فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(كاریگه‌ری توند و تیژی له‌سه‌ر داهاتووی منداڵ) (كاریگه‌ری توند و تیژی له‌سه‌ر داهاتووی منداڵ)
چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌ن ده‌رباره‌ی زیان و مه‌ترسی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵ . لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می منداڵی تووشی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه زیاتر له‌ژیاندا تووشی خه‌مۆكی ده‌بن له‌وكه‌سانه‌ی توند و تیژییان به‌رامبه‌ر نه‌كراوه ! وه لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌ریان خستووه كه ئه‌گه‌ربێت و ژینگه‌ی منداڵ ژینگه‌یه‌كی توندوتیژبێت و منداڵ تیایدا تووشی توندوتیژی بێت ؛ ئه‌وا منداڵه‌كه هه‌تا له‌ژیاندایه كاریگه‌ری خراپی ئه‌م توندوتیژیه له‌ناو مێشكی ده‌مێنێت و له‌یادی ناكات ؛ وه‌ك برین له‌ناو مێشكی ده‌مێنێن . لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵ ده‌بێته هۆكاری له‌ده‌ستدانی زیره‌كی و بیركردنه‌وه ؛ وه تووشی خه‌مۆكی و تووره‌بوون و رق و كینه و دوژمنایه‌تی ده‌كات ! جیاوازی مێشكی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مێشكی گیانله‌به‌رانی تر ئه‌وه‌یه مێشكی مرۆڤ له‌دوای له‌دایك بوونه‌وه گه‌شه ده‌كات و كاریگه‌ری ده‌و‌رووبه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت ؛ جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌قڵه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت گه‌شه بكات ئه‌وا پێویستی به‌چاودێری كردن و پارێزگاری كردن و خۆشه‌ویستی زۆره . مێشك بنچینه‌ی په‌یوه‌ندیه له‌نێوان دایك و باوك و دروست بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان . له كاتی هه‌ڵه كردنی منداڵ پێویسته ره‌خنه له‌هه‌ڵه‌كه بگیریت نه‌ك له‌منداڵه‌كه ؛ نابێت بێریزی به‌منداڵ بكرێت ؛ وه نابێت به‌قسه‌ی ره‌ق و توند بریندار بكرێت . وه له‌سه‌ر دایكان و باوكان پێویسته داوای لێبووردن له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كاتێك وشه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌رامبه‌ریان به‌كاردێنن یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی توند و خراپ به‌رامبه‌ریان به‌كاردێنن ؛ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیشمان فێری ره‌وشتی داوای لێبووردن كردن و په‌شیمان بوونه‌وه ببن . منداڵ له‌ده‌ربرینی وشه‌كانی دایك و باوك خۆی ده‌بینێت كه ئایه كه‌سێكی چاكه یان خراپه ؛ وه ئایه كه‌سێكی جوانه یان ناشرینه جا بۆیه ده‌ربرینی وشه‌ی توند و خراپ كاریگه‌ری زۆر خراپ و نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ دروست ده‌كات و خۆی به‌كه‌سێكی زۆر خراپ و ناشرین دێته به‌رچاو ؛ وه متمانه به‌خۆبوون له‌ده‌ست ده‌دات ؛ وه توانا داهێنانیه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات ؛ وه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ له‌رووی لاشه‌یی و ده‌روونی و زیره‌كی ئه‌قڵی و كۆمه‌ڵایه‌تی ! وه له‌ئایینه جوانه‌كه‌ماندا توند و تیژی به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تده‌كراوه‌ته‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللَّهَ رَفِيقٌ يُحِبُّ الرِّفقَ، وَيُعْطِي على الرِّفق ما‌لا يُعطي عَلى العُنفِ وَما لاَ يُعْطِي عَلى مَا سِوَاهُ ) . رواه مسلم . واته : به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار نه‌رم و نیانه و نه‌رم و نیانیشی پێخۆشه ؛ وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌رم و نیانی ده‌یبه‌خشێ له‌سه‌ر توند و تیژی نایبه‌خشێ ؛ وه لە هیچ بارودۆخێكی تردا لەهەموو ڕەفتارێكی دوور لە نەرم ونیانی نایبه‌خشێ . وه فه‌رموویه‌تی : ( ِإنَّ الرِّفقُ لاَ يَكُونُ في شيءٍ إِلاَّ زَانَهُ، وَلا يُنْزَعُ مِنْ شَيءٍ إِلاَّ شَانَهُ ) . رواه مسلم . واته : به‌ڕاستی نه‌رم ونیانی له‌هه‌ر شتێك‌دا هه‌بێت ئللا جوانی ده‌كات ؛ وه له‌هه‌ر شتێك ده‌ربهێندرێت ئیللا ناشرینی ده‌كات . هاوه‌ڵێ به‌رێز عبدالله ی كوڕی عه‌باس - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به ئه‌شه‌جی عه‌بدولقه‌یسی فه‌رموو : به‌ڕاستی تۆ دوو ره‌وشتت تێدایه خوای گه‌وره ئه‌م دوو ره‌وشته‌ی خۆش ده‌وێ كه بریتین له نه‌رم و نیانی و له‌سه‌ر خۆیی . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : له ئێمه‌نیه ئه‌وه‌ی ره‌حم به بچووكه‌كانمان نه‌كات . به‌ڕاستی منداڵه‌كان ئه‌مانه‌تێكن له‌لامان ؛ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ته‌نها خواردن و خواردنه‌وه و پۆشاك له‌به‌ر كردن نیه ؛ به‌ڵكو په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ بریتیه له چاودێری كردنی و گرنگی پێدانیه‌تی له‌رووی لاشه‌یی و ده‌روونی . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك سه‌رپرشتیاری كه‌سانێكی درایه ده‌ست و پاشان خیانه‌تیان لێ بكات ئیللا به‌هه‌شتی لێ حه‌رام ده‌بێت ! دكتور : یحی فیحی . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 2/صفر/1446ك---8/8/2024م |