فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(گرنگی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و رزگاركردنی نه‌فس له‌مردن ) (گرنگی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و رزگاركردنی نه‌فس له‌مردن )
بێگومان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ خه‌ڵكانێكی زۆری تووشی قوربانی دبن! وه كاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی به‌ده‌وری برینداربوه‌كه وه‌ستاوه و ته‌صویری ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن ! به‌ڵێ ژیان و ته‌مه‌نه‌كان به‌ده‌ستی خوای په‌روه‌ردگاره . به‌ڵام ده‌توانین له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كان یارمه‌تی یه‌كتربده‌ین و برینداره‌كان به ئیزنی خوا له‌مردن رزگاربكه‌ین . رۆژێك له‌رۆژان له‌وه‌یه خۆت ببینی له‌به‌رامبه‌ر خزمێكت یان هاوڕێیه‌كت كه تووشی رووداوی هاتووچۆبووه و زۆر به‌سه‌ختی برینداربووه یان تووشی سوتان بووه یان تووشی خنكان ده‌بێت ؛ وه تۆ ناتوانی به‌شێوه‌یه‌كی باش یارمه‌تی بده‌یت به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوونت له فریاكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان . بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك پێویسته خۆی شاره‌زا بكات له‌فریا كه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان . فریاكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان بریتیه له چاودێریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ رزگاركردنی مرۆڤ له‌مردن هه‌تا ده‌گات به چاودێری تایبه‌ت و نه‌خۆشخانه . بێگومان رزگاركردنی مرۆڤ له‌مردن یه‌كێكه له‌پێویستی و داخوازیه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام كه پێی ده‌و‌ترێت (حفظ النفس) واته : پاراستنی نه‌فس . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ۚ ) . المائدة : 32 . واته : هه‌ركه‌سێك نه‌فسێك له‌مردن رزگاربكات هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مردن ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن . لێكۆڵێنه‌وه زانستیه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه فریاكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر گرنگ و كاریگه‌رن بۆ رزگاربوونی بریندار و نه‌خۆشه‌كان له‌مردن . ئه‌وترێت زۆرترین ئه‌وكه‌سانه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌رده‌ستیان له‌مردن رزگاركراوه كه‌سه نزیكه‌كانی تووش بوو به‌روداوه‌كه‌ن ؛ وه‌ك هاوڕێ و خانه‌واده و دراوسێ . وه به‌گوێره‌ی خێرایی فریاكه‌وتن رزگاربوونی تاكه‌كان زیاتر و سه‌ركه‌وتوو تر ده‌بێت . بۆ نموونه ته‌نها له‌وڵاتی ئه‌مریكا هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 92000 نه‌وه‌د و دووهه‌زار كه‌س به‌فریاكه‌وتنی خێرایی رزگار ده‌كرێت له‌مردن . وه خنكان و ته‌نگه‌نه‌فسی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ مردنی منداڵان و به‌فریاكه‌وتنی خێرایی رزگار ده‌كرێن ؛ ساڵانه نزیكه‌ی 16 ملیۆن منداڵ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌كان . سوود و كاریگه‌ری فریاكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان له خووله‌كه‌كانی سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ ده‌كات . ئه‌گه‌ر له‌چوار خووله‌كی سه‌ره‌تایی ده‌ستی پێكرد ئه‌وا له‌ده‌ستدانی مێشك له‌وه‌یه روونه‌دات . وه ئه‌گه‌ر له‌نێوان 4 خووله‌كه‌ك بۆ شه‌ش خووله‌ك بێت ئه‌وا له‌ده‌ستدانی مێشك له‌وه‌یه رووبدات ! وه ئه‌گه‌ر فریاكه‌وتنه‌كه له‌نێوان شه‌ش خووله‌ك بۆ 10 خووله‌ك بێت ئه‌وا له‌ده‌ستدانی مێشك له‌وه‌یه به‌مسۆگه‌ری رووبدات ! بۆیه پێویسته له‌گشت مه‌ره‌حه‌له‌كانی خوێندن زانستی فریاكه‌وتنی سه‌رتایی فێری كوتابیه‌كان بكرێت بۆ رزگاركردنی مرۆڤه‌كان . بێگومان ئه‌مه زانسته زانستێكی زۆر گرنگ و زۆر سوودبه‌خشه بۆ كۆمه‌ڵگا بۆیه پێویسته گرنگی پێ بدرێت . به‌ڕاستی پاراستنی نه‌فس له‌مه‌به‌سته گه‌وره‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه ؛ كه پێویسته پارێزگاری لێبكرێت و كه‌م ته‌رخه‌می تیادا نه‌كرێت و به‌رپرسیاریه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌زنه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك . دكتور : ولید فتيحي . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 30/محرم/1446-6/8/2024م |