فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(گرنگی پرسیاركردن ) (گرنگی پرسیاركردن )
پرسیاركردن ده‌رباره‌ی شتێك كه نایزانی هیچ شه‌رم و عه‌یبه نیه . بێگومان ئه‌گه‌ر زۆر پرسیاربكه‌ین ئه‌وا زۆر شت فێردهبێن و زیاتر پێشكه‌وتووتر ده‌بین . به‌راستی پرسیار كردن به‌شێكی سه‌ره‌كییه لهسروستی مرۆڤدا . پرسیاركردن هۆكاری فێربوون و شاره‌زابوونی مرۆڤه له‌وشتانه‌ی كه نایزانێت و زانیاری له‌باره‌وه نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پرسیاری پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم –علیه السلام – فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ۚ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) . البقرة : 260 . واته : به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی : ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سهربرهو گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه . وه له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه جارێكیان فریشته جبریل –علیه السلام- له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێك دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر خوا و (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی ؛ جبریل –علیه السلام- چه‌ند پرسیارێك له پێغه‌مبه‌ر خوا ده‌كات (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بزانن و له‌دینه‌كه‌یان شاره‌زاببن ؛ دوای ئه‌وه‌ی جبریل –علیه السلام – ده‌روات پێغه‌مبه‌ر خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌هاوه‌ڵانی ده‌فه‌رموێت ئه‌وه جبریل بوو هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی فێری دینه‌كه‌تان بكات .
له‌ساڵی 2005 له‌گۆڤاری ته‌ندروستی ده‌روونی جیهانی ئاماریك بڵاوكرایه‌وه كه له‌ماوه‌ی دووساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كراوه له‌نێوان 1000 هه‌زار كه‌س ؛ دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌وكه‌سانه‌ی حه‌زیان له پرسیاركردن و ده‌رخستنی بابه‌ته‌كانه لایه‌نی ته‌ندروستیان زۆرباشتره و كه‌متر تووش بهنهخۆشیهكان ده‌بن وه‌ك نه‌خۆشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و شه‌كره و جگه له‌وانه‌ش . هه‌روه‌ها لهلێكۆڵێنهوهیهكی تردا هاتووه له‌گۆڤاری زانستی نه‌فسی كۆمه‌ڵایه‌تی ؛ ده‌ریانخستووه كه ئه‌و منداڵه‌ی زۆر پرسیار ده‌كات ئاستی زیره‌كی زۆر زیاتره له‌منداڵه‌كانی تر ؛ وه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی زۆر پرسیار ده‌كه‌ن لایه‌نی تێكه‌ڵ بوون و كۆمه‌ڵایه‌تیان زۆرباشتر و سه‌ركه‌وتوو تره له‌وانی تر ؛ وه له‌رووی ده‌روونیشه‌وه ئاسووده‌تر و كامهرانترن . پێوسته له خوێندنگاكان وا له‌قوتابی بكرێت خۆی پرسیار بكات نه‌ك مامۆستا پرسیاریان لێ بكات ؛ پرسیار كردن قوتابی زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و زیره‌كی ده‌بات . پرسیار كردن هۆكاری پێشكه‌وتنی ئوممه‌تی (إقرء) ئيقرهئه . ئێمه ده‌توانێت به‌لێكۆلینه‌وه و پرسیاركردن زیاتر به‌ره‌و پێش برۆین ؛ رێگری كردن له‌پرسیاری گرنگ و پێویست رێگركردنه لهئهقل و پێشكه‌وتنی مرۆڤ بۆ دینداری باشتر و ژیانی باشتر . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) . النحل : 43 . واته : پرسیار له‌زانایان و شاره‌زایان بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه نازانن و زانیاریتان نیه . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 1/صفر/1446ك – 7/8/2024م
|