فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
باوه‌ڕ و شیفا . كاریگه‌ری باوه‌ر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ باوه‌ڕ و شیفا . كاریگه‌ری باوه‌ر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ .
زۆرێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه به‌ڵێ دین و باوه‌ر و عیباده‌ت هۆكارن بۆ شیفا و چاره‌سه‌ری ده‌روون و لاشه‌ی مرۆڤ . له‌ساڵی 1972 ی میلادیه‌وه هه‌تا ساڵی 2008 به‌هه‌زاران لێكۆڵێنه‌وه كراون ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ئیمان و دین له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ . لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه زیادبوونی ئیمان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌رووی ده‌روونی و لاشه‌یی و عه‌قل و رۆحی . 256 لێكۆڵینه‌وه كراوه كه په‌یوه‌نده‌ی زۆر هه‌یه له‌نێوان باوه‌ر و به‌خته‌وه‌ری ؛ واته مرۆڤ چه‌ند باوه‌ری به‌هێزتر و پته‌وتربێت ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی زیاتر ده‌بێت . وه 229 لێكۆڵێنه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی باوه‌ر و ئومێد . وه 25 لێكۆڵێنه‌وه كراوه ده‌رابه‌ری باوه‌ر و گه‌شبینی . وه 42 لێكۆڵینه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی باوه‌ر و ژیان . وه 45 لێكۆێنه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی باوه‌ر و رێزگرتن . وه 13 لێكۆڵینه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌فس . وه 68 لێكۆڵینه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی جێگیربوونی ئاسووده‌یی خێزان . وه 15 لێكۆڵینه‌وه كراوه ده‌رباره‌ی زۆربوونی به‌رگری لاشه . لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیادبوونی ئیمان هۆكاره بۆ لادانی خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی . وه هۆكاره بۆ رێگركردن له خۆكوشتن . وه هۆكاره بۆ نه‌هێشتنی دوودڵی و دڵه‌راوكێیی . وه هۆكاره بۆ رزگاربوون له ئاڵوده‌بوون به شته ناشه‌رعیه‌كان . وه هۆكاره بۆ رێگری كردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ؛ وه جه‌لته‌ی مێشك و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و شێرپه‌نجه و زۆر نه‌خۆشی تر . لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ له‌كاتی په‌رستش و به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوای په‌روه‌ردگار گه‌ش ده‌بێت و چالاك ده‌بێت . بۆیه مرۆڤ له‌كاتی به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوای په‌روه‌ردگار هه‌ست به‌ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌كات . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( { أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ} . سورة الرعد : 28 واتە : بزانن دڵان بەیادى خوا ئاسووده دەبن و ئۆقرە دەگرن . وه پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (أَلا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إذا صَلَحتْ صَلَح الْجَسَدُ كُلُّهُ ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كَلُّهُ) . صحیح . واتە: ئاگادار بن پارچە گۆشتێك لە لاشە دایە ئەگەر چاك بوو هەموو لاشە چاك دەبێت، ئەگەر تێكچوو هەموو لاشە تێك دەچێت ، ئەویش دڵە .
كه‌سانێك پێیان وایه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان ده‌بێت ته‌نها په‌نا بۆ ده‌رمانه ده‌ستكرده‌كان ببرێت و شیفا و چاره‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌باوه‌ر و دینه‌وه نیه ! وه كه‌سانێك به‌پیچه‌وانه‌وه پێیان وایه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان ده‌بێت ته‌نها په‌نا بۆخوا ببرێت و پشت به‌خوا ببسترێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌ربگرێت و به‌كاریان بهێنێت ! ئه‌م دوو بۆچوونه هه‌ردووكی هه‌ڵه‌یه ؛ ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سی باوه‌ردار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان له‌گه‌ڵ پشت به‌ستنی به‌خوا و نزا و پارانه‌وه ده‌بێت ده‌ست به‌هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌ریش بگرێت و خوای په‌وره‌ردگار بۆ هه‌موو ده‌ردێت ده‌رمانی داناوه . وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار هه‌رنه‌خۆشیه‌كی دابه‌زاندبێت ئیللا چاره‌سه‌ریشی بۆ داناوه . دكتور : یه‌حیا فتیحی . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 5/صفر/1446ك---11/8/2024م |