه‌كی داخراوهه‌یه‌ ؛ وه‌ هۆگر‌یه‌كی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو هه‌یه‌ ؛ رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ و مانگانه‌ به‌رده‌وام دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌گوێره‌ی ئاڵووده‌بوونه‌كه‌ !

پاشان پاساو دێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت ناتوانم وازی لێ بێنم !

وه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ڵێت بۆچی ئه‌وكاره‌م كرد !

ماوه‌یه‌ك وازدێنێت پاشان ده‌ستی پێ ده‌كاته‌وه‌ !

ئه‌گه‌ر به‌دوای ئاماره‌كانی سه‌یركه‌رانی ئه‌م فیلمانه‌‌ بگه‌رێین له‌گۆگڵ ده‌بینین زۆرترین گه‌ران بۆ سه‌یركردنی ڤدیۆ و فیلمه‌ ئابروبه‌ره‌كانه‌ !

رۆژانه‌ 116000 هه‌زار و شازده‌ هه‌زار كه‌س له‌هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان به‌دوای ئه‌وكاره‌ن !

له‌ماوه‌ی یه‌ك چركه‌ 30000 سی هه‌زار كه‌س ده‌چێته‌ ناو فدیۆ و په‌یجی پۆرنه‌كان !

وه‌ تێچووی دروست كردنی ئه‌م ڤدیۆیانه‌ زیاتره‌ له‌ 100000000000 سه‌د تلیون دۆلار !

بێگومان مێشك بنكه‌ی هه‌لسوكه‌وتی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤه‌ .

بینینی ئه‌م فیلمه‌ خراپانه‌ كاریگه‌ری زۆر خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر مێشك .

مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ تووشی دڵه‌راوكی و تووره‌بوون و تێكچوونی میزاج ده‌بێت .

له‌كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران دوو هۆرمۆن دێته‌ خواره‌وه‌ كاریان بریتیه‌ له‌ دروست كردنی متمانه‌ و خۆشه‌ویستی له‌نێوان ژن و مێرد  .

جا له‌كاتی خوی نهێنی و سه‌یركردنی دراما رووته‌كان كاری ئه‌م دوو هۆرمانه‌ په‌ك ده‌خرێت و ئه‌وكه‌سه‌ تووشی ته‌نهایی و خه‌مۆكی و بێ توانایی ده‌بێت وه‌ تووشی جیابوونه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش ده‌بێت !

وڵاتی مالیزیا هه‌ستاوه‌ به‌رێكخستن و ئاسانكردنی هاوسه‌رگیری بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌زیانی سه‌یركردنی ئه‌و دراما ناشه‌رعیانه‌ .

هه‌ستاون به‌وانه‌ وتنه‌وه‌ بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له‌كاری سه‌رجێی دروست و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كاری هه‌ڵه‌ و نادروست .

وه‌ هه‌ستاون به‌ هاندانی گه‌نج بۆ هاوسه‌رگیری كردن و ئاسانكاری كردن بۆیان و یارمه‌تیدانیان .

پێویسته‌ مامۆستایان و پزیشكان وه‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به‌ره‌نگاری ئه‌م مه‌ترسیه‌ ببنه‌وه‌ به‌ باس كردنی زیانه‌كانی ؛ وه‌ رۆشه‌نبیركردنی تاك و ئامۆژگاری كردنی بۆ رێگای راست و دروست .

وه‌ گه‌نجان هان بدرێن بۆ هاوسه‌رگیری كردن و یارمه‌تیدانیان وه‌ پركردنه‌وه‌ی كاته‌ به‌تاڵه‌كانیان به‌كاری چاك و وه‌رزش كردن و خوێندن و بازرگانی .

بێگومان سه‌ركه‌وتنت به‌سه‌ر ئاڵه‌ده‌بوونی دراما رووته‌كان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنته‌ له‌ژیان.

سه‌ره‌تای گۆرانكاری ده‌بێت له‌ناورۆكه‌وه‌ ده‌ست پێ بكرێت ئینجا له‌رووكه‌شدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ ؛ بۆیه‌ زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌فس زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ۗ  ) . الرعد : 11 .

 واته‌ : بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له‌ خۆشیه‌وه‌ بۆ ناخۆشی، یان له‌ زه‌لیلیه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له‌ گرانیه‌وه‌ بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن .

دكتور : ولید فتیحی .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

29/محرم/1446ك-5/8/2024م